مێژووی سوڵتانه‌کانی عوسمانی-به‌شی چواره‌م
Monday, 01/02/2010, 12:00
18 سوڵتان عوسمانی دووه‌م
ناوی باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : مه‌هفیرۆز حه‌سه‌کی سوڵتان
له 3 مانگی 11 ساڵی 1604 له دایک بووه
له 10 ی مانگی 5 ساڵی 1622 کوژراوه
حوکومرانێکه‌ی (1617-1622)
(5) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان عوسمانی دووه‌م له شاری ئه‌سته‌نبوڵ له دایک بووه ، بۆ په‌روه‌رده کردنی دایکی زۆر پێوه‌ی خه‌ریک بووه ، په‌روه‌رده‌یه‌کی باش و خوێندنی باڵای ته‌واو کردووه ، سوڵتان عوسمانی دووه‌م پاشایه‌کی ژیر و به‌توانا بووه ، هه‌رچه‌نده هێشتا سمێڵیشی ڕه‌ش نه‌کرد بوو بوو به پاشا ، خاوه‌ن ده‌موچاوێکی جوان بووه ، له 26 ی شوباتی ساڵی 1618 کاتێک مامه‌ی مسته‌فای یه‌که‌م که ئه‌قڵی نا ته‌واو بوو به‌م هۆیه‌وه که فه‌توای شێخول ئیسلام ده‌رکرا له‌سه‌ر حوکام لایاندا و عوسمانی دووه‌م کرا به پاشا ، هه‌رچه‌نده لاویش بوو به‌ڵام که‌سێکی به توانا بوو هه‌ربۆیه به لاو عوسمانی دووه‌م ناوزه‌ند ده‌کرێت ، له سه‌فه‌ری (له هیستا) خۆی به‌شداری کردووه و سه‌رۆک له‌شکری کردووه ، هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشا لاوه ته‌مه‌نی درێژ بوایه وه‌ک فاتیح سوڵتان محه‌مه‌د ئازا و چاونه‌ترس ده‌بوو ، له‌هه‌مان کاتدا خۆشنووس و شاعیر بووه .
سوڵتان عوسمانی دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستبووی ڕه‌نجی زۆر بدات و پیلانی زۆر دابڕێژێت هه‌ندێ که‌سی حه‌سوود چاویان پێ هه‌ڵنه‌هات ، ئه‌و وه‌زیرێک یان ڕاوێژکارێکی پێ شک نه‌برا که بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا پیلانه‌کانی بخاته ژیانه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌ک که‌له مێژوودا وێنه‌ی که‌مه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لایاندا و له زیندانی (یهدی قوله) خنکانیان و کوشتیان ، هه‌ڵبه‌ت به فه‌رمانی داوود پاشا ، له‌وکاتانه‌دا مانگ گیران ڕوویداوه ، له نزیک ئه‌و مزگه‌وته‌ی که باوکی سوڵتان ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م دروستی کردبوو واتا مزگه‌وتی سوڵتان ئه‌حمه‌د به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
عومه‌ر
مسته‌فا
ناوی کچه‌کانی :
زه‌ینه‌ب سوڵتان .
19 سوڵتان ئیبراهیم
ناوی باوکی : ئه‌حمه‌دی یه‌که‌م
ناوی دایکی : کۆسه‌م سوڵتان
له 5 ی مانگی 11 ساڵی 1616 له‌دایک بووه
له 18ی مانگی 8 ساڵی 1648 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1640-1648)
(8) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان ئیبراهیم له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، باڵا به‌رز و به‌ده‌نێکی به‌هێزی هه‌بووه ، ڕیشی خه‌ناوی بووه و دایکی بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی په‌روه‌رده‌ی بکات زۆر پێوه‌ی خه‌ریک بووه ، له دوای مردنی مورادی چواره‌م که برایه‌تی هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی : خوایه لێت شوکور بێت عه‌بدێکی وه‌کو منت به‌شیاو بینی که بیهێنیته سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، خوایه گیان به‌زه‌یت به خه‌ڵکه‌که‌م بێته‌وه و سادمان که‌یت .
سوڵتان ئیبراهیم که هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات دواترین پیاوی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانێکان بوو ، دوای ساڵێک محه‌مه‌دی چواره‌م و کوڕه‌کانی تری هاتنه دونیاوه ، به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌ی عوسمانێکان به‌رده‌وامی پێدرا ، له سه‌ره‌تادا سه‌رقاڵ بوو به ته‌سفیه‌کردنی که‌سانی پێشکه‌وتوخوازه‌کان ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا نه‌یتوانی له‌ژێر کاریگه‌ری وه‌زیره‌کانی ڕزگاری نابێت ، ئه‌و درۆیانه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌هێنرێته زمان وه بۆ سه‌پاندنی ئه‌م درۆیانه‌شیان هه‌وڵێکی زۆریان داوه ، له ساڵی 1645 له‌گه‌ڵ ڤه‌نیده‌کان شه‌ڕی (گریت) هاته ئاراوه ، له‌هه‌مان ساڵدا (هانیا و ڕه‌سمۆ) فه‌تحکرا ، له ساڵی 1646 قه‌ڵای قه‌ندیه ته‌وقکرا ، له ساڵی 1648 که‌ندییا ته‌سلیم کرا ، له هه‌مان ساڵدا له ئه‌سته‌نبوڵ کوده‌تایه‌ک کرا و سوڵتان ئیبراهیم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا و کوشتیان .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی چواره‌م
سوڵه‌یمانی دووه‌م
ئۆرهان
به‌یازید
جیهانگیر
سه‌لیم
موراد
ناوی کچه‌کانی :
ئومکه‌لسوم سوڵتان
په‌یکان سوڵتان
ئه‌تیکا سوڵتان
عایشه سوڵتان
گه‌وهه‌رخان سوڵتان .
20 سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م
ناوی باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : تورهان خه‌دیجه سوڵتان
له 2 ی مانگی 1 ساڵی 1642 هاتۆته دونیاوه
له 6 ی مانگی 1 ساڵی 1693 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1648-1687)
سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، دایکی ڕووس بووه ، سوڵتان محه‌مه‌دی چواره‌م باڵا مامناوه‌ند و سوور و سپی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له منداڵیه‌وه زۆر سواری ئه‌سپ بووه پشتی هه‌ندێ کۆم بووه .
دایکی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی کردووه به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست خستووه ، له‌سه‌ر کوشتنی باوکی له 8 ی مانگی 8 ساڵی 1648 کاتێک ته‌مه‌نی 7 ساڵ بووه کردیان به پاشا ، زۆر حه‌زی له ڕاو و ئه‌ده‌بیات بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی له ڕاو بووه له مێژوودا به ڕاوچی سوڵتان محه‌مه‌د ناوزه‌نده ده‌کرێت .
ڕۆژی 5 فه‌رزه‌ی نوێژی له مزگه‌وت کردووه ، قه‌ده‌غه‌ی کحولی کردووه و ئه‌و شوێنانه‌ی کحولیان دروستده‌کرد هه‌موویانی داخستووه ، له 8 ی مانگی 11 ساڵی 1687 به‌کۆی ده‌نگی فه‌رمانده پله به‌رزه‌کانی له‌شکر و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ژیانی له کۆشکدا له ژوورێکدا زیندانی کراوه و که دوو جاریه خزمه‌تیان کردووه ، له 6 ی مانگی 12 ساڵی 1693 له شاری ئه‌درنه کۆچی کردووه ، ته‌رمه‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له مزگه‌وتی نوێ له‌لای دایکێوه به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
مسته‌فای دووه‌م
ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
به‌یازید
ناوی کچه‌کانی :
خه‌دیجه سوڵتان
سه‌فیه سوڵتان
ئومکه‌لسوم سوڵتان
فاتمه سوڵتان .
21 سوڵتان سوڵه‌یمانی دووه‌م
ناوی باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : سه‌لیمادیلاسوب سوڵتان
له 15 ی نیسانی 1642 هاتۆته دونیاوه
له 22 ی حوزه‌یرانی 1691 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1687-1691)
(4) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان سوله‌یمانی دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، له‌لایه‌ن دایکێوه په‌روه‌رده کراوه ، سوڵتانێکی قه‌ڵه و ڕیشی لوول بووه ، پاشایه‌کی ژیر بووه .
کاتێک هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و فه‌رمانده پله به‌رزانه‌ی ناو له‌شکره‌که‌ی له‌ناودا که خه‌ریکی گێره شێوێنی بوونه ، توانی ئه‌گه‌ر به شیرازه‌یه‌کی که‌میش بێت ئارامی سه‌قامگیر بکات ، کاتێک بوو به پاشا ده‌وڵه‌ت له ڕه‌وشێکی خراپ‌دا بوو ، ئه‌و شوێنانه‌ی له سه‌رده‌می محه‌مه‌دی چواره‌م که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانه‌کانه‌وه توانی له‌ژێر ده‌ستیان رزگاری بکات ، پاشایه‌کی چاونه‌ترس و دیندار و به به‌زه‌یی و ڕێزدار بووه ، زۆر دژی گه‌نده‌ڵی بووه سه‌ره‌رای ناڕه‌زایش فازل مسته‌فا پاشا کۆپورلی کرد به سه‌رۆک وه‌زیران ، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له‌یه‌ک کاتدا شه‌ڕی به‌رامبه‌ر به له‌هیستان .. ڕووسیا .. ئه‌ڵمانیا و ڤه‌نه‌دیک کردووه ، به‌رامبه‌ر به له‌هیسه‌کان و ڕووسه‌کان سه‌رکه‌وتنی موتڵه‌قی به‌ده‌ست خستووه .
سوڵتان سوڵه‌یمانی دووه‌م له ساڵی 1691 بۆ فه‌تحکردنی جارێکی تری ماجه‌ریستان که‌وته ڕێ ، سوڵتانی ناوبراو 3 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ پاشایه‌تی کردووه ، کاتێک له‌سه‌ره مه‌رگدا بووه خۆی له‌شکره‌که‌ی ڕێکخستووه بۆ سه‌فه‌ری ئه‌وروپا ، له‌م سه‌فه‌ردا له ته‌مه‌نی 49 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی کردووه و ته‌رمه‌که‌یان هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌لای قانوونی سوڵتان سوڵه‌یمان به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی منداڵه‌کانی نازانرێت .
22 سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م
ناوی باوکی : سوڵتان ئیبراهیم
ناوی دایکی : خه‌دیجه موعه‌زه‌ز سوڵتان
له 25 ی شوباتی 1643 له‌دایک بووه
لو 6 ی شوباتی 1695 کۆچی کردووه
حوکمڕانێکه‌ی (1691-1695)
(4) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، دایکی په‌روه‌رده‌ی کردووه و خوێندنی باڵای پێ ته‌واو کردووه ، ئه‌و خۆی ویستویه‌تی که ئیداره‌ی هه‌موو شتێک بکات ، له نوسیندا زۆر به توانا بووه ، توانیوێتی چه‌ندین جار قورعانی پیرۆز بنوسێته‌وه ، زمانی عه‌ره‌بی و فارسی زۆر باش زانیوه ، به هه‌موو کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بووه و ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بوایه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بوایه کۆبونه‌وه‌ی گشتی کردووه .
زۆر حه‌زی له شیعر و ڕێزی شاعیره‌کانی گرتووه ، له مه‌یدانی جه‌نگی (سه‌له‌نکه‌مان) فازیل مسته‌فا پاشا کۆپورلو شه‌هید بوو ، له‌ساڵی 1691 شه‌ڕی (هاینا) دژ به ڤه‌نیده‌که‌کان هاته ئاراوه و ئه‌م شه‌ڕه‌ی برده‌وه ، له مانگی 8 ی ساڵی 1692 و 1693 له ئه‌سته‌نبوڵ دوو ئاگر که‌وتۆته ئاراوه ، 5000 خانوو باڵه‌خانه سووتان ، له هه‌مان ساڵدا ئه‌ڵمانه‌کان ته‌وقی به‌لگرادیان دا ، دوای ئه‌وه‌ی 10،000 کوژراویان لێکه‌وت کشانه‌وه ، سوڵتان ئه‌حمه‌دی دووه‌م له 6 ی شوباتی ساڵی 1695 له شاری ئه‌ده‌رنه کۆچی کرد ، ته‌رمه‌که‌یان هێنایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌لای قانوونی سوڵتان سوڵه‌یمان به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
ئیبراهیم
سه‌لیم
ناوی کچه‌کانی :
ئه‌تیکا سوڵتان
خه‌دیجه سوڵتان
ئاسیا سوڵتان .
23 سوڵتان مسته‌فای دووه‌م
ناوی باوکی : مورادی چواره‌م
ناوی دایکی : ئه‌مساتولله رابیه سوڵتان
له 5 ی حوزه‌یرانی 1664 له‌دایک بووه
له 29 ی مانگی ساڵی 1704 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1695-1703)
(8) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان مسته‌فای دووه‌م له ئه‌سته‌نبوڵ هاتۆته دونیاوه ، پله‌ی به‌رزی زانستی ته‌واو کردووه ، له سێیه‌مین ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیدا نوسراوه‌یه‌کی نووسی بۆ شێوازی نوێی کاروباری ده‌وڵه‌ت ، له نووسینه‌که‌ی ده‌ڵێت (زه‌وق و سه‌فا و شادی له خۆمان حه‌رام ده‌که‌ین) هه‌روه‌ها له یه‌کێ له نووسینه‌کانیدا ده‌ڵێت (من پێویستیم به قورسایی و خه‌زێنه نییه ، گه‌ر پێویست بکات نانی ووشکیش ده‌خۆم ، هه‌موو توانام له پێناو دیندا ده‌خه‌مه گڕ ، سه‌بری هه‌موو ناخۆشییه‌ک ده‌که‌م ، هه‌تا خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌م ته‌واو نه‌که‌م له‌سه‌فه‌ر ناگه‌ڕێمه‌وه ، من خۆم سه‌فه‌ره‌کان ده‌که‌م) له‌سه‌رده‌می سوڵتان مسته‌فای دووه‌م 8 دوورگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ، له ساڵی 1695 سه‌رکه‌وتنی (Lugos) به‌ده‌ست هێنا ، ڕووس چارلی پێترۆی گه‌وره شکێنرا ، به‌ڵام دوای ساڵێک ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (ئازاک) دا ، له‌ساڵی 1696 دا قه‌ڵای ئازاک 5000 سه‌ربازی ئازاک و 100،000 له‌شکری ڕووس هه‌رمانگێک خۆیان پێڕا گیرا ، دژ به ئه‌ڵمانه‌کان شه‌ڕی ئۆلاس قازانجکرا ، توانی سه‌رکه‌وتنی باش له شه‌ڕه‌کانی به‌رامبه‌ر به له‌هینه‌کان .. ئه‌ڵمان و ڤه‌نه‌دیک به‌ده‌ست هات ، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا له (زێنتا) له‌م شه‌ڕه‌دا باسده‌کرێت که 30،000 سه‌ربازی عوسمانی کوژراون ، له ساڵی 1699 ڕێککه‌وتن نامه‌ی کارلۆفا ئیمزا کرا .
له ساڵی 1703 ڕاپه‌ڕین له ئه‌سته‌نبوڵ هاته ئاراوه ، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه گه‌شه‌ی کرد و سوڵتان مسته‌فای دووه‌م له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا ، دوای 4 مانگ کۆچی کرد ، که ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه ، له ئه‌سته‌نبوڵ له مزگه‌وتی یه‌نی به‌خاکیان سپاردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
محه‌مه‌دی یه‌که‌م
عوسمانی سێیه‌م
ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
ناوی کچه‌کانی :
ئومکه‌لسوم سوڵتان
عایشه سوڵتان
ئه‌ماتولله سوڵتان
ئامینه سوڵتان
ڕوقییه سوڵتان
سه‌فیه سوڵتان
زاهیده سوڵتان
ئه‌تیکا سوڵتان
فاتمه سوڵتان
زه‌ینه‌ب سوڵتان .
24 سوڵتان ئه‌حمه‌دی سێیه‌م
ناوی باوکی : محه‌مه‌دی چواره‌م
ناوی دایکی : ئه‌مه‌تولله ڕابییه سوڵتان
له 31 ی مانگی 12 ی ساڵی 1673 له دایک بووه
له 1 ی ته‌مووزی 1736 کۆچی کردووه
حوکومڕانێکه‌ی (1703 1730)
(27) ساڵ حوکمی کردووه .
سوڵتان ئه‌حمه‌دی سێیه‌م باڵا به‌رز و چاو ڕه‌ش بووه ، خۆشنووس و شاعیر بووه ، له سه‌رده‌می ئه‌ودا شاری (ۆران) له ژێر ده‌ستی ئیسپانێکان ده‌رهێنراوه ، له ساڵی 1711 سه‌فه‌ری (پروت) کراوه ، له زۆزانی پروت ڕوبه‌ڕوی له‌شکری ڕووسه‌کان بونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیاندا ڕێککه‌وتن نامه کراوه ، له هه‌مان سه‌رده‌مدا پاشای سوید میوانداری کردووه و 4 ساڵ ماوه‌ته‌وه .
دوای ماوه‌یه‌ک ئازاک له ڕووسه‌کان وه‌رگیراوه‌ته‌وه و له ساڵی 1715 سه‌فه‌ری مۆرا کراوه و مۆرایان له‌ژێر ده‌ستی ڤه‌نه‌دیکه‌کان ده‌رهێناوه ، له ساڵی 1718 له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمان و ڤه‌نیدیکه‌کان ڕێککه‌وتنی پاسۆرۆفا ئیمزا کراوه ، شۆڕشی لالی له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستی پێکردووه ، له ساڵی 1722 داغستان خرایه ژێر کولتوری تورکه‌وه به‌ڵام له ساڵی 1723 شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ستی پێکرده‌وه ، 5 شاری گه‌وره‌ی ئێران داگیر کرا ، له ساڵی 1727 ڕێککه‌وتنی هه‌مادان ئیمزا کرا ، دوای ماوه‌یه‌ک ئێرانێکان توانیان هه‌ندێ له‌و شوێنانه بگرنه‌وه که داگیر کرابوون ، له ساڵی 1727 دا یه‌که‌م چاپخانه‌ی تورک دروستکرا .
له‌وده‌مه‌دا ته‌مه‌نی 62 ساڵ بووه سوڵتان کۆچی کردووه .
ناوی کوڕه‌کانی :
عه‌بدولحه‌میدی یه‌که‌م
مسته‌فای سێیه‌م
سوله‌یمان
به‌یازید
محه‌مه‌د
ئیبراهیم
نه‌عمان
سه‌لیم
عه‌لی
عیسا
موراد
سه‌یفه‌دین
مه‌جید
عه‌بدولمه‌لیک
ناوی کچه‌کانی :
ئامینه
ڕابیعا
حه‌بیبه
زه‌ینه‌ب
زوبه‌یدا
ئێسما
خه‌دیجه
روقه‌یه
سه‌لیما
ئاتیکا
ره‌یحان
ئه‌سیما
فه‌ردانه
نازیفه
نایله
عایشه
فاتمه
ئه‌مه‌تولله
ئومسه‌لما .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست