فەرمانبەرانى وەزارەتى سامانە سروشتییەكان:داوا لە سەرۆكى هەرێم وسەرۆكى حكومەت دەكەن ، سیروان أبوبكر لە وەزارەتى سامانە سروشتییەكان دەست لە
Sunday, 10/01/2010, 12:00
کۆمهڵی فهرمانبهر
(84) فەرمانبەر سەر بە فەرمانگەكانى وەزارەتى سامانە سروشتییەكان داوا لە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەتى كوردستان دەكەن (سیروانى) گەندەل لە وەزارەتى سامانە سروشتییەكان دەست لە كار بكشێتەوەو بدرێتە دادگا
ئێمە (67) فەرمانبەر بە هەموو چین و توێژوپسپۆرێكەوە سەر بە وەزارەت وپاشكۆى وەزارەت(گوانتانامۆ)و مسحى جیۆلۆجى هەولێرو دابەش كردنى نەوتى هەولێرو مسحى جیۆلۆجى دهۆك و مسحى جیۆلۆجى كۆیە و (8)كارمەند لە (3) كۆمپانیاكانى نەوتى كە لە هەرێمى كوردستان ئیش دەكەن و (5)فەرمانبەر لە وەزارەتى كوشتوكال و سەرچاوەكانى ئاو (3)فەرمانبەر لە دەستەى ژینگە.. ئەم داواكاریە بۆ سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت بەرزدەكەینەوە ، ئومێدەوارین داواكارییەكانمان لە بەر چاو بگرن و بە دواچونێك بكەن بۆ سیروانى گەندەل و دزو نفس نزم و دكتاتۆر لە وەزارەتى سامانە سروشتییەكان ، داواكارین لە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى پەرلەمان و سەرۆكى حكومەت دەزگاى نەزاهە لە هەرێمى كوردستان دابنرێت بۆ ئەوەى گەندەلى وەكو سیروان أبوبكر بدرێتە ئەم دەزگایە هەموو ئەوسامان و سەروەتەى كە لە ماوەى ئەو سالانەدا كە بە شێوە یەكى نایاسایى كۆى كردۆتەوە لە بەنزینخانەكان و كانگاكان و غازوسولفەى وەزارەت و هتد_ئاشكرابكرێت و بدرێتە دادگا وە ئێمەش چەند جۆرە بەلگەیەكى گەندەلەكانى سیروان أبوبكر لە سالانى یەكەمەوە كە دەست بەكار بوو تاكو ئێستا وە ئامادەین لە كاتى پێویست پێش كەش بەو دادگایە یاخۆد ئەو دەزگایە بكەین بۆئەوەى ئەو خەلكانە بە تەواوى بگەنە قناعەت كە پشت گیرى لە م (سیروانە) دەكەن وە بۆئەوەى ئەو گەندەلە ببێتە پەندو(عیبرەت) بۆهەموو گەندەلەكانى ترى حكومەت ئایا كەى لە بەرنامەى سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى پەرلەمان و سەرۆكایەتى حكومەت دادەبێت كە بەرپرسە گەندەلەمانى حكومەت بدەنە دادگا بۆ ئەوەى بەسزاى عادیلانەى خۆیان بگەن . بۆچى كاتێك كابینەیەكى حكومەت تەواو دەبێت زۆربەى وەزیرەكانمان خانەنشین دەكرێن گەرچى بەرێوەبەرەگشتى یەكان و بەرێوەبەرەكان زیاتر رێیان پێ دەدرێت سال بەسال زیاتر گەندەل تربن ، دائیرەكە لە سەر ناوى خۆیان تاپۆدەكرێت ، والێ هاتووە دائیرەكە بەناوى شەخسەكە بناسرێت بۆ نموونە لە جیاتى بلێن وەزارەتى سامانە سروشتییەكان دەلێن وەزارەتى سیروان أبوبكر چونكە ویراسەیە ئەوە (13)سالە بەرێوەبەرى گشتى یە .سیروان ناحەق نى یە چونكە لەلاى زۆربەى فەرمانبەران دەلێت (من برایەكم شەهیدەو سەرۆكى هەرێم كاك مسعود بارزانى)پشت گیریم لێ دەكات . ئێمە ئەو كۆمەلە فەرمانبەرانە دەپرسین ئایا سەرۆكى هەرێم راستە ئێوە پشت گیرى لە گەندەلییەكانى سیروان أبوبكر دەكەن . راستە ئێوە پشت گیرى لە سیروانى نەفس نزم و أستغلال كەرى ئافرەتان و دیكتاتۆر دەكەن .واى دەزانێ كاتى رژێمى بەعسە كە لە زانكۆى موێل لە أتعاد التلبە والشباب بوو دیكتاتۆریەتى بەكاردەهێنا هەمان رفتارئێستا بەكاردە هێنێتەوە نازانێت كاتى دیكتاتۆریەتى لە پاش سالى 2003 نەماوە وە دەپرسین ئایا سەرۆكى هەرێم ئەو سەركەوتنەى كە لە 1/6/2009لە رۆژى هەناردەكردنى نەوتى هەرێم بۆ دەرەوە ، كاتێك جەنابت و جەنابى سەرۆك كۆمار قفلییان كردەوە هەر تەنها خوێنى شەهیدى براى سیروانى گەندەلە یاخۆد خوێنى شەهیدانى كوردستانە .بەلام سیروان راست دەكات ئەو وەزارەتەو ئەو رۆژەى قفلییان كردەوە تەنهابەرهەمى خوێنى برایە چونكە كەس محاسبەى ناكەت و بەلكو پشت گیریشیان لێ دەكەن ، ئایا بۆچى بەدواچونێك ناكرێت بۆ ئەو سالانەى رابردوو و ئیستا كە چۆن سیروان أبوبكر فەرمانگەكانى بەرێوە بردووە وچەند گەندەلى كردووە وە چۆن سولفەى خۆى سەرف كردووە
گەندەلییەكانى سیروان أبوبكر لە لە بەرێوەبەرایەتى دابەش كردنى نەوتى هەولێر لەو كاتەى كە حسام الدین كرا بەرێوەبەر بۆ مەرامى خۆى وە چەندەها خروقاتى نایاسایى كردووە لە مۆلەت پێدانى بەنزینخانەكان ، فەرمانى كارگێرى ، مكافات ، دامەزراندن ، دابەش كردنى نەوت و بەنزین بۆ دەزگایەكان ، وێولاتى تەزویر ... وە چەند بەلگەیەكى تر لە بەردەستە بۆ كاتى پێویست وە دەبێت ئەوەش لە بیر نەكەین خواى گەورە خێرى پارتى _ نەوزاد هادى بنوسێت كە نەیهێشت سیروان و حسام الدین لە گەندەلى خۆیان بەردەوام بن (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆ ئەوەى بگەنە قتاعەت)
بەپێ ى ئەو راپرسییەى كە رۆژنامەیەكى توركى كە لە هەرێمى كوردستان ئەنجام داوە وەزارەتى سامانى سروشتییەكان لە پلەى یەكەم هاتووە لە گەندەلى ، وەزارەتى رۆشنبیرى بە پلەى دووەم هاتووە وەزارەتى تەندروستى بە پلەى سێ یەم ، وەزارەتى پەروەردە بە پلەى چوارەم ، وەزارەتى پێشمەرگە بە پلەى پێنجەم (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆ ئەوەى بگەنە قناعەت)
زۆربەى كۆكپانیانەوتیەكان كێشەیان لە گەل سیروان هەیە چونك مەرجى زیاتر لەسەر یان دەسەپێنێت بۆمەرامى خۆى وە مانگانە نزیكەى 2000$ بۆشەخسى خۆى لەو كۆمپانییانە وەردەگرێت كە بە فعلى ئیش دەكەن (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت)
سیروان خزم و برادەرانى خۆى لە زۆربەى كۆمپانیانەوتییەكان دامەزراندووە بەپارەیەكى خەیالى بە بێ ماندوو بوون وەرى دەگرن كەچى بۆخەلكانى تر مەرجى گەورە لە سەریان دادەنێت (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت)
تهمیش كردنى زۆربەى ئەو فەرمانبەرانەى كە خاوەن چەندەها سال ئەزمونن لە پسپۆرى خۆیان لە پاشكۆى وەزارەت ومسحى جیۆلۆجى هەولێرو دابەش كردنى نەوتى هەولێرو هتد (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت)
ئایا یەكێتى پارتى بە ئومێدن لە هەلبژاردنى داهاتوودا فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە دەنگیان پێ بدەن خەیالین خاوە ئەو وەزارەتە خاوەنى شەخسى وەكو سیروانى گەندەل و دزو نەفس نزم و دكتاتۆر باش دەنگ دەهێنن (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆ ئەوەى بگەنە قناعەت)
بۆچى لێ ى ناپرسن ئەى سیروانى گەندەل ئەوە چەند سالە ئەو سولفەى كە (25) ملیونە لە وەزارەت وەرى دەگرى چۆن سەرفى دەكەى ئەگەر ئێوە شەرم بكەن لێ ى بپرسن ، ئێمە بەلگەمان بەدەستەوەیە دەزانین چۆن سەرفى دەكات (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت)
پۆست لە وەزارەت بە مەزاجى خۆى دەداتە فەرمانبەران لەسەر بناماى گەندەلى و دزى و بێ ئەخلاقى و ماستاو چى و سیخۆرى دەداتە پیاوەكانى خۆى ، تەنانەت پۆستەكانى یەكێتیش بەدەستى سیروانى گەندەلە چونكە یەكێتى لەم وەزارەتە هیچ دەسەلاتێكى نى یە وە پارتى بەتەواوى كۆنترۆلى ئەم وەزارەتە كردووە (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆ ئەوەى بگەنە قناعەت)
لەبەر ئەوەى ئاشتى هەورامى هەر لەدەرەوەى وولاتە وە بەشێوەیەكى زۆر كەم دەگەرێتەوە بۆ أیفاد بۆ كوردستان وە سیروان یەكەم بەرپرسى وەزارەتە ،بۆهەموو فەرمانبەرانى وەزارەت روون بوویتەوە كە وا سیاسەتى سیروان لەبەرێوەبردنى ئەم وەزارەتە سیاسەتێكى فاشل بووە وە پێشكەوتنێكى بەخۆوە نەدیوە تەنانەت رۆژ بە رۆژ ئەم وەزارەتە بەرەو داتەپە دەبات چونكە برغوفرۆشێك بكرێتە بەرپرسى یەكەم لەم وەزارەتە گرنگە كە ژیانى زۆربەى میللەتى كورد لە سەر بەرهەمى ئەم وەزارەتەیە (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت)
دانانى تۆترێكى سیخۆرى لەسەر وەزارەت و فەرمانگەكانى و تەنانەت لەسەر ئاشتى هەورامى و بەرێوەبەرەگشتییەكان و راوێژكاران و فەرمانبەرانى تر بۆ مەرامى خۆى نەك بۆ بەرژەوەندى وەزارەت بۆیە زۆربەى فەرمانبەران ئەم وەزارەتە ناوى دەنێن بە وەزارەتى سیروانى گەندەل و سیخۆرەكان نەك وەزارەتى سامانە سروشتییەكان (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت)
شایانى ئەو پۆستە نى یە كە وەرى گرتووە چونكە هیچ لەنەوت و گاز نازانێت وە أدعا دەكات كە ماجستێرى یاساى هەیە بەمراسلە بەلام هیچ لە یاساش نازانێت چونكە یاسالەلاى سیروان لاستیكە بە تایبەتى بۆ (ئیڤان) فەرمانبەران بانگى دەكەن بە ئیڤان پەروەر: سیروان گەندەل عزیز نەك مافپەروەر سیروان أبوبكر (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆ ئەوەى بگەنە قناعەت)
أستغلال كردنى فەرمانبەرانى ئافرەت بۆمەرامى خۆى وەكو ئیڤان وە بۆئەوەى لێ ى رازى بێت كردووە بەبەرێوەبەرى دلنییاى جۆرى كەچى شایانى ئەو پۆستە نى یە بەلام ئافرەتە!!!!!!ناردنى بۆدەرەوەى وولات زیاتر لە (10)جار وە دوو جار بە تەنیا لەگەل خۆى بردووە ئەگەر باوەرناكەن سەیرى پاسەپۆرتییان بكەن وە گەیاندنى مووچەكەى بۆ نزیكەى دوو ملیون دینار ئەگەر باوەر ناكەن سەیرى سالان و خزمەت و موچەكەى بكەن ، دامەزراندن و ناردنى خزمى ئیڤان ئەگەر باوەر ناكەن سەیرى ناوى فەرمانبەران بكەن وە دابین كردنى ئوتومبێلى تایبەت بۆ ئیڤان خان كەچى هەندێك بەرێوەبەرى گشتى و راوێژكاران و شارەزایەكان بە ئۆتومبێلى خۆیان دێنە وەزارەت ئەگەر باوەر ناكەن لەم بەرێزانە بپرسن (بۆچى لێكۆلینەوە ناكەن بۆئەوەى بگەنە قناعەت) .....................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست