کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەوەی پێویستە تورکیا بیکات چییە ؟

Sunday, 22/09/2013, 12:00




نزیکەی ساڵێکە موزاکەرەی نێوان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوللە ئۆج ئالان و دەوڵەتی تورک بەردەوامە ، دەستەی بەڕێوبەرایەتی کجک پابەندی خۆی بۆ هەموو پێشنیار و داخوازێکانی ئۆج ئالان هێنایە زمان و ئاگر بەستیان راگەیاند و هەروەها بڕیاری پاشەکشێی گەریلاکانیان ڕاگەیاند لەناو تورکیا . ئۆج ئالان و دەستەی بەڕێوبەرایەتی کجک هەموو نیەت باشییەکی خۆیان لەمەڕ چارەسەری دۆزی کورد لە تورکیا نیشانداو بڕیاری جدیان دەرکردوو کارئاسانییان بۆ تورکیا کرد ، هیچ کەسێک لە بارەی ئەم گۆڕانکاریانەوە هیچ گومانێکیان لە نییەت پاکی و پابەندی بوونی ئۆج ئالان و کجک نییە بەڵام لەبارەی هەنگاو نان و نیەت باشی حکومەتی تورکیا گومانێکی زۆر لەمەڕ نییەت نەباشی حکومەتی تورکیا لە ئارادایە ، تاکو ئێستا تورکیا هیچ نییەتێکی ئەرێنی نیشان نەداوە لەبارەی ئەم گۆڕانکاریانەوە ، ئایا حکومەتی ئەردۆغان لەمەڕ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا چی کردووە ؟ ، بەڕای من ئەوەی پێویستە حکومەتی ئەردۆغان بیکات بۆ نیشاندانی نیەت باشی خۆیان و بۆ باوەڕ بەدەستخستنی خۆیان لەلایەن ئۆج ئالان و کجک وە پێویستە تورکیا لە دەستوریاندا ئەم گۆڕانکاریانە بکەن :
١/ هێنانە زمانی قسەی نەشیاو بە ئەتە تورک لە تورکیا تاوانە و سزا دەدرێت دەبێت ئەو مادەیە لە دەستور دەربکرێت .
٢/ دەبێت قانونی سنوردارکردنی لە %١٠ بەدەست خستنی دەنگ لەکاتی هەڵبژاردندا لە ئاستی پارتەکان لاببرێت .
٣/ ئەبێت قەدەغەکردنی بەکار هێنانی ناو و پاشناوی کوردی لە توکیا لە دەستور لاببرێت .
٤/ زمانی کوردی بکرێت بە فەرمی لە دامودەزگاکان و قوتابخانەکاندا .
٥/ دەبێت زەمینە بۆ هاوڵاتیانی تورکیا بڕەخسێنرێت کەلەکاتی روبەڕوبونەوەیان لەمەڕ کرداری ناقانونی بتوانێت لەبەرامبەر قانونی تورکیا سكاڵا بەرنە دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا .
) بەفەرمی بناسێت .W .. x .. q ٦/ پێویستە تورکیا ووشەی (
٧/ پێوسیتە تورکیا هەرێمی سەربازی لە تورکیا نەهێڵێت و هەموو زۆزان و پێدەشتەکان لە ڕووی هاوڵاتیان بکاتەوە .
٨/ پێویستە تورکیا ئەو بارەگا سەربازیانەی کەلە قۆناغی شەڕی پکک دا دروستیان کردووە و کە ئێستاش خەریکی ئاواکردنی بارەگای سەربازی تازەن لە باکوری کوردستان ڕابگرێت و ئەو بالەخانانە بۆ ئاژەڵداری خەڵکی هەرێمەکە بەکار بهێنێت .
٩/ دەبێت ڕێگا بدرێت بە گەل کە بگەڕێنەوە لادێکانی خۆیان و قەرەبوو بکرێنەوە .
١٠/ دەبێت تورکیا لە گۆڕانکاریەکی دەستوریدا ڕێگا بە جەنڕاڵەکان نەدات کە لە چوارچێوەی دەستوردا ڕەوا بەخۆیان بدەن کە کودەتای سەربازی ئەنجام بدەن .
١١/ دەبێت تورکیا نوسینی (ئەو کەسە بەختەوەرە کە دەڵێت تورکم) لەسەر چیاو قەد پاڵ و گرد و گردۆڵەکان لابەرێت و لە جیاتی ئەو نوسینە بنوسرێت (ئەو کەسە بەختەوەرە کە دەڵێت مرۆڤم) .
١٢/ دەبێت تورکیا بە زووترین کات زیندانییە سیاسێکان ئازاد بکات .
ئەگەر حکومەتی ئەردۆغان ئەم گۆڕانکارییە بچوکانە بکات لە دەستوردا ئەوە نیەت باشی خۆی لەمەڕ موزاکەرەی ئۆج ئالان و کجک نیشان دەدات ئەوکاتە ئۆج ئالان و کجک دەتوانن لەپێناو چارەسەری دۆزی کورد لە تورکیا هەنگاوی زیاتر بنێن ئەگەر نا ئەوە هەموو بەڵێنەکانی ئەردۆغان بوڵقی سەر ئاوە و هیچی تر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە