كوێرە مەلا تیرۆریستەكانى ئێران گوڵ سەر دەبڕن

Sunday, 15/11/2009, 12:00


ئیحسان تەنها مرۆڤێك نیە گەر سەركێشى كردبێ ئاخوندەكان بە مەزاجى تلیاك كێشان و مادە بێهۆشكەرەكان بڕیاریان لە سەر ئیعدام كردنى دابێ .. ئەو مرۆڤە نمونەى گەلێكى چەوساوەو ئەشكەنجە كێشە ... ئەو نمونەى گەورەترین خەباتى میللەتێكە كە تاكو ئیستە ئاسایترین مافى پێڕەوانەبینراوە... هەرچى تێزى سیاسیە درۆی فەرموە .. پێ ویستە ئەو گەلانە خۆیان ئایندەى خۆیان دیارى بكەن .... شەڕى ئەم دوایى یەى ئیسرائیل و عەرەب لە سەر بە دیل گرتنى دوو سەربازى ئیسرائیلى بوو .. ئیسرائیل چاك دەیزانى ئەو جەنگە زیانێكى گەورەى تیا دەكات بەڵام بە گەلى ئیسرائیلى وت لە پەیماننامەى بلفۆڕدا هاتوە دەبێ یەهودى سەربەست بژى لە خاكى داگیر كراویدا ئەویش فەلەستینەو گەلى ئیسرائیلیش لە سایەى دەوڵتى ئیسرائیلى دا دەبێت ئازاد بێت نرخەكەى هەر چەندێ بێت و لە فەرهەنگى سیاسى ئەوانیشدا پاراستنى ئەمنى قەومى لە پێش هەمو دەستكەوتەكانى ترەوەیە ... ئاوا گەلێكى زیندو بە ئیرادە دەتوانێت ئیستەو ئایندە مسۆگەر بكات بۆ نەوەكانە ... دەفەرمو بڕوانن وا گوڵە پازیەكانى خەباتى كوردایەتى چرۆ دەكات و بێخاوەنە .. ئیحسان چ كێشەیەكى لە گەڵ ڕژێمى ئێرانى كۆنەپەرست هەیە گەر بۆ گەلە كەى نەبێت كوان ئەوانەى بەرگرى دەكەن لە مافەكانى مرۆڤ .. كوا تاڵەبانى كە دەچوە سەر قەبرە گڵاوەكەى خومەینى و دەگریا كامەیە سیاسەتى كورد و تاڵەبانى .. پیاوە دەبەنگەكانى كورد بەناوى فریودان و ڕاگرتنى باڵانسى سیاسى و هاو سەنگ كردنى هاوكێشە سیاسیەكان و هەزاران توڕەهاتى تر هیچ پێزێكیان بۆ خەبات و بەر خۆدان نەهێشتۆتەوە .. ئەم سكراب سیاسیانە توڕە بونى شۆڕشگێڕى كورد دەكوژن و داگیر كەران دژمان دڕتر دەكەن .. گەروا وانیە ئەو هەمو سەردان و ماستاو چێتى خۆ بە پچوك زانى و خزمەت كاریە لە پاى چى ئەى جەنابى تاڵەبانى و بەرزانى .. سنورى هەێم كراوەیە بۆ تیرۆریستەكانى قەرارگا قودس و ڕەمەزان و بە هەوەسى خۆیان دێن و دەچن كەچى سەرباقى ئىو هەمو تاوانانە گەنجانى كورد ئیعدام دەكەن و دەبێت تاڵەبانى و بارزانیش سەرى شۆڕیان لە بەر پێڵاوەكانى نەژادى خائین نەوى كەن ..
مەرگى ئیحسان دەبێتە سەر مەشقێكى تازەى خەباتى كوردایەتى و یە كگرتنى وزەو تواناكانى كورد لە هەمو پارچەكانى كوردستان دژبە هەمو داگیر كەران و دەستەڵاتى گەمژەى كوردى .. لێرەوە پێویستە دەمامكەكانى كورد فرۆشى وەكو تاڵەبانى و بەرزانى بكەوێتە بەر دەم پێڵاوەكانى ئیحسان و بەراتى ئازادى بە خوێن بنوسین
سەركەوتوبێت خەباتى یەكگرتوى هەمو كوردان
مردن بۆ كوردە خائینەكان كە نەیان وێرا دەستەڵاتەكارتۆنیەكەیان لە دەست چێت و تەنها وشەیەكیان بۆ ئیحسان نەوت
هەر زیندو بێت هەمو ئیحسانەكان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە