چالاکی { پچدک } دژ به ده‌سه‌ڵات
Thursday, 03/02/2011, 12:00
له‌نده‌ن
ناتوانن ئێمه بێده‌نگ بکه‌ن
پرۆتیستۆی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن
مافی ڕه‌وای ئێمه‌یه ببین به خاوه‌نی گه‌ل و نیشتیمان ، ئه‌رکی سه‌رشانیشمانه به‌رگری له دۆزی خۆمان بکه‌ین ، ئێمه سوورین له‌سه‌ر داخوازی مافی کورد ئه‌وه‌ی ڕێگر بێت له به‌رده‌ممان ده‌بێته خۆڵه‌مێشی مێژوو .
پارتی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌وه دروستکراوه که به‌رگری له مافی ڕه‌وای ئه‌م گه‌له بکات و چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کانی ئه‌م میلله‌ته بدۆزیته‌وه و پیشه‌وایه‌تی بکات ، به‌ڵام هه‌ندێ له وه‌ڵاتان به‌رایی چاویان هه‌ڵنایه به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاسۆدهیهی که له سایه‌ی پارتی چاره‌سه‌رییه‌وه هه‌ڵدێ ، هه‌ربۆیه ئه‌ندامان و دڵسۆزان و لایه‌نگرانمان بوونه‌ته هه‌ده‌فی ناحه‌زان .
ئێمه به‌ڵێنێکمان داوه به گه‌ل و پاشگه‌ز نابینه‌وه هه‌ربۆیه کوشتن و دیلکردن و ڕفاندن چۆک به ئێمه نادات ، ڕفاندنی ئه‌ندامانی ئێمه نه‌ک چاوترساندن به‌ڵکو ووزه به خه‌باتی ڕه‌وای ئێمه ده‌دات .
ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بزانێت ئێمه پابه‌ندی پرانسیپی خۆمانین و تا دوا ئیسقان خه‌بات بۆ ئامانجه‌کانی گه‌ل ده‌که‌ین ، نمونه‌ی مام ههڤارهکان نه یه‌که‌م دوایی نین ، تا خه‌باتی ئێمه به‌رده‌وام بێت ناحه‌زان بێده‌نگ نابن ، هه‌ربۆیه ده‌ڵێین ، بژی ڕای ئازاد .. بژی ئازادی ڕه‌گه‌ز .. بژی دیموکراتی .. بژی ژینگه پارێزی .. نا بۆ دیکتاتۆری .
بهڕێبهوبهرایهتی ڕێکخستنه‌کانی { پچدک } به‌ریتانیا 02-02-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست