گەلە كۆمەكێى قەڵەمە پاتاڵەكان لەسەر نەوشیروان
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
دوابەدواى بڵاو بونەوەى حەوت وتارە كاریگەرەكەى كاك نەوشیروان لەسایتى سبەى بەناوى لەنێوانى مامجەلال و مندا.. كەشتى درۆو دەلەسەكانى سەرانى ترساو لە تاڵەبانى كەوتە گەرداوێكى ترسناكەوە ، چونكە كەس نیە نەزانێ كە ئەوەى كاك نەوشیروان دەیزانێ لەبارەى تاڵەبانى و سەركردە ستۆكەكانى یەكێتیەوە گومانى تیانیە كە ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرەو ئەو سەركردە تۆقیوانەى ئێستاى یەكێتى گەر لە دڵى خۆشیاندابێت دەستخۆشى لەو نوسینانە دەكەن.. چونكە زوڵم و چاوسوركردنەوەو داڕشتنى پیلانى نائەخلاقى تاڵەبانى هەمویان باش لێى تێدەگەن بەڵام خۆ كەسیان كاك نەوشیروان نین هێندە پارێزیان پاك بێت بتوانن ململانێ ى لە گەڵدا بكەن .. خەسڵەتى كەسێتى تاڵەبانى بۆ خۆ فەرز كردن بەسەر سەركردایەتى و پاوانكردنى حیزبەكەش هیچ جیاوازیەكى نیە لەگەڵ سەرجەم دیكتاتۆرو ملهوڕەكانى مێژوى مرۆڤایەتى و دیارە چارەنوسیشى لەوان باشر نابێت و زبڵدانى مێژوش چاوەڕوانى دەكات ..
لەدوتوێى نوسینەكەى كاك نەوشیروان ئاوڕێكیش لە گەندەڵى و تالانخوازى كۆسرەت ڕەسوڵ دراوەتەوە كە بەڕاى خوێنەر زۆركەمى لەسەر وتراوەو .. تەنها سەردەمى حوكمدارى كۆسرەت دەیان كتێب و نامیلكەو هەزاران وتارو سەدان دەعواى یاسایشى لەسەربێت هێشتاكەمە .. ئاخر لە فەرهەنگى چ میللەتێكدا بوە پارەو پولێك بە سواڵ و پیتاك و دەستگیرۆى ئەم و ئەو پەیدا بكرێت و جەنابى كۆسرەت و دەست و دایرە گەندەڵەكەى بەمەیلى كرمانجیانەو عەقڵیەتى خێڵ تەخشان پەخشانى بكات و ئەو ماڵۆچكەیەش كە بە تواناى هەمومان پێكمان هێنابو تەسلیم بە پارتى بكات لە (31ى ئابدا) و سەدان كەنج و لاو بە كوشت بدات و گومناو بكرێ وەكو كەریم عوسمانى هونەرمەند كە بە دەستى جاش بەرزانیە ڕو ڕەشەكان زمانى ببڕێ و دوكچى بێنازى هەتیو بن و تاكوئیستەس خێزانى نەزانێ گۆڕەكەى لە كوێیە و كوڕكەى جەنابى كاك قارەمان (كۆسرەت) یش بۆ ڕابواردن و كەیف و سەفا و سەیران كەوتبێتە ئاوى دوكانەوە و دوكچى كوردیش لە گەڵ خۆى بخنكێنێ و بكرێ بەشەهیدو لە گردى مەزنان لە سلێمانى بنێژرێ.. ئاخر ئەو قەڵەم جاشانە چۆن دەتوانن پشتگیرى مام ڕیوى و خاڵە فشانى وەكو ئەو نانەجیب و دزو گەندەڵانە بكەن و بەناو ئینشاى پیاهەڵدان و وەسف و گەورەكردنى بۆ دروست بكەن .. ئەو قەڵەم پاتاڵانەى لە ژیانیاندا دو كتێب و دوڕۆمان و جەریدەیەك ناخوێننەوە چۆن ڕێوى لەم میلەتە دەكەن بەشێرو پێمان دەفرۆشنەوە لە ڕۆژنامە ڕوزەردەكەیانەوە لەسەدام زیاترى بەسەردا هەڵئەدەن .. ئەو قەڵەم گۆجانە چى دەزانن لە خەبانى یەكێتى و مێژوەكەى .... ئەوانە قەت ڕۆژێك لە ڕۆژان نەیان پرسیوە .. كێن كوڕە ئازا ڕاستەقینەكانى هەولێر كە لە كاتى دەست وەشاندن لە دوژمن لە ناو شارى هەولێردا كۆسرەتیان دەكرد بە حیمایەى خۆیان و كاك قارەمانیش (كۆسرەت) بەر لە ڕو دانى عەمەلیەكە ڕایدەكرد بە ماتۆڕە (ئێم زێتە) كەى زراعەوەو پاش مانگێك دەیان دیەوە .. وەرن ئەى قەڵەم فرۆشان مێژو بۆ گەمژە پیاوێ دروست نەكەن .. مێژوى راستەقبنە بنوسنەوە با بەر نەعلەتى نەوەكانى ئایندەش نەكەون .. ئەى قەڵم شكاوە بێمەعریفەكان هەر تاڵەبانى بوو لەبریتى ئەو پارە فڕێنراوەى چەندین كەس لە ڕێخستنەكانى هەولێر بەشدار بون و فڕاندیان و كۆسرەت خۆى پێكرد بە مەسئول دەستى دا بە پشتیدا و كردى بەشت لەولاشەوە سەدان لەكوڕانى سلێمانى و كەركوك و بادینان و گەرمیان و خۆشناوەتى و ڕانیە و قەڵادزەو پێنجوێن و چەندین ناوچەى تر لە ناو ئاگرو لەبەر لولەى دەبابەو لەناوجەرگەى دوژمن هەمو ڕۆژى پیشوازیان لە مەرگ دەكرد و زۆربەیان شەهید بون و كەم ئەندام و ئەوانى تریش لە گۆشە نادیارەكانى ئەم حوكمداریە گەندەڵەى ئێوە ون بون .. هەزار نەعلەت لەو خائینانەى زوڵم لە مناڵاى شەهید و قوتى ئەم میللەتى هەژارە دەكەن .. قەڵەم گڵاوەكان چۆن دەتوانن ئارام و شەهاب و مامە ڕیشە و سەلاحى موهەندیس و یەكەمین مەفرەزەى بادینانى شەهید و یەكەمین دەستەى جموجوڵى خەبات لە شارە زورو .. یەكەمین پۆلە ڕێكخستنە ئازاكانى (كومیتەى ئاگر) ى كەركوك و رێكخراوى هەڵۆى سورى بەغداد و كوڕە جەربە زەكانى دەشتى گەرمیان چۆن لە یاد دەكەن و وەك خۆفرۆش و قەڵەم فرۆشەكانى دەربارى سەدام تەنها تاڵەبانى و كوسرەتان لە یادە .. ئاخر دیارە ئەوانە ئەوەندە بێوەفان نەگوند نشین و نە هاوڕێ شەهیدەكان و نە پیرۆزیەكانى سەردەمى خەباتیان لە بیر خۆ بردۆتەوە و پارەو بەخشیش و ئیمتیاز و بەرژەوەندى ئێوەى نەفام و گێل دەپارێزن .. كامتان لە وانەى بەسەر ئەو قەزەمانە هەڵئەدەن مانگێ موچە وەرنەگرن گۆرانى دەڵێن بە باڵاى ئەوانەدا..
نوسینەكەى كاك نەوشیروان گورچك بڕو كاریگەر بو ئەو لە نوسینەكەیدا دەمامكەكانى لە ڕوى ئەو ناپاكانە هەڵماڵى ئێوەى نەزانیش بە قەڵەمە ژەهراویەكانتان مێژو چەواشە دەكەن .. بۆیە دەڵم ئەرشیفى نوسینەكانتان هەردەمێنێ و ئایندەش دەبینین و رسوایتان بەندە بە هەناسەدانى ئەو زڕە مەسئولانەوە ئەوابزوتنەوەى گۆڕان تاى تەرازوى عەدالەت ڕاست دەكاتەوە تەنها یەك گوژمى ترى ماوە ئەوسا ڕوڕەشى و بەرپرسیارێتى مێژو یەخەى ئێوەش دەگرێ ... بڕوانن لەو شەپۆلەى دزو گەندەڵ و ناپاك و فایلدارو قەڵەم فرۆشەكان تەفرو تونا دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست