بەمیحوەربون و بێئاگاى یى ئازاد جوندیانى و خراپ تەفسیركردن لەسەر نەوشیروان مستەفا
Thursday, 19/11/2009, 12:00
نازانم ئازاد جوندیانى چەندە زنجیرە وتارەكەى درێژ دەكاتەوە لە كوردستانى نوێ كە تا نوسینى ئەم وتارەمان چوار بەشى لێدابەزاندوە ، كە بە بڕواى من لە بەشى یەكەمەوە ئەوەى ویستویەتى دەرى بڕیوەو چیتر بەشەكانى ترى بە درێژ دادڕى هێنانەوە بە نمونەى بێپێزو حونجە كردنى سەردەمەكانى ڕابردوو بەتایبەتى هەردوو كۆنگرەى یەك و دوو دواجاریش دروست كردنى بازاڕ گەرمى بۆ قسە بێپێزەكانى تاڵەبانى لە پلینۆم و .. ئیهمال كردنى لەلایەن ناوەندە ڕۆشنبیریەكەوە كە هیچ سەنگ و قورساى نەدا بە تاڵەبانى وەكو سیاسەكى بە ئەزمون و تەنانەت ئاستى ئێستاى بێحەوسەڵەیى و نەخۆشى و قرچۆكى زاكیرە و بەرەو دەركەوتنى نەخۆشیەكانى پیرى (الشیخوخە) كە مرۆڤ لەو جۆرە تەمەنانە گیرۆدەى دەبێت بە تەواوى لە تاڵەبانى دەركەوت و پلینۆم بوە وێستگەى ڕوهەڵماڵینى گەلێك خاڵى لاواز و گرفتى چ شەخسى تاڵەبانى چ یەكێتى نیشتیمانى.. دیارە لە ڕۆژانى ئایندە ئاماژەكانى ئەو لاوازى بێجەمسرى یە دەردەكەوێت وەكو چۆن لە زیاد كردنى كورسیەكانى نوێنەرانى شارە عەرەب نشینە كان دەركەوت چەندە زیادیان بۆ خۆیان تۆمار كردوە و شارەكانى هەرێمى كوردستانیش چەند غەدرى لێكراوە و جەنابى تاڵەبانى چۆن كڵاو كراوەتە سەرى و ئیمزاى كردوە دژ بە بەرژەوەندیە باڵاكانى خەڵكى كورد و ئەو مافى ڤیتۆ كردنەى بۆ ناهەقى وا لە سیاسەتى تەوافوقدا پێى دراوە بەكارى نەهێنا و كەچى جێگرەكەى توانى زیرەكان ئیستیسمارى بكات لە بەرژەوەندى سونە.. بالەمانە گەڕێین بزانین ئازاد جوندیانى كە بە زۆر دەیەوێت ناوى لە گەڵ نەوشیروان مستەفا بهێنرێ چى لە میحوەر تێدەگات و چۆن بە زۆر دەیلكێنێ بە تاكە شەخسێكەوە
كە كە وتۆتە هەڵەى زۆر گەورە وە لە كاتێكدا بە حساب دەورو بەرى لە ڕاگەیاندنى مەركەزى پڕە لە پرۆفیشناڵ و كەسانى بە ئەزمون لە مێژوو .. هتد بەڵام لام وایە هەموى تەكەتولى جوندیانین و نان خۆرى جێگرن .
كەسانى میحوەر دەكرێن بە دوو بەشەوە
1- كەسانى ئەكتیف لە ڕوە سیاسى و ئاڕاستەكاریەكەدا كە تەنزیرى فكر دەكات جا مەرج نیە كە ئەو كەسە لە ناو حیزبێكى سیاسى بێت یان لە ناو ڕێكخراوێك .. بە ڵكو هێزە كارێزمێكەى واى لێدەكات ببێتە تەوەرەى پێكەوە بەستنەوەى سەرجەم ڕایەڵە گرنگەكانى كۆمەڵگاو-.. لە ناوەندە جەماوەریەكەدا .. كایگەرى لە سەر ئەكتیف كردنى سایكۆلۆژى جەماوەر كاراو زیندو دەبێت بۆنمونە وەكو (غاندى نیلسۆن ماندێلامارتن لۆتەر -- ) و گەلێكى تر لەو كەسێتیە میحوەریانە كە بە تیوەرى (اللا عنف) گەورەترین گۆڕانیان بۆ مرۆ ڤایەتى و گەلە كانیان مسۆگەر كردوە
2- -كەسێتى دەركەوتوى نێوەندە سیاسیەكان .. تەنانەت زۆربەشیان لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە دەستەڵاتیان گرتوە بە دەستەوە و پاشان بە كردەوە نامرۆڤایەتیە كانیان خۆیان كردۆتە میحوەر و گەورەترین تراژیدیایان بۆ مرۆڤایەتى هێناوە وەكو (هیتلەر ستالین فرانكو) و گەلێكى تر ... كاكە ئازادى خاوەن مستەشارى هوشیارو ڕوناكبیرى تەنها بۆ ئەوەى بلێن وشەیەكى بۆ كەسێتى نەوشیروان دۆزیوەتەوە لە نوسینە زنجیرەێكەیدا بەڕست و نەزانانە وشەى (میحوەرى) بەكار هێناوە جا بۆ ئەوەى ئەم تازە نوسەرە لە سیاسەتى میحوەرى ئەمریكاش بە ئاگابێت لە ناوچەكەدا نمونەیەكى بۆ چونى ئەمریكیەكان و پۆلێن كردنى میحوەرەكانى بۆ دەستنیشان دەكەین
لاى ئەمریكیەكان لە ناوچەى خۆرهەڵاتى ناڤین دەوڵتە میحوەر ودەوڵەتى هامشەكان هەیە بەنمونە دەوڵەتانى وەكو (سعود میسر سوریا ئبَران توركیائیسرائیل و عێراقیش) وەكو سیاسەت لە میحوەرەكانە لاى ئەمریكیەكان .... دەوڵەتانى وەكو (وڵاتانى كەنداو لیبیا ) لەڕوە ئابوریەكەوە لاى ئەمریكا هەر میحوەرن .
سیماكانى دەوڵەتى میحوەر
1- چڕى دانیشتوان
2- هەڵكەوتنى جیوپۆلتیكى
3- چۆنیەتى پڕ چەك كردنى سوپاكەى
4- هێزى ڕاهێنراور سوپایى مۆدێرن
5- ئابورى بەهێز بەتایبەتى بۆ ئەم وڵاتانە نەوت كاریگەرى خۆى هەیە..
هەندێ زێدە مەسرەفى وتارەكەى ئازاد كە ئاوەژوى كردوە ئازاد پەتى كۆلارەى خەیاڵى بەر ئەدات بۆ یەكەمین كۆنگرەو دەڵێت (لەدوا ڕۆژى كۆنگرەدا ، پێش ئەوەى قۆناغى دوەمى هەڵبژاردنەكان دەست پێبكات ، گروپى سەر بە ئەوشیروان ئاژاوەیەكى ترسناكیان لە ناو گۆنگرە نایەوە) ... جا توشەرەفت وابو .. گەر حساب بۆ جەماعەت جەماعەتێنە بكرایە ئاغاى تاڵبانى كێ ى لە دەور بو بە جەنابیشتەوە كە هەمیشە خۆت لە كاك كۆسرەت و كاك ئەرسەلا هەڵدەسو لە چاو ئەو هەمو كادرە بە هیمەتەى كۆمەڵە ئێوە و مانان لە چیەوە دیار بو .. جەنابى كاك نائازاد ئەى بڕیار نەبو هەركەس (نیو + 1) نەهێنێ دەكەوێتەوە قۆناغى دوەم ... ئەى ئەوە كێبو لەسەر پارچە كاغەزى بچوك ناوى چەند كەسێكى نوسیبو تا ئەوەى بە دڵى نەبێت لە سەر كردەكان و كادرە پێشكەوتوەكانى كۆمەڵە دەر نەچێت .. تو ویژدانت تاڵە بانى تەكەتول چى نەبو جگە لەوەى بە ئاواتى حەل كردنى كۆمەڵە گەیشتبو دەیویست سەركردایەتیەكیش دەرچێت سوارى سەریان بێت .. كاتێك كاك نەوشیروان و سەركردەو كادرەكانى كۆمەڵە هەستیان بە پیلانە گڵاوەكەى تاڵەبانى كرد كۆنگرەیان ڕاگرت و تاڵەبانى لەتەریقیدا زوزو كەسانى دەناردە لاى كاك نەوشیروان و دەیوت (بەداواى لیبَوردنەوە كاكە نەوە چیدەڵت من وادەكەم ) ئاخر كاكەى علوج خۆ هەر تۆ لە كونگرە نەبویت .. ئەى ئاگاداربویت كە گۆنگرە دەستى پێكردەوە كاك عوسمانى حاجى مەحمود لە سەر منێەكە چۆن وتارێكى داو ڕوى كردە تاڵبانى ئاغات و چۆن شكاندى .. خوابەوە ڕەحمى كردوە ئەوانەى لە ناو ڕوداوەكاندان زوربەیان ماون ئەگینا ئازاد علوج بە هەوەسى خۆى درۆى دەكرد بە دەمیانەوە .. تەنها بۆئەوەى ئاغا نەخۆشەكەى كەمێك شادمان و خۆیشى پلەو پۆستێكى مەزات كراوى تازەو حیزبە بە گورگا ن خواردوەكەش حەبێكى ئازار شكێنى بدەنێ تا ئەم چەند مانگە دەڕوات و بەشكو تین و تاوێكى پیابێتەوزە . لە هەموشى خۆشتر ئەوەیە ئازاد دەلێێت حیكمەت و نەرمو نیانى مام جەلال چارەسەرى ئەو كێشەیەى كۆنگرەى كرد (دەك خەجاڵەت بیت بۆ خۆتو درۆت) نازانم قسەكانى مام ڕۆستەمت بیر نەماوە كە چوە سەر شانۆ داواى كرد لیژنەیەك دروست بكرێ بۆ ئەو گرفتە و هەر ئەو پەیامەش بو كە لیژنەكەى پێكهانى و سەر دانى كاك نەو شیروانیان كرد چونكە تاڵە بانى خۆى پەنەكەى دابو بۆ چارەسەر دەگەڕا و پیاوە پەمەیى یەكەى ناوكەڕێژ كردبو بە هاتو چۆ .. چونكە تاڵەبانى لەوە دەترسا كاك نەوشیروان و سەركردایەتى كۆمەلە یان لایەنى كەم ئەوانەى باوەڕیان بە هەڵوەشاندنەوەى كۆمەڵە نەبو جیابنەوە و بۆ ئەو سەر دەمەش كە تاڵەبانى نیازى پاوانكردنى دەستەڵاتى ڕەهاى یەكێتى و و هێرشكردنى پاكتاوى پارتى لە خەیاڵدا بو هاوكێشەكەى لاسەنگ دەبو .. ئەوە بو دواجار دیمان كە چ كارەساتێكى خوێناوى هێنایە كوردستانەوە و دەستى دوژمانى خستەوە ناو ئە و ناچە ئازاد كراوانەى بەخوێنى گەشى ڕۆڵكانمان بەرهەمان هێنا و پاشان تەسلیم بون بە پارتى و كونترۆڵكردنى هەمو جومگەكانى حیزب و حكومەت و بڵاو بونەوەى بێهیوایى و سەر هەڵگرتنى گەنجان بۆ ئەو سنورانە مەرگى بۆ دەكردنە دیارى و گەندەڵىو ستەمى كۆمەڵا یەتى و بیحورمەتى كردن بە ژنان و بێڕێزى خانەوادەى شەهیدان و لە بیر كردنى ئاواتەكانیان كاكە ئازاد شت زۆرماوە لەسەر هەردو كۆنگرە .. دەمت داخەیت باشترە......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست