شۆڕشێكى نیللى
Saturday, 06/03/2010, 12:00
گەوجە پیاوەكانى تاڵەبانى و بەرزانى والە خەڵكى دەگەیەنن گوایە بونى ئۆپۆزسیۆن ماناى ڕو خاندنى ئەزمونى چەندین ساڵەى خەبات و خوێنى شەهیدان .. ئەوانە چەند لە دزىو ساختەكارى شارەزان سەد ئەوەندەش لە جوڵاندنى سایكۆلۆژى بە سۆزى جەماوەرى سادەى كورد شارەزان.. بۆیە دركیان بەوەكردوە كە چیتر جەماوەرى كورد .. تاكە رابەرە هوشیارەكان لە گەنجو بە ئەزمون و پسپۆڕو نشتیمان پەروەرەكان .. چاك لە ئەخلاقیەتى ئەم گەندەڵانە گەیشتون و بۆ هەر ڕوداوێكى دژ بەم ناپاكانە دەتوانن بە باشى كۆنترۆڵى دەستەڵاتى چەقبەستوى ئەو دوژمنە خۆماڵایانە بكەن .. بۆیە لە سەرەتاوە پێش ڕوداوەكان دەكەون و دەیانەوێت مرۆڤى سەرگەردان و خێر نەدیوى كورد دیسانەوە بكەنە كەرەستەى پاراستنى دەستەڵا و بەرژەوەندیەكانى خۆیان و بە ر بە هەر ڕوداوێك بگرن كە ئۆپۆزسیۆن دژیان بەرپاى دەكات بە تایبەتى لە كاتى هەلچونى كاسەى بێئارامى جەماوەرى دڵ پڕ ئومێدى كوردستان دژبە ناعەدالەتى و تەزویر كە دەستەڵاتى ناپاكى پارتى و جەلالى بە باشى خۆى بۆ ئامادەكردوە .. بۆیە لەم مینبەرە ئازادەى كوردستانپۆستەوە هەمو ئەوانە ئاگادار دەكەینەوە .. تكایە .. تكایە .. تكایە بەقسەى ئەو ساختەچیانەى دەیانەوێت بتانكەن بە مقاشى بەرژەوەندیەكانیان مەكەن و تا ڕقى جەماوەر تەفروتوناتان نەكات .. بەسەچیتر با تراژیدیانى مەرگ نەبێتە دیارى دەستى ئەو تاوانكارانە بۆ گەلەكەمان دیسان تكایە .. باشۆڕشێكى توندو تیژى نیللى بكەین بە گۆڕانێكى هێمنانەى شارستانیانەو ... گەلەكەمان ئاسودەو سەرفرازبكەین و گەندەڵانیش فێرى ململانێى سەردەمانەو پێكەوە ژیانى دۆستانە بكەین ئەگینا دۆخەكە ئەوەى بەبەرەوە نەماوە گەندەڵان لە هێرش و جەماوەر لە پاشەكشەدابێت .
میرزامارف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست