بەر لەوادەى شۆڕشێكى پرتەقاڵى ...؛

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


چركە سامناكەكانى بێدەنگى ، ئەو كاتانەى هەڵبژاردنى 25-7 كۆتایى هات و پەرلەمانتارانى لیستەكان یەكەمین دانیشتنى خۆیان بە جۆرێك لە نمایشێكى تەشەنوجاوى پیشان دا و ئیتر ئەم وێنا نا شارستیانەیە لە دەرونى هەر تاكێك كۆپى بوو ، هەر كەسەو گەراِیەوە سەر كار و پیشەى ، حیزبەكان كەوتنە پیاچونەوە بە نامەى ئەعمالى خۆیاندا و لە ناو ئەوانەشدا كادرو ئەندامە بێدەستەڵات و بێپەناو پشتەكان كەوتنە بەر رەحمەتى َپرسینەوە ، تا ئێرە حاڵەتێكى زۆر ئاسایى یە بەڵام ئەى لیستى گۆڕان چى كرد ؟.... براوەى یەكەم لیستى گۆڕان بوو كە توانى لە ناو شەپۆلى ناڕەزایى جەماوەر و گەلێك فراكسیونى جیادا ژمارەیەكى باش لە كورسیەكانى پەرلەمانى كوردستان بۆ خۆى بە دەست بهێنێ .. بەڵام دیارە ئەم سەركەوتنە ى لیستى گۆڕان كۆتاى ویست و ئارەزوى ئەو ژانگرتنە سیاسیە نیە نەلاى جەماوەر و نەلاى فراكسیونەكانیش ، چونكە بزوتنەوەى گۆڕان هەلچونێكى عەفەوى جەماوەرى نەبوە ، یان دروست بونى ناڕەزایى كۆمەڵێك كادرو كۆبونەوەى چەند دەستەو تاقمێكیش لە نەیارانى ئەداى حیزبى و حكومى نەبوە، بەڵكو هۆو دەرەنجامى قەتیس بونى ناكۆكیەكانى نێو هەناوى كۆمەلگەى كوردیە كە پیوەندییە دیلەكتیەكان دەرى دەخات و دەیخاتە خانەى ململانێ و ئەنجام لە دوا گرژبونەوە و یەكلایى بونەوە لە بەرژەوەندى كۆمەڵ دەخاتە ڕوو ،
ئەگەر بزوتنەوەى گۆرَان شانازى بە سەركەوتنى خۆى بكات لەماوەى بانگەشەى 23 ڕۆژەیدا و كەسانێك خۆشخەیاڵانە بە بەرهەمى هەڵمەتێكى واى دابنێ ئەوە گەلێك دورە لە ڕ استیەوە ، چونكە تەوژمە بەهێزەكانى نێو شەپۆلەكانى بزوتنەوەى گۆڕان گەر هێندە بە دیسپلین و تۆكمە و كارا نەبوایە بیگومان چەندە تین و تامى ببوایە ناكامڵ و نەبەكام و ئیفلیج دەردەچو ، گەر بناغەو بنچینەیەكى پتەوى نەخشە بۆ كیشراوى نەبوایە ، تەمەنى تەنها لە تەمەنى ئەو چەند ڕۆژە تێپەڕى نەدەكرد ، دیارە تاقیكردنەوەكان سەلماندویانە ، ئەو هەلچونە كتوپڕیانە داچونى كتوپڕى بە دوادادێت گەر پلان و نە خشەیەكى زانستى و واقیعى لە پشتەوە نەبێ ، لێرەدا نابێت ئەزمون و شارەزایى و جەوامیرى و بەگژاچونەوى گەلێك لەو سەركردەو كادرانە بەكەم بگرین كە توانیان لەسەنگەرى یەكەمى دژ بە گەندەڵى بێمنەتانە و بێترسو سەربەرزانە دژ بە هەمو شێوە ئیرهابێكى دەستەڵات و نان بڕین و وازهێنان لە پۆست و ئیمتیازو سەرجەم بەرژەوەندییەكان ، سەر دەقشكێنى ئەو دۆخە چەقبەستوە بون و تروسكەیان خستە ئاسۆ لێڵەكانى ڕوانینى خەباتى مەدەنیانەو جارێكى تر و لە سەردەمێكى تردا ئەزمونى خەباتىئاشتیانەیان بە كۆمەڵى كوردەواى ئاشناكرد و ڕوانینى تاكى كوردیان بەرەو شوڕشێكى پرتەقاڵى وەرچەرخان و قۆناغى یەكەمى گۆڕانیان سەركەوتوانە بڕى ... دواوتەم ئەوەیە كە تواناو خەبات و ئەزمون و دڵسۆزى سەرجەم پێكهاتەكانى گۆڕان جێگەى ئەو پەڕى ڕێز و ئەمەكدارییە نەك پلاردان و بیمنەتى و بەكەم گرتنى كەسان كە لە هەندى َ دەربڕیندا خەریكە سەردەردەكات و جۆرێك غرورى بە دواى خۆیدا دێنێت.. تكایە با لەو جۆرە مەترسیانە خۆبپاریزین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە