کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م خایینه‌ بناسن

Thursday, 10/06/2010, 12:00


ئه‌و سه‌ره‌ دێره‌ی سه‌ره‌وه‌ پڕ به‌ به‌رگی که‌سانێکه‌ که‌ له‌وه‌ ده‌چێت به‌رگ دووره‌که‌ی خۆی پڕ به‌ پێزی خۆی بۆی بدورێت ، هه‌ڵبه‌ت من به‌رگدوور نیم به‌ڵام زاتێک هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ باسی که‌سایه‌تی خۆی کرد و به‌شان و شه‌وکه‌تی خۆیدا هات وه‌ک ئه‌وه‌ی لێهات که‌ 100 ساڵ بێت له‌لای من به‌رگی دووری بێت هه‌ربۆیه‌ منیش ئه‌م ووشه‌ به‌رگه‌ جوانانه‌م بۆی دروو که‌ پڕ به‌ پێستی ئه‌وه‌ ، له‌ نووسینه‌که‌ی پێشومدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که‌ نوسه‌ران و کوردستان پۆست به‌رپرسن نین له‌وه‌ی چه‌کوش بوه‌ شێنن به‌ڵکو کۆمه‌ڵه‌ که‌سانێک هه‌ن وه‌ک مریشک ئه‌گه‌ر خۆیان خۆڵ به‌سه‌ر خۆیاندا نه‌که‌ن که‌س ئه‌و کاره‌ ناکات ، هه‌ڵبه‌ت من له‌ رابوردودا به‌رگدوور نه‌بووم به‌ڵام قه‌رزارباری ئه‌و که‌سانه‌م که‌ منیان کرد به‌ به‌رگدوور و به‌ پێی خۆیان هاتنه‌ خزمه‌تم تاکو ژماره‌ی به‌ده‌نیان بزانم که‌ ئایا خاوه‌ن چی به‌ژنو باڵایه‌کن ، یه‌کێ له‌وکه‌سانه‌ی که‌ زۆر په‌رۆش بوو بۆئه‌وه‌ی به‌رگی بۆ بدوورم کوردێکی باشوری کوردستانه‌ خه‌ڵکی شاری خانه‌قین ، به‌ناوی { نادیم زه‌هاوی } ئه‌و کورده‌ی دانیشتووی وه‌ڵاتی به‌ریتانیایه‌ به‌تایبه‌تی له‌نده‌ن و له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری سیاسه‌ت ده‌که‌ن ده‌زانن که‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی به‌ریتانیا ئه‌م قوڕم ساغه‌مان به‌ناوی لیستی پارتی محافزین خۆی بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا که‌ندید کرد ، کوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا به‌م پاڵێوراوه‌ که‌ کوردێکی خانه‌قینییه‌ زۆر دڵخۆش بوون ، ئه‌وه‌ی توانی ده‌نگ بدات پشتگیریه‌کی باشی ئه‌م قوڕم ساغه‌یان کرد و ده‌نگیان بۆدا ، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ کوردیه‌کانه‌ ، له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی پارتی محافزین به‌ ژماره‌یه‌کی باش کورد به‌ گشتی له‌ ڕێگای فێس بووک و پالتالک و سایده‌کانه‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رمی ئه‌م قوڕم ساغه‌یان کرد ، دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ له‌نده‌ن ئێمه‌ی کورد به‌گشتی به‌ هه‌موو پارت و ڕێکخراو و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه‌ بروسکه‌ی پیرۆزباییمان بۆی نارد ، باوه‌ڕمان وابوو که‌ ده‌بێت به‌ ئاسۆیه‌ک بۆ ئێمه‌ی کورد و له‌ڕێگای ئه‌وه‌وه‌ ده‌توانین باس له‌ نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی و باس له‌ کێشه‌ ڕه‌وا که‌مان ده‌کات له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ، ته‌نانه‌ت ئێمه‌ وه‌ک کورد چه‌پکه‌ گوڵی پیرۆزبایشمان بۆ نارد .
خوێنه‌ری هێژا من نامه‌وێت باسی که‌سایه‌تی و ژیان و ته‌مه‌ن و باری ئابوری ئه‌م قوڕم ساغه‌تان بۆ بکه‌م به‌ڵام ئه‌م که‌سه‌ که‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێمان ده‌کرد برینمان سارێژ بکات به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌ کورد بکات و وه‌فای هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیه‌ی کورد که‌ به‌رامبه‌ری کردوویانه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌تی لێکردین .
نادیم زه‌هاوی له‌یه‌که‌م چاوپیکه‌وتنی سایدێکی تورکیدا که‌ له‌ به‌رواری 08/06/2010 بڵاو بۆتۆته‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێک له‌باره‌ی ڕه‌وشی گۆڕانکاریه‌کان له‌ تورکیادا ده‌ڵێت (من زۆر گه‌شبینم له‌ باره‌ی کردنه‌وه‌ی دیموکراسی له‌ تورکیادا وه‌ تورکیا ده‌یه‌وێت ئاوڕێک له‌ کێشه‌ی کورد بداته‌وه‌ ، به‌ڵام پکک ڕێگره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ توندو تیژی ده‌بات ، پارتی و یه‌کێتی هیچ کاتێک له‌کاتی سه‌داممدا په‌نایان بۆ توندوتیژی نه‌بردووه‌ ، به‌ڵام پکک چالاکی به‌رامبه‌ر به‌ سڤیل ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یانکوژێت هه‌ر بۆیه‌ به‌ته‌واوه‌تی پکک گه‌وره‌ترین تێرۆریسته‌) .
ئافه‌رین زه‌هاوی خڕ خڕ خڕ هیچت پێنه‌کرا یه‌که‌م کارت ئه‌وه‌بوو له‌ په‌رله‌مان که‌ پکک به‌ تیرۆریست ناوزه‌ند بکه‌یت و پارویه‌کی چه‌وری پێوه‌ بخۆیت ، من وه‌ک خۆم و دڵنیاشم ئه‌و کوردانه‌ی که‌ ده‌نگیان به‌تۆداوه‌ و پشتگیریان کرد و پیرۆزباییان لێکردی که‌ یه‌کێک له‌و پارتانه‌ پکک بوو هه‌ر بۆیه‌ پێم وایه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ داوای ئه‌و ده‌نگ و پیرۆزبایی و پشتگیریانه‌ت لێبکه‌مه‌وه‌ ، سوێند ‌ده‌م به‌چاوی ئه‌ندامێکی میتی تورکی ڕاست بڵێ به‌رامبه‌ر به‌م قسانه‌ چه‌نێک پاره‌ت وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌و به‌رگه‌ تازه‌ی که‌ له‌ ژێر ناوی { ئه‌م خایینه‌ بناسن } لێت پیرۆز بێت .
[email protected] 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە