بەیاننامەى گەنجانى شارى كفرى

Friday, 18/02/2011, 12:00



ماوەى چەند ڕۆژی كە شەپۆلى ناڕەزایى وخۆپیشاندان ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گرتۆتەوە, هاوڵاتیانى ئەو وڵاتانەش داواى نەمانى دەسەڵاتى بنەماڵە وناعەدالەتى وچاكسازى دەكەن ,كوردستانیش بەهۆى كاریگەرى ئەم شەپۆلى ناڕەزایانە بێ بەش نەبووە,هاوڵاتیانى شارى سلێمانى خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست وداواى نەمانى دەسەڵاتى بنەماڵەیان دەكرد وبەرد بارانى ئەو دەسەڵاتەیان كرد,بەڵام بەداخەوە لەلایەن میلیشیاكانى پارتیەوە بەشێوەیەكى نا مروّڤایەتیانە بە گولە وەڵامى خوپیشاندەرانیان دایەوەو,ژمارەیەكى زۆر ڕۆڵەى ئەم میللەتە شەهید وبرینداركرا,بۆیە ئێمە وەك گەنجانى شارى كفرى پشتگیرى لەگەنجانى شۆڕشگیرى شارى سلێمانى دەكەین ودەنگى خۆمان دەخەینە پاڵیان وداوا لەهەموو كوردێكى دڵسۆز دەكەین,لەئاست ئەم تاوانە گەورەیە بێ دەنگ نەبن و ئێمە لەلای خۆمانەوە دەستى تاوان ڕوبەڕوى پارتى دەكەین,پێویستە سەركردایەتى پارتى وئەو كەسانەى دەستیان هەبوە لە كوشتنى ڕۆلەى ئەم میللەتە ڕاپێچى بەردەم دادگا بكرێت ...

گەنجانى شارى كفرى
18-2-2011 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە