کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوسیالیزم تاكه ریگاى ئازادى خه لكى كوردستانه !..

Thursday, 03/07/2014, 12:00





دواى بیست وسئ سال له حاكمیه تى هۆڤیانه سه رانى مافیاى هه ردوو بنه ماله ى مافیاى تاله بانى و به رزانى به رامبه ر خه لكى كوردستان و دووچاركردنیان به هه زاران كیشه ى ئابورى و شه رهه مه جۆرو كوشتن و راونانى ئازادى خوازان و ده ستدریژى سیكسى بوسه رژنان وئیستغلال كردنیان ،له ریگاى دامه زراندن و پوست و كاندیدكردنیان بوگالته جاریه كانى هه لبژاردن ،یاخود پیدانى پاره ى دزراوى میلله ت له پیناوى شه وه سوره كانیان .
هه رچى كارى نامرۆڤانه هه یه له ماوه ى ئه م چه ندساله ى حاكمیه تیاندا سه رانى بزووتنه وه ى كوردایه تى ئه نجامیان داوه ،له پیناوى مانه وه یان له سه ركورسى ده سه لات.
ده وله تیكى داگیركه رى كوردستان نه ماوه سه رانى مافیاى كورد نوكه رایه تیان بونه كردبیت..كاروكردوه كانى بزووتنه وه ى كوردایه تى ،وه ك مۆته كه یه ك به رۆكى خه لكى كوردستانى گرتوه و روژانه مه ینه تى و ئازاره كانیان زیاتروزیاتر ده كات.
جه لكى كوردستانیش له ژیانیكى پرله نه هامه تى و هه ژارى و نامرۆڤانه دا ده ژین و له سه ره تایى ترین مافه كانیان بى به شكراون.خوشیان زه مین و ئاسمانى كوردستانیان فرۆشتوه و خوشگوزه رانیان بۆخۆیان و كه س و كاروكویله كانیان دابین كردوه.
سه ربارى ئه و هه موو نه هامه تیه یى كه به سه رخه لكى كوردستانیاندا هیناوه ،هیشتا ده ست به ردارى فریودانى خه لكى كوردستان نه بوون وده یانه ویت به ناوى دروست كردنى ده وله تى كوردیه وه جاریكى تر خه لكى كوردستان بكاته قوربانى مانه وه یان ،له سه ر كورسى ده سه لات .
به بیست و سئ سال ناتوانن مووچه ى فه رمانبه ران بده ن و ئاوكاره با دابین بكه ن ،باسى ده وله ت ده كه ن .
هه ركاتیك ناره زایه تیه كانى خه لكى كوردستان به رزده بیته وه ،سه رانى مافیاى كوردایه تى قسه له دروست كردنى ده وله ت ده كه ن ،تاناره زایه تیه كانى خه لكى كوردستان خامۆش بكه نه وه .
كاتى ئه وه یه خه لكى كوردستان خویان رزگاربكه ن له سیناریۆكانى بزووتنه وه ى كوردایه تى و چیتر چاوه روانى درۆو گالته جاریه كانى بزووتنه وه ى كوردایه تى نه كه ن،مه علومه سه رانى كوردایه تى هه رگیز باوه رى به ماف و ئازادیه كانى خه لكى كوردستان نه بووه و نییه .ئه وان كارله سه ر خه ساندن و بیده نگ كردن ده كه ن ،تاخه لكى وه ك میگه ل به كاربینن له پیناوى گه نده لى و داوین پیسى و مانه وه ى خویان.
هه لبه ت ته واوى حیزبه كانى قه ومى و دینى هه لگرى هه مان عه قلیه تى سه رانى بزووتنه وه ى كوردایه تین ،به جیاوازیه كى كه م ،هه مووشیان یه كیكن له پایه كانى نیزامى وه حشیانه ى سه رمایه دارى .
بویه ریگاچاره ى خه لكى كوردستان به رپاكردنى شورشى سوسیالسته ،چونكه تانیزامى سه رمایه دارى حاكم بیت به هه موو ئیده كانیه وه)دیموكراسى .ناسیونالیزم .مه زهه ب .سوسیال دیموكرات .لیبرالیزم هتد..(مرۆڤ ناگات به ئازادى و داد په روه رى .بویه خه لكى كوردستان ده بیت خه باتى سه ره كیان واداربكه ن به سوسیالیزم و شورشى سوسیالستى ،كه ده توانیت ته واى نیزامى مه وجود له به ریه ك هه لوه شینیته وه و كۆتاى به ته واو نه هامه تیه كان بهینیت و ئازادى و دادپه روه رى و یه كسانى هه مه لایه نه ى ژن و پیاو بچه سپینى .
ماركس واته نى ،گه رله هه نگاونان بوسوسیالیزم دوابكه وین ،ئه وابه به ربه ریه تى سه رمایه ده گه ین .ئه وه ى ئیستا ده گوزه ریت له سایه ى ده سه ڵاتى هۆڤیانه كوردایه تى دابه ربه ریه ته دژى خه لكى كوردستان ،كاتى ئه وه یه كوتایى به وبه ریه ته بهینین و بگه ین به ئازادى.
هۆله ندا
سه ره تاى مانگى حه وت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە