کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌عدی پیره‌ بۆ درۆ ده‌که‌ی له‌ ئه‌ل شه‌رقیه‌دا، ڕووی جه‌لال وه هێرۆت ره‌ش کرد.

Monday, 16/02/2009, 12:00


هه‌موو کوردستان وه‌  جه‌لالیش ده‌زانێ که‌ سه‌عدی پیره‌ خاوه‌ن مه‌له‌فه‌،وه‌ لای هه‌موو که‌س ده‌ڵێ که‌  جه‌لال ئاگاداره بووه‌ به‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ به‌ موخابه‌راتی عێراقیه‌وه، هه ر‌بۆیه‌ش  جه‌لال وه‌  هێرۆ زۆر زۆر باوه‌ڕی پێده‌که‌ن و هه‌موو نه‌هێنێه‌کانی  جه‌لال و به‌ تایبه‌تی  هێرۆ ده‌زانێ.چونکه‌  جه‌لال و  هێرۆ زۆر به‌ فێڵبازانه‌ قوڕقوڕاگه‌ی سه‌عدیان گرتووه‌ ،چونکه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ گه‌ل موخابه‌راتی عێراقی،به‌ شیوه‌یه‌ ‌ هیچ کاتێک سه‌عدی ده ر‌ناچێت له‌ قسه‌کانی مامه‌و ‌هێرۆ. زۆر بێشه‌رمانه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌سه‌ر که‌ناڵی ئه‌ل شه‌رقیه‌ سه‌عدی ده‌ڵێ  جه‌لال به‌هیچ جۆرێک دستی تێکه‌ڵاو نه‌کردوه‌ له‌ کارو‌باری یه‌کیه‌تی وه‌  هێرۆ دوره‌ له‌و گه‌نده‌ڵ و دزیانه‌ کا باس ده‌کرێ له‌سه‌ری. به‌ڕاستی جێگه‌ی مه‌هزه‌له‌یه، وه‌ سه‌رسوڕمانه‌ که‌ چۆن  جه‌لال ده‌یه‌ڵێ سه‌عدی قسه‌و باسی وابکات، رووی مامه‌ و هێرۆی ره‌ش کرد. بیرتان دێت که‌ سه‌دام له‌ ته‌له‌فزیون ده‌رده‌‌چو ده‌یوت هه‌موو گه‌ڵی عێراق له‌ پشتمن وه‌ له‌ عێراق دیکتاتۆریه‌ت نیه‌، سه‌عدی به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌بێ شه‌رم و به‌بێ ئه‌خلاقانه‌ ده‌ڵێ  جه‌لال و‌ هێرۆ دورن له‌ هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌ی که‌ له‌ناو یه‌کیه‌تدا هه‌یه‌،به‌ پێجه‌وانه‌وه‌ هه‌موو گرفته‌کانی ناو یه‌کیه‌تی  جه‌لال و  هێرۆه‌. به‌ڵێ سه‌عدی خاوه‌ن مه‌له‌فه‌ وه‌  جه‌لال ئاگادر نه‌بووه‌،  جه‌لال خۆی به‌ خودی خۆی ئه‌مه‌ی گوتوه‌  بۆ قوبادی کوڕی .به‌ پێی ئه‌و دۆکومه‌نتومانه‌ی که‌ ئێستا هه‌ندێکی له‌ ئه‌وروپایه‌ وه‌ ده‌ستی پارته‌ سیاسیه‌کان نه‌که‌وتوه‌‌، مه‌سئولی سه‌عدی پیره‌ له‌ موخابه‌راتی عێراقی له‌ ئه‌روپا ئه‌بو عومه‌ر وه‌ ئه‌بو فیراس ناوێک بوون که‌ ئه‌م دوو که‌سه‌ نوێنه‌ری موخباراتی عێرقی بوون له‌ ئه‌وروپا،وه‌ ئێستا ئه‌بو عومه‌ر له‌ لوبنانه‌ به‌ ئه‌کتیڤی له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان کارده‌کات له‌ ژێر چاودێری ‌ ره‌غه‌ده‌ سه‌دام‌‌،  سه‌عدی پیره‌ ده‌توانێت ده‌رباره‌یان زیاتر قسه‌و باس بکات. ئه‌گه‌ر بێتو جارێکی تر سه‌عدی پیره‌ بێشه‌رمان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیون درۆو قه‌شمه‌ری به‌ میلله‌تی کورد بکات وه‌ بڵێ که‌  جه‌لال و ‌ هێرۆ هیچ په‌یوه‌ندیان به م ئاگره‌ی ناو یه‌کیه‌تیه‌وه‌ نیه‌ ،ئێمه‌ ئه‌م دۆکومه‌نتان به‌ درێژی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ ،وه‌ ده‌بێت له‌ به‌ر چاوی میلله‌تی کورد به‌ ئاشکرای خۆی باسی هه‌موو ڕوداوه‌ک بکات. سه‌عدی پیره نه‌ک هه‌ر خاوه‌ن مه‌له‌فه‌ ،به‌ڵکو دزو گه‌نده‌ڵ و فه‌ساد له‌ناو دڵیدا ژه‌نگاوه‌،بۆ ڕوداوی ئه‌م دزیانه‌ ده‌توانرێت پرسیار بکرێ له‌ کاک شالاوی کاک عه‌لی عه‌سکه‌ری  شاهده‌ وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ری شاهادی‌ بدات، که‌ داوا کراوه‌  له‌ سه‌عدی ‌ ئیمزایه‌ک بکات  نیو  ملیون دۆلار وه‌رده‌گرێ له‌ ته‌نده‌رێک،وه‌ داوا کراوه‌ له‌ کاک شاڵاویش ،به‌ڵام به‌ڕێز کاک شاڵاو  نیشتمان په‌روه‌رانه‌ ئه‌م داواکاریه‌ی ره‌ت کردۆته‌وه ،به‌ سه‌عدی گوتوه‌ که‌ سه‌عدی دز تۆ ئه‌م جۆره‌ گه‌نده‌ڵیه‌ قبوڵ ده‌که‌ی فه‌رموو وه‌ری بگره‌‌ ، وه‌ سه‌عد دۆلاره‌کانی قبوڵ کردوه‌ .ئایا له‌ چه‌ندین ‌ جۆره‌ها گه‌نده‌ڵی تر به‌شداره‌ ، ئه‌مه‌ موعته‌مه‌دی  جه‌لال و  هێرۆه‌،هه‌ی قوڕ به‌سه‌ر کوردو کوردستان.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە