حەمە نورى تۆفیق-یش ئامۆژگارى نەوشیروان مستەفادەكات
Friday, 16/10/2009, 12:00
حەمە نورى تۆفیق-یش ئامۆژگارى نەوشیروان مستەفادەكات
لەكوردستانى نۆێ ى هەفتەى ڕابردو حەمەنورى توفیق كە ترسنۆكترین كەسایەتى ستافى ئازاد جوندیانیە .. بە هاندانى ئازاد و لە چوار چێوەى ئەو هەڵمەتە نا شارستانیە ئیعلامیەى ى دەستیان پێكردووە دژ بە بزوتنەوەى گۆرَان ئەم كابرایەش كە كەس نازانى لە كوردستانى نوێ سیفەتى چى یەو مانگانە جگە لە موچە 2ملیۆن دیناریەكەى لەسەر جاسوسى وماستاو كردن بۆ جوندیانى و مل ڕاەشاندن بۆ قسە نا مەعریفى و نامەنتیقیەكانى ئازاد 2ملیۆنى تر فت دەكات لە سەر حسابى قوتى موچە بڕاوان و هەژارانى كورد .. چونكە ئەم پیاوە هیچ بەهررەیەكى تیا نیە تەنها بۆ ئەوەى وەكو دیكۆر لە دەزگاكەدا بێت و ژورێكى بۆ تەرخان كراوە بایى دوو دەفتەر ممتەلەكاتى تیایە .. جار جار وەك تەیرە مەشهورەكە قسەیەكى وەكو ئەم ئامۆژگاریە مناڵانەیەى پێدەكەن و توشى گون ڕەشى خۆى دەكەن ..
ئەم زاتە بێمەعریفەیە نامەیەكى كراوە ئاراستەى كاك نەوشیروان دەكات . لەكورتەى نامە بێسەر و بەرەكەیدا بۆبزوتنەوە گۆڕان كە هەمویان زیڕەیان لێى كردوە. چونكە ئایندەیان و بەرژەوەندیەكانین دەكەوێتە مەترسیەوە دە بێژێ (خۆت و تاقمەكەت) بیر لەوە مەكەنەوە بەلیستى جیا بەشدارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بكەن و مەكەونە هەڵەیەكى مێژوى واوە .. سەیرى ئەم داماوە چەند گێل و ناحاڵیە .. جا ئەگەر تاقمە ئەم هەمو شیوەنە بۆ دەكەن تاقم بەماناى چەند كەسێك .. تاقمى وەرزش + تاقمى فڕۆكە + تاقمى عەسابە + تاقمى هونەرى سەماو بالیە با كاك حەمە نوریش بزانێ تاقمى دان + تاقمى قەنەفە ... هتد ئەمانە تاقمن .. ئاخر تاڵەبانى پیاوى وەك ئازاد جوندیانى هەیە كە تۆ تەخویل دەكەن توشى ئەم مەهزەلەیەت بكەن .. چونكە بەبێئەوەى بیر لەوە بكەیتەوە ئەم تاقمە بوو نیو ملیۆن دەنگى هێنا و بۆمبایەكى لە دڵى هەموتانا تەقاندەوە كە جەنابت ئاوا بچوك ئەیشوبهێنى و لە ناوەرۆكى نامە كەشدا دەپاڕێتەوە .. تا بزوتنەوەى گۆڕان هاوپەیمانى لە گەڵ حیزبە گەندەڵەكانى وەك یەكێتى و پارتى ببەستێ تا ئەم جارەش كورد لیستى دووەم بێت و تاڵەبانى نان بڕى خێزانە بەشەرەفەكانى كوردستان ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار .. كاكە حەمە ئەوە ڕۆى داوا لە كاك نەوشیروان مەكەن بۆ دابەزاندنى لیستى سەر بە خۆ ..داوا لە هەژاران و كەسوكارى شەهیدان بكەن .. داوا لە جوتیارە بێخزمەتەكان بكەن كە هەمو نانو شوێنو پشت و پەناى خەبات بون و ئاغاكەتو (م س) و فایلدارەكان بێزیشیان نایەت تەوقەیەكیان لە گەڵبكەن و لە سەر دەمى شاخیشدا فایلدارەكان ڕاپۆرتیان لە سەر دەنوسین بۆ ڕژێم و گوندەكانیان تۆپ باران دەكران چونكە هاوكارى پێشمەرگەیان دەكرد .. داوا لە هەڵەبجەییەكان و گوندە وێرانەكان بكەن بە چەكى كیمیاوى كە ..تاڵە بانى فڕۆكەوانەكەى بەرە ڵاكرد .. كاك نەوشیروان چیبكات ئێوە تاوانبارن .. بە فرۆشتنى كەركوك داوا لە كەركوكیەكان بكەن .. ئەمڕۆ بۆ دەنگ كۆكردنەوە بارەگا دەباتە ئەو شارە فرۆشراوە .. حەمە گیان .. داوالە ئاوارە ئێرانیەكان بكەن كە وێڕاى برسیەتى و ئاوارەیى لە كوڵا نو گەڕەكەكاندا بە فیتى ئێران تێكۆشەرەكانیان دەكوژن .. چاوەكەم كاك نەوشیرواَن بڵێ چى تاڵەبانى دەوڵەتى كوردى بە خەونى شاعیران دەزانێ و لە بەر چاوى توركە فاشیەكان دەیەوێت ئاشبەتاڵ بە گەریلاكانى (پێكاكا) بكات بێمقابیل .. ئاخر تۆ نەخوێنەوارو نەزان و مل كەچى داواى وا لە كاك نەوشیروان دەكەیت لە كاتێكدا مامەى بێمتمانە كوردستانى پڕكردوە لە سیخوڕو مافیا .. خەڵكى كوردستان دەنگتان ناداتێ.. حەمە نورى ژنان دەنگى چیتان بداتێ بە نوێژى نیوەڕۆ گەورەترین بێحورمەتى بە كەرامەت و مرۆڤایەتیان دەكرێت و لە ناوە ڕاستى شەقامەكان نوقمى خوێناو دەكرێن و تاڵەبانى و پیاوەكانى وەكو تۆش نقەناكەن و نامەیەكى كراوەى وەك ئەوەى بۆ كاك نەوشیروانت نوسیوە نانوسى بۆ ئاغا چنگ و پەل خوێناویەكەت .. كاك نەوشیروان كەى پیاوى ترسنۆك و ماستاو چى و دەبەنگى وەكو تۆ دەناسێت .. خۆ جەنابت كەسایەتیەكى وەكو مامۆستا جەمال عەبدول نیت تۆ عەبدى پارەو سەر شۆڕى ئازاد علوجى ... دواقسەم ئەوەیە كە ئێوە لە دواڕۆژەكانى گەندەڵیدادەژین و با بۆ ئەو نامەیەش مستێ پارەو پولى قوتى خەڵكى بكەیتە پاروى چەو رو نەرم .. ئەوەندە تاوانتان لە سەر ماڵە هەقە بۆ ئایندەى خۆتان بگرین .. ها ئێستاو تاوێكى تر لافاوى خەڵكى ڕایماڵن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست