پیلانێکی ژێربەژێری پارتی و تورکیا و قەتەر دژ بە ڕۆژئاوا
Saturday, 17/01/2015, 12:00
ئاشکرابوو کەلە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٤ لە تورکیا کۆبونەوەیەکی نهێنی پارتی و ئاکپ و قەتەر ئەنجامدراوە .
بەگوێرەی زانیارێکان بەرپرسیارانی ئیستیخباراتی تورکیا و قەتەر کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە و پاشان هەردوولا دانوساندنێکیان لەگەڵ داعش کردووە کە داعش لەئەنجامی پیلانێکی تۆکمەدا لە موسڵ و شەنگال بکشێتەوە .
پیلانی ئاکپ سەبارەت بە موسل بە هاوکاری و هەماهەنگی پارتی و قەتەر .
ماوەیەکە وەزیران و ئیستیخباراتی تورکیا و قەتەر دیدار و کۆبونەوەیەکی زۆر ئەنجام دەدەن و لەئاکامی ئەم کۆبونەوانەیاندا بۆئەوەی بە دووقۆڵی بەرپرسیارانی داعش ببینن لیژنەیەکی ئیستیخباراتی لەهەردوولا پێکهێنراوە و لە دهۆکەوە خۆیان گەیاندۆتە موسڵ و لەگەڵ بەرپرسیارانی داعش چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە .
تەکلیفیان لە داعش کردووە کە بەبێ شەڕ موسڵ چۆڵبکات
ئاشکرابوو ئیستیخباراتی تورک و قەتەر پێشنیاریان کردووە بۆ داعش بۆئەوەی ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانتان نەکوژرێن بەبێ شەڕ موسڵ چۆڵبکەن ، بەرامبەر بەم تەکلیفە داعش رەزامەندی خۆی هێناوەتە زمان کە ئەگەر مەرجەکانیان جێبەجێ بکرێت ، هەروەها زانراوە کە تورکیا پێشنیاری کردووە بۆئەوەی زەرەری زیاتری داعش نەیەتە ئاراوە ئامادەیە هێزی سەربازی لە چواردەوری موسڵ و ژێر دەسەڵاتی پارتی جێگیر بکات .
پیلانی پارتی لەمەڕ شەنگالەوە ئاشکرابوو
لیژنەی هاوبەشی ئیستیخباراتی تورک و قەتەر بە داعشیان ووتوە ئەگەر هێزە هاوپەیمانێکان هێرش بکەنە سەر موسڵ بە تەواوەتی هێزەکانتان زیانێکی زۆریان لێدەکەوێت بەڵام ئەگەر هێزەکانتان پاشەکشێ پێبکەن بۆ سوریا بۆ ناوچە کورد نشینەکان دەتوانن شوێنێکی زۆری فراوان بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆتانەوە ، بەرامبەر بەم کارەشتان تورکیا و قەتەر هەمووجۆرە هاوکاریەکتان دەکەن هەروەها ئاشکرابوو کە بەرامبەر ئەم تەکلیفەی تورکیا داعش رەزامەندی خۆی نیشانداوە و چەند مەرجێکی خستۆتە سەر مێزەکەیان ، داعش بەرامبەر بە کشانەوەیان لە موسڵ داوای کردووە کە عێراق و تورکیا و قەتەر پارەیەکی زۆریان بدەنێ و داواشیان کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بێزەرەرانە هێزەکانیان پاشەکشێ پێبکەن ڕێڕەوێک لەژێر دەسەڵاتی پارتی و خاکی عێراق بکرێتەوە بۆئەوەی بتوانن بە سەلامەتی هێزەکانیان ڕەوانەی سوریا بکەن لەگەڵ ئەمەشدا داواین کردووە بەبێ ئەوەی ڕوبەڕوی هێرشی ئاسمانی ببنەوە ئەو چەکە قورسانەی کە لەموسڵ بەدەستیانەوەیە بیگوازنەوە بۆ سوریا ، لەم کۆبونەوەیەدا هەموولایەک لەسەر پیلان و مەرجەکان رەزامەندیان نیشانداوە بەڵام پارتی بەرامبەر ئەم هاوکاریەی بۆ داعش و تورکیا داوای کردووە کە داعش شەنگال چۆڵ بکات داعشیش ئەم داواکاریەی پارتی قەبوڵ کردووە بەڵام بەهاتن و گەیشتنی هێزەکانی هپگ و یپگ بۆ شەنگال هەموو ڕێککەوتنەکانی پارتی و تورکیا و قەتەر و داعش سەروبن بووە و بەم شێوەیەش پیلانەکەی دژ بە ڕۆژئاوا تاکو ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجامی خۆی .
گۆران ئاکرەیی
(مەڵبەندی لێکۆڵینە ستراتێژێکانی کوردستان)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست