کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ نەهاتی؟

Sunday, 20/11/2011, 12:00



هۆ کیژۆڵە هەست ناسکەکەی وڵاتی ئاوساوی دەستی زۆرداری
ئەی ئاسکە سرکەکەی، ناو بێشەی غوربەت.
چاوەڕێت بووم بۆ نەهاتی؟
منی بێ وڵات کراوی بێ سەرپەنا
خۆ چواردیوارێکم نیە
تا پەنجەرەم داخرابێ
هەمو گیانم گوێچکەیلەیەو
هیچ هەست و خوستێک لە مەڵبەندی ژیانی من
بێ ئەوەی پەردەی گێچکیلەم بلارێنێ
لەلامەوە تێپەڕ نابێ.
ئازیزەکەی، شاربەدەرکراو.
زریانی بزۆزی پایز لە وڵاتەکەی مندا
ڕۆژ تا ئێوارە شایی دەکا
هەر تەمەنەو وەک گەڵادار
دەکەوێتە دەخرێتە بەر پێی زۆردار
هەر گەنجی جوانچاک و دڵ پڕ لە ئاواتی نیشتیمانە
وەک میوەی هێشتا پێنەگەیشوی دارە هێشتا هەتاو نەدیتوەکان
یان کرمۆڵەی غەزەب لێیدەدا و
یان بە پلاری پیسی ژەهراوی
نەیارەکانی نیشتیمانی بەش بەش کراو
بە سەرچڵی خۆیەوە وشک دەکا
یان لە سەرهەردی پاکی نیشتیمان
بۆ بەرزبونەوەی نەونەمامێتر
سەری بەرزی بە ناو خاکا رۆدەکا

ئاواتمە رۆژێک تیشکی خۆری ئازادی
دارستانی ژیانی مەش تیڕ خۆر بکا
هەمو گیانەکان گەرما بدا.
بەڵام مخابن، هەوری ڕەشی غەزەب گرتوو
لە وڵاتی عەمامە و جبە
ڕەشتر لە بەختی کوردانە و
کوا ئەم دەرفەتە رێکدەخا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە