ڕاپەڕینى پیرەمەگرون وادەى شۆڕشێكى پرتەقاڵیە

Friday, 01/01/2010, 12:00


سەركەوتنەكانى ئەم دواییانەى خەڵى كوردستان ، لە مانۆڕە جیاكاندا ئاماژەدانێكى رونى پێگەیشتنى وادەى شۆڕشێكى پرتەقاڵیە .. بە وێنەى ئەو شەپۆلە هەڵچونە شۆڕشگێڕیەى خەڵكى ئازادى ویستى ئۆكرانى دژ بە دەستەڵاتە تەزویرچى و چەوسێنەرەكە ووڵات ، بەڵێ دنیاى نوێ ى دیموكراسى و فرەیى و ئاڵوگۆڕى مۆدێرنانەى دەستەڵات ئالەم سات و سەردەمەدا ڕێگە نادات چیتر گەلان ببنە كاڵا و شمەك بە دەست ڕژێمە سەر كوت كەرە چەوسێنەرە كانەوە ..ڕاپەڕینى پیرەمەگرون خاڵى كردنەوەى بارگە چڕەكانى توڕەبونى جەماوەر بو دژ بە و دۆخە دەرونیە گشتى یەى دەستەڵات لە ڕێگەى سایكۆلۆژیە نەخۆشەكەیەوە كەڕۆژانە بە بەرنامە و جورعەى پێویست لە ڕێگەى پیاوە شكست خواردوەكانى و قەڵەمە خۆفرۆشەكانى و ڕاگەیاندنە چەواشە كارە كانیەوە دەیەوێت میللەتێكى گێل و نەفام و مل كەچ و دەستەمۆ بەرهەم بهێنێ تا لەو ڕێگەیەوە تەمەنى دەستەڵاتە گەندەڵ و پاوانخوازى و ناپاكەكەى درێژتر بكاتەوە .. بۆیە حەقە بە چاوێكى بابەتى و زانستى یەوە خوێندنەوە بۆ سایكۆلۆژى هەڵچوى ئەو جەماوەرە هەژارو بێخزمەتە بكەین و وەك یەكەمین دەسپێكى تازەترین جۆرى ململانێ لە دواى هەڵبژاردن و پێگەیەشتنى ئۆپۆزسیۆنەوە تێى بڕوانین . گەر بە وردى لەو جەماوەرەى پیرەمەگرون بڕوانین سەیر دەكەین ئەم جۆرە هەڵچونە تایبەت نیە بە تەمەنێك یان ئایدۆلۆژیایەك یان دین و مەزهەبێك .. ئەو نمایشە گەورەیە پێكهاتەكەى بریتى بو لە هەمو چین و توێژ و فكرو تەمەنەكان . ئەمەیە كە دەبێتە هەوێنى دروست بونى شۆڕشێكى بە وێنەى هەر یەكە لەو مۆدێلانەى لەم سەردەمە دەتوانى بە یاخى بونى جەماوەرى و فشارى بەهێزى جەماوەر و پشتگیرى هێزە كانى وەزارەتى داخلى كە هەمویان برا و كوڕ و كەسوكارى خۆمانن و بە چۆنیەتى خزمەت كردنى گەلە كەیان شادمان و بە ئازادى مرۆڤەكان ئەوانیش سەر بەرز دەبن هەروەك چۆن تا رادەیەكى باش لە هەڵبژاردنى 25-7 توانیان هەڵوێستى نیشتیمانى و نەتەوەییان بە ڕونى بپارێزن.
كەواتە توڕەبونى خەڵكى پیرەمەگرون و تەقینەوەى بوركانى توڕەبونى ئەو جەماوەرە .. لە ناوەرۆكدا توڕەبونى جەماوەرى سەرتاسەرى كوردستانە و ئەوەش ڕێنمایمان دەكات بۆ ئەوەى ئاگاداربین هەمو زەمینەیەك ئامادەیە بۆ ڕاماڵینى ئەم سیستەمە دواكەوتوە ناپاكە فایلدارە گەندەڵە و ئەوەى دەمانەوێت تەنها (تەوقیت و تەنسیقە) و چارنوسى ئەمانەش لە دواڕۆژەكانى تەمەنیدایە ئەوەش بە گوێرەى یاساى دژەكان و یەكێتى بابەتى ئەو كۆبڕیارە لە نێوان گشت دڵسۆزەكانى میللەتەكەمان ئامانجى هاوبەش بەرهەم دێنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە