سک ئێشەکەی دۆغو پێرینچ و پارتەکەی
Thursday, 13/02/2014, 12:00
فەردا چەتین
و/ ڕێبوار هەمەوەندی
کەمپانیای دژی ڕێبەری گەلی کورد عبدوللە ئۆج ئالان لەلایەن گۆڤاری (ئایدنلک) وە لەلایەن ئۆج ئالان و کجک وە وەڵامی پێویستیان دایەوە ، ڕەوش و ڕێبازی دۆغو پێرینچ گۆڤاری ئایدنلک ئەوەندە ڕوون و ئاشکرایە کە پێویست بە گەنگەشە و ڕوونکردنەوە ناکات .
ئەو مژارەی کە پێویستە بووروژێنرێت ئەو پەیوەندییەیە کە دۆغو دەیویست لەگەڵ بزووتنەوەی سیاسی کوردا بیبەستێت کەبۆی نەهاتەدی ، لەساڵی ١٩٩٠ وە تاکو ساڵی ٢٠٠٤ دۆغو پێرینچ کە لەناو هەوڵی نزیک بونەوە و ڕێککەوتندا بوو لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادی کوردا بەڵام لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٨ وە لە سیاسەتەکەیدا گەڕانەوەی بۆ ناسنامە ڕاستەقینەکەی سیاسەتەکانی ساڵی ١٩٨٠ ی ئەوسای خۆی ، سیاسەتی ئەو ساڵانەیان ئەوەبوو کە دەیانویست بە دژایەتی کردنی پکک و گەلی کورد گەشە بەخۆیان بدەن .
سیاسەتی پێرینچ لەبەرامبەر بە کورد لەدوای ساڵی ١٩٩٠ وە لەسەر بنگەی نزیکبونەوە لەگەڵ ئۆج ئالان و پکک دا دروستکرابوو ، بەڵام ئەم هەوڵی پەیوەندییەی پێرینچ لەبەر گۆڕینی ئایدۆلۆژی و سیاسەت یاخود ڕێزگرتنی لە خەباتی شۆڕشی ئازادی گەلی کوردەوە نەبوو ، ئامانجی سەرەکی ئەم سیاسەتەی ناوبراو ئەوەبوو کە بەم سیاسەت و خۆ نزیککردنەوەی لە گەلی کورد دەیویست خۆی بگەهێنێتا ناو پەرلەمانی تورکیا ، گەورەترین خەیاڵی ناوبراو ئەوەبوو کە لەسەر مایکرۆفۆنی سەر مێزی پەرلەمان جاڕبدات ، ناوبراو پێی وابوو لەگەڵ بوونی بە ئەندام پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت ڕێ بۆ پارتەکەی خۆی کە ناوی (پارتی کرێکارانی تورکیا) یە خۆشبکات کەلە تورکیا بگاتە دەسەڵات ، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی گشتی ١٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٩٩ وایکرد کە ناوبراو ئارەزۆکانی زیاد ببێت ، دەستگیرکردنی ئۆج ئالان لە ١٥ ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ گەنگەشەی لە سێدارەدانی و ڕەوشی ئەوسای پکک جێی باس و گەنگەشەیە ، لە ڕەوشێکی وانالەبار و بێ ئامادەباشی (پارتی دیموکراتی گەلان) ی ئەوسا بەشداربونی لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەرتاسەری تورکیا لە % ٤.٧٥ ی دەنگی تورکیای بەدەست خست واتا ١ ملیۆن و ١٨٦ هەزار و ٤٨٢ دەنگ ، بەڵام پارتی کرێکارانی تورکیا کە دۆغو پێرینچ سەرۆکایەتی دەکات لە هەمان هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا لە % ٠.١٨ ی بەدەست خست واتا ٥٧ هەزار و ٦٠٧ دەنگ .
دۆغو پێرینچ بە هیوابوو چونکە ئەم تابلۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە پێی وابوو کە نەک لە ڕێگای پارتەکەی خۆیەوە بەڵکو لە ڕێی دەنگدەرانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردەوە دەتوانێت لە هەڵبژاردنی داهاتودا دەرگایەک بۆخۆی بکاتەوە کە بتوانێت خۆی پێبخاتە ناو پەرلەمانی تورکیا .
دۆغو پێرینچ بەم تابلۆی هەڵبژاردنە بەختەوەر بوو هەربۆیە بە پێویستی زانی کە بۆچونەکانی خۆی ڕاشکاوانە باس بکات ، هەربۆیە دەیویست پاشەڕۆژی تورکیا و گەلی کورد و بە فەرمیکردنی پکک و ڕەوشی سوپای تورکیا و پیلانەکانی ئەمەریکا بۆلایەنی کوردی بهێنێتە زمان ، هەربۆیە لە مانگی ١٢ ی ساڵی ١٩٩٩ لە شاری فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا ، لەم دیدارەدا ناوبراو دەیویست بۆچوون و پیلانەکانی بگەهێنێتە ئۆج ئالان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد ، ناوبراو هێنایە زمان کە (بۆ دەسەڵاتی شۆڕشی کۆماری پێویستیمان بە ٣ ڕێککەوتن هەیە) بەڵێ ئەو ٣ ڕێککەوتنە ئەمانە بوون ، یەکەم : هاوپەیمانی نێوان کورد و تورک . دووەم : هاوپەیمانی نێوان کەمالیزم و سۆسیالیستەکان . سێیەم : هاوپەیمانی سوپا و گەل .
بێگومان لەبارەی شێواز و بەرقەرارکردنی ئەم هاوپەیمانییانە شیکاری دەکرد ، ناوبراو پێی وابوو کە پکک هەرگیز بە تەنیا ناتوانێت خۆی بە فەرمی بکات ، هەڵبەت ئەمەشی دەهێنایە زمان کە هۆکاری سادەیی بە فەرمیبونی پکک چییە ، ناوبراو دەیووت (با پکک بێتە ناو پارتەکەمانەوە واتا پارتی کرێکارانی تورکیا و بە ڕۆژێک بە فەرمی بونیان مسۆگەر دەبێت) بەگوێرەی ئەو پێشنیاری ڕێککەوتنی بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد دەکرد و داوای دەکرد کە پارتی کرێکارانی تورکیا و پارتی گەلی کۆماری و بزووتنەوەی چەپی تورکیا یەکبگرن و پەرە بە ڕێکخستنی ئەم ڕیککەوتنانە بدرێت و لەبەر گرنگیپێدانی گەل و سوپاس لەگەڵ کۆمەڵەی بیردۆزی کەمالیزم ڕێککەتن ئەنجام بدرێت ، ناوبراو لەدوای ئەم دیدارەدا تکای دەکرد کە ئەم بۆچونانەی بگەهێنرێتە دەستەی بەڕێوبەرایەتی پکک و دوا پێشنیاریشی بەم شێوەیە بوو (پێویستە لەمەودوا ئێوە بیر لە گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵات بکەنەوە ، خۆتان مەکەن بە ئۆپۆزسێۆن بۆ هەندێک داخوازی بچوک بەڵکو دەبێت بیر لە گرتنە دەسەڵاتی تورکیا بکەنەوە وە دەمەوێت باوەڕتان بەم شتانە بهێنن ، ڕەوشی بەدەست خستنی هەموو ئەمانە لەبارە ، بۆ نەپوکانەوە پێشنیار دەکەم کە ئۆپۆزسێۆنێکی بە هێز دروست بکەن ، پێشنیاری بە دەسەڵات بوونتان بۆ دەکەم) . ناوبراو دوای چەندین ساڵ لەگەڵ کەسایەتی جیاوازی ناو بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردا چاوپێکەوتنی تری ئەنجامدا ، پێشنیاری ڕێککەوتنی دەکرد بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکەی تورکیا ، یەکێ لە پێشنیارەکانی ئەوەبوو کە هێنایە زمان دەیووت پارتەکەیان پارتی کرێکارانی تورکیا لە مێژەوەیە لە هەرێمی جزرە خۆی بە ڕێکخستن کردووە و لە وێدا پشتیوانی زۆری لێدەکرێت هەربۆیە پێشنیاری ئەوەی ئەکرد کە بۆ پەرلەمانی تورکیا وەک پاڵێوراوی هەرێمی شڕناخ خۆی بپاوڵێت ، بەڵام لایەنی پکک پێیان وابوو کە پارتی کرێکارانی تورکیا لە ئەنقەرە خاوەن پێگەیەکی بەهێزە و ناوبراو خاوەن هەمان پاڵپشتی گەلە لە ئەنقەرە هەربۆیە پێیان باش بوو کە ناوبراو لە ئەنقەرە بۆ پەرلەمانی تورکیا خۆی بپاوڵێت ، ئەم پێشنیارە کۆتایی بە خەیاڵی پەرلەمانتار بوونی دۆغو پێرینچ هێناو بەم شێوەیە ئاوێک کرا بە گڕی ئارەزووکەی ناوبراو ، بۆچی ناوبراو شڕناخی دەویست چونکە هەر پاوڵێوراوێکی سەربەخۆی شڕناخ کە سەر بە پارتێک بێت کە لە پکک وە نزیک بێت زۆرترین دەنگی گەل بەدەست دەخات .
لەو ڕٶژەوە ناوبراو کە پکک بە هۆکار دەزانێت بۆ وورد و خاچکردنی هەموو خواست و ئارەزو و خەیاڵەکانی هەربۆیە دەستبەرداری پکک نەبووە و تاسەر ئیسقان بۆ تۆڵە سەندنەوە شەڕی پکک دەکات .
هەڵبەت دوا کۆبونەوە ڕۆژنامەوانێکانی و هەوڵی ڕوشاندنی کەسایەتی ئۆج ئالان لە ڕێگای چاپەمەنێکانێوەی و مۆنتاژکردنی دوا گرتە ڤێدێۆکەی ئۆجەلانیش هەربۆ ئەم مەبەستانە دەگەڕێتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست