خالید ره‌شید له سیخوری پاراستنه‌وه بۆ ده‌لاڵی به‌رپرسانی سه‌ری ره‌ش
Monday, 27/08/2012, 12:00
ڕۆژ له‌دوای رۆژ له‌م به‌هۆی ده‌زگا سیخوریه‌كانی دهستهلاتهوهبهتایبهتی پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانییه‌وه، ده‌یان مرۆڤی كویله و سیخور‌و ته‌قریر نووس دینهسهر شانۆی گهمهكانهوه.
له‌سالی رابردوو پیش واده‌یی كۆچی كاك عیرڤان زه‌نگه‌نه خاوه‌نی پێشووی هۆتێل چوارچرامان ئاگادار كرده‌وه، كه خالید ره‌شید خۆی كردۆته هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاش و شوێنی گهڵهریهكی لههۆتیل چوارچرا پێدراوه، له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه ڕاسپێردراوه به‌نهێنی وێنه و ده‌نگی زۆربه‌ی میوانه‌كانی ئه‌و هۆتیله وه‌ربگرێت و بۆ پاراستنی مه‌سیفی بنێریت، تا ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار عیرڤانی ڕه‌حمه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی له‌و خالید ره‌شیده بینویبوو به‌لام دیاربوو به زۆر به‌سه‌ریان سه‌پاندبوو له گهڵهریهكهدا بمێنیته‌وه.
ماوه‌یه‌ك بوو بووه تووی عه‌بدوڵوه‌هاب عه‌لی و محمه‌د سه‌عید سهحافهكهی سلێمانی بۆ كاری سیخوری جاسوسی به‌كاری ده‌هینا.
چه‌ندین جار له‌شه‌وانی چوارچرا بینوهمانه چۆن وینه‌ی هه‌ندیك كه‌سی به‌ئه‌نقه‌ست ده‌گرت؟
له‌پاڵ ئه‌و سیخورایهتیهدات، ماوه‌یه‌كه كاسپێكی باش و چه‌وری دۆزیوزهتهوه وچه‌ند خانمێکی عه‌ره‌بی بۆ به‌رپرسانی پارتی دێنێت و له‌ناو ئه‌وانیشدا نیهاد بارزانی بۆته یه‌كه‌مین كه‌سی دۆستی ئه‌م خالید ره‌شید.
ماوه‌ی زیاتر له مانگیكه ئه‌م خالید ره‌شیده له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه كارێكی نویی ئه‌سپه‌وانی پێدراوه له‌نێوان هه‌ولێر و سه‌ری ره‌ش نیهاد بارزانی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی یاری ئه‌سپ سواری له‌و شوینه كردۆته‌وه و له ته‌واو بوندایه و زیاتر له‌ئه‌سپی له ئه‌وروپا كریوه و ئیستا له‌و كێڵگه‌یه دایناوه و خالید ره‌شید ئه‌و شهرهڤه گه‌وره‌یی له دوای سیخوری و ئهسپهوانیشی پێبڕاوه.
خالد ڕه‌شید ئه‌م كاره تازه‌یه‌ی به‌هۆی نازه‌خان (فاتمه)ه‌وه بۆ دۆزراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو یادو بۆنه‌و ئاهه‌نگ و كۆنسێرت و خه‌لات و رێلینانهكان ئه‌م نازهخانه دۆستی نزیكی ئه‌حمه‌دی ماجید مۆڵ و فازیل میرانیی و نیهاد بارزانی یه، له یه‌كیك له بۆنه‌كانی سه‌ری ره‌ش نازه‌خان وه‌سفی خالید ره‌شید ده‌كا و نیهاد بارزانی پێی گووتوه ئه‌وه‌ش وه‌ك تۆ دۆستی ئیمه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست