وه‌ڵامێک بۆ سه‌ریاس قه‌ره‌داغی
Wednesday, 14/07/2010, 12:00
هۆکاری ئه‌م نووسینه‌م به ئامانجی وه‌ڵامێکی کورتی به‌ڕێز سه‌ریاس قه‌ره‌داغییه که‌له هه‌فته‌نامه‌ی کوردستان که‌له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له ژماره 9 که‌له ژێر ناوی { کام وه‌ره‌قه‌یه باشتره ؛ کوردستان چۆن بکه‌ین به ده‌وڵه‌ت } به‌ڕێزیان سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێده‌کات { ئێواره‌یه‌ک به‌ڕێکه‌وت سه‌ردانی بنکه‌یه‌کی ڕۆشنبیری کوردیم کرد له له‌نده‌ن ، له ڕاستیدا بۆ ڕوماڵکردنی چالاکییه‌کان چووم ، ئه‌و بنکه‌یه هاوکاری کوردستانیانی باکوری تیا ههڵدهسورێ ، له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌م بۆناو هۆڵه‌که توشی شۆک هاتم ، له‌وه ده‌چوو من سه‌ردانی یاریگای منداڵانم کردبێت نه‌ک کۆڕ و کۆبونه‌وه ، عه‌ره‌ب ده‌ڵێت عیشنا و شفنا ، له ڕاستیدا وایه هه‌تا زیاتر بژیت سه‌یر و سهمهرتر ده‌بینیت ، سیمینارێک بوو به زمانی تورکی ، هه‌رچه‌نده من له هیچ تێنه‌گه‌یشتم ، هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ‌سود بوو ، دواتر براده‌رێک پێی ووتم کۆڕه‌که تایبه‌ته به گفتوگۆ له‌سه‌ر ژنان } .
من وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و بنکه‌یه که کاک سه‌ریاس قه‌ره‌داغی باسی لێوه‌ده‌کات به مافی خۆمی ده‌زانم که وه‌ڵامێکی بده‌مه‌وه ، کاک سه‌ریاس له نووسینه‌که‌ی دیاره که بانگهێشی ئه‌و کۆڕه نه‌کراوه چوونکه ئێمه له سازدانی کۆبونه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر به زمانی تورکی سازبکرێت بانگهێشی که‌سێک ناکه‌ین که تورکی نه‌زان بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه که باس له { شۆک } بوونی ده‌کات که ده‌ڵێت { له‌وه‌ده‌چوو من سه‌ردانی یاریگای منداڵانم کردبێت } ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له نووسینه‌که‌ی ئه‌ودا ئه‌و تابلۆیه‌ی باسی لێوه ده‌کات نه‌ک شۆک به‌ڵکو من دڵخۆش ده‌کات ، من نازانم کاک سه‌ریاس چه‌ندێک هاتوچۆی بنکه کوردیه‌کانی له‌نده‌ن ده‌کات به‌ڵام به به‌ڕێزیان و که‌سانی وه‌ک ئه‌ویش که‌له ناو شۆکدان ده‌ڵێم کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به منداڵ و دایک و باوکه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی ئاپوره‌ی منداڵانی چاوگه‌ش له بنکه‌کان له توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو بنکه‌یه‌ک نییه ، ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که منداڵه‌کانیان ده‌هێننه بنکهکانمانهوه باش ده‌زانن که له‌وێدا ته‌نها به رووحی کوردایه‌تی جۆش ده‌کرێن و له‌وڕێگایه‌شه‌وه نامۆی کولتوری خۆیان نابن ، هه‌رچه‌نده له‌ناو دڵی ئه‌وروپا ده‌ژین خۆشه‌ویستی خاک و گه‌ل و نیشتیمان ده‌خه‌ینه دڵیانه‌وه ، وه‌ک ده‌زانرێت له کۆن و ئێستاشدا زۆرینه‌ی گه‌ریلاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ئاکامی پێکهێنانی ئه‌و ئاپوره‌ی منداڵانه هاتۆته ئاراوه که بنکه‌کانی ئێمه به ده‌ستی خستووه ، هه‌موومان ده‌زانین که وه‌ڵاتانی ئه‌وروپا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌یانه‌وێت کولتوری ئه‌وروپا بخه‌نه گیان و ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌لی کورده‌وه ، هه‌ربۆیه ئێمه پێمان وایه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانمان ده‌ست به‌رداری کوردایه‌تی نه‌بن و چاوکوێر نه‌کرێن له‌به‌ر ده‌م داگیرکردنی خاکه‌که‌یان و بۆئه‌وه‌ی نیشتیمانه‌که‌یان خۆشتر بوێت ده‌بێت زوو .. زوو بهێنرێنه ئه‌و بنکانه‌وه تاکو ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ، من نازانم کاک سه‌ریاس منداڵی هه‌یه یان نا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی پێشنیاری بۆ ده‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا بیانهێنێت بۆ بنکه‌کانی ئێمه بۆئه‌وه‌ی بتوانین ڕووحی نه‌ته‌وه بوون و یه‌ک پارچه‌یی کوردستان له ڕێگای هاتوچۆی بنکه‌کانمان له ده‌رونیاندا جێگیر بکه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست