كاك نەوشیروان..... قەرزێ بكە بۆ بێموچەكان دوو وشە بەر لە جەژن بۆ كاك نەوشیروان ...........
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
گەورە و سەروەر .. ئەرێ تۆ بڕیارت داوە ئاگرى چێشتى جەژن لە ماڵتان نەكرێتەوە ؟
چاوە ڕونەكەى گۆڕان و هێزى دڵمان تۆش وەكو موچە بڕاوەكان هەر جلە كۆنەكان دەكەیتەبەرى (چیاو نما) ى جگەر گۆشەت ؟
ئەى جگەرە رۆسمەنەكەت كردوە بە (رۆیاڵس و پاین و زەڕى ئێرانى ؟
تۆش وەكو موچەبڕاوەكان لە مالەَوە لە سەر هەموشتێ كە دەرەقەتى كڕینى نایەیت .. هەفتەى شەش ڕۆژ لە گەڵ خێزانت (بەعزن) و ڕۆژگار بە بێدەنگى دەگوزەرێنن ؟
تۆش ڕقت لە میوانى زۆرو بە مەسرەفە .. خواخواتە كەس دەرگاكەت نەكاتەوە نەكو بزانن ماڵە ئاوەدانە پڕ لە شادى و سفرە گەرم و گوڕەكە ت چى لێهات ؟
ئێوەش مۆبایلە كانتان لەبەر بێوەحدەیى هەر تەلەفونى بۆ دێت و پەیوەندى لە گەڵ كەس ناكەن ؟
ئاخر خۆ ئەوانەى موچەیان بڕاوە هیچ سەرچاوەیەكى یەدەكیان نیە .. جەنابتان دەزانن ئەوانەى موچەیان بڕاوە لە كادرە پلە باڵاكان و فەرمان بەرە بەرزەكان نەبون تا شتێ پاشە كەوت بكەن و ئەمڕۆ سەر بەرزانە بۆ رَۆژى ڕەش بەكارى بهێنن .. ئەوەندەیان هەبو بە شەلەشەل دەگەیشتنە سەرى مانگ .. بەڕاستى ئێوەش دڵڕەقن .. دەتانەوێ لە ڕێگەى ئەو هەژارانەوە هەڵوێست تۆمار بكەن
چ دنیایەكى سەیرە گوڵم .. ئالەم كاتە دا كە خۆ ئامادەكردنە بۆ دۆزینەوەى كاندید بۆ پەرلەمانى عێرا ق .. رۆژى تاقیكردنەوەكە قات و بۆینباخ لە بەرى وا هاتبو بەشبە حاڵى خۆم هەر لە (عرچ الازیاو) ئەو خۆ گۆڕین و مكیاژ و ڕازاندنەوانەم دیبو .. كاك نەو شیروان منیش لاى دەرگاى هۆڵەكەوە لە گەڵ نەگبەتێكى وەكو خۆم وەستا بوم كە جەنابت و كاك قادر هاتن بەلاماندا ئەو دوو زەلامە زلەت نەدیى هەر مەرحەبایەكمان بكەیت .. ئەوانەى كە دەیانویست ببن بە پەرلەمانتار و ئێوە بانگتان كردبون بۆ تاقى كردنەوە .. لە ناو دنیاى ئارەزوە كانیاندا پڕبە گەرویان پێئەكەنین و ئەتریقانەوە .. چەند غەمگین بوین نازانم لەوەتەى دەنگى ئۆپۆزسیون پەیدابوە ئێمە لە گەڵ نان خواردن و ژیانى ماڵ و مناڵ و هەمو تەمەنمان تێكەڵمان كردوە بەڵام ئەو كەسانەمان نەدیبو ئەوەیە (گا ئەیكاو كەر ئەیخوا ) ئەم پەندە بە گاڵتە نەوتراوە .. بۆیە هەر لە ئێستاوە ڕایەك لە لام چەسپیوە كە مرۆڤ هیچ پێویست ناكات حیزبایەتى و كارى بە ناو خەبات و نیشتیمان پەروەرى وبە گەمژەیى خۆى ببەستێتەوە بە حیزب و رێكخراو و ئەو قەوارەیەش كە هەر خۆمان دەزانین چەند بێعەقڵانە بەرگرى و مەوقیفمان لە سەر وەر گرت.. مرۆڤ دەتوانێت ئەوەش نەكات و گەر خزم و دۆستى باش و دڵسۆزى هەبێ پێویست ناكات وەك ئێمە ئەوەندە گێل بێت .. خۆى چانس دەرگاى پێدەگرێت و دەبێت بەوەى دەیەوێت .. بۆ نمونە .. لاى بەڕێزتان كۆمەڵێك كادرى باش و بە ئەزمون هەیە كەچى بێكارن و لە سەرێكى ترەوە كەسان هەیە كارى پێویست و گرنگى ڕایەڵەكانیشى لە پلە یەك پێدراوە بەڕزتان تەكلیفى كارى ترى لێدەكەن و دەتانەوێ بیشیكەن بە ئەندام پەرلەمانى كۆمارى عێراق .. لەكاك عومەرى سەید عەلیش بپرسى دەڵێت كاكە ئەو ە من ئاگادارنیم ئیشى كاك قادرە و كاك قادریش زۆر بە نەرمى و نەجابەتەوە پێت دەڵێت كاكە گیان مەرج نیە دەرچێت ... ببورن لە بابەتەكە زۆر لام دا چونكە قسە قسە دێنێ و ئەوە هەستى زۆر زۆر لەو برادەرانەن كە ڕۆژان دەیانبینین و ڕویان نایەت باسى بكەن .. دواجار دەڵێم ئەگەر ماڵى هەموتان وەكو بێموچەكان ساردو بیئاگرو پڕە لە بۆڵە بۆڵى ژن و مناڵ بو ئەواپیرۆزبێت لە هەڵوێستى یەكگرتوى هەمومان و بێگومانم دواى چوار ساڵى تر دەستەڵات بە دەستى بزوتنەوەى گۆڕانەوە دەبێت و ئێمەش بە دنیاى ڕادەگەیەنین شوكر بۆ خوا گەلى هوشیارى كورد بو بە خاوەنى نەك غاندییەك بەڵكو كۆمەڵێك غاندى و ماندێلا .. ئەوا جەژن هات باسەردانى یەكتر بكەین بزانین هەمومان لە یەك دەچین یان هەر مناڵى بێموچەكان لارە مل وەستاون خەریكە دیق دەكەن بۆ كۆڵانى ناو مناڵان و جل و بەرگى نوێ و سفرەو خوانى گەرم و بە چێژ نیانە .
میرزا مارف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست