کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە نەخۆشخانەى چوار باخى سلیمانییەوە

Wednesday, 07/09/2011, 12:00






نەخۆشخانەى چوار باخ لە سلیمانى كە تایبەت كراوە بە نەخۆشییەكانى دەیلەزە (شتنى گورچیلە) و چارەسەرى ئەو نەخۆشانەى كە نەشتەرگەرى چاندن (زرع) ى گورچیلەیان بۆ كراوە ، كە هەموو نەخۆشێك كاتێك روو دەكاتە ئەو نەخۆشخانەیە پێویستە زۆر بە زوویى و دلسۆزى چارەسەریان بۆ بكرێت لەبەر دوو هۆكار :

1- لەبەر ئەوەى نەخۆشییەكە درێژخایەن و بە ئازارە و نەخۆش لە گیانى خۆیشى بێزارە لە تاو ئازار و بەردەوامى نەخۆشییەكە بۆیە پێویستە زیاتر رەچاوى بارى دەروونى بكرێت كە بەشێكى گرنگە لە شێوازى چارەسەرى نەخۆش .

2- ئەو نەخۆشانەى كە چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە بەبەردەوامى بەرگری (مناعە) یان كەم دەكرێتەوە بۆیە پێویستە كەمترین كات تێكەلاوى خەلكى تر بكەن بۆ دوور كەوتنەوە لە تووش بوون بە نەخۆشى یە بلاوەكانى ناو كۆمەڵگا .

بەلام ئەمرۆ 7/9/2011 لە كاتژمێر 8ى بەیانییەوە چەند نەخۆشێك لە ناو نەخۆشخانەكەدا ئامادە بوون بۆ پشكنین و وەر گرتنى دەرمانى مانگانەى خۆیان كە پزیشك بریارى لەسەر داوە بە بەردەوامى بەكارى بهێنن .

هەرچەندە كارمەندانى دەرمانخانە بێ گرفت ئامادە بوون دەرمانەكان بدەن بەلام بە داخەوە دكتۆرێك بە ناوى (دكتۆر عادل) كە بە داخەوە هیچ عادل نەبوو رێگرى كرد لە بینین و پشكنین و پێدانى چارەسەر بەو نەخۆشە داماوانە و خۆى لە ناو دەرمانخانەدا دانیشت و نەیهێشت دەرمان بدرێت بە هیچ نەخۆشێك بە بێ هۆكارێك كە لەو كاتەدا لە ناو نەخۆشخانەدا دروست بووبێت ،

ئەمە بووە هۆى گومان و تێروانینێكى سەیر لاى نەخۆش و كارمەندان و پزیشكەكانى ترى ئەو نەخۆشخانەیە ؟؟؟؟ پێ ى دەچوو ئەو دكتۆرە كێشەیەكى خێزانى مالەوەى گواستبێتەوە بۆ ناو نەخۆشخانە و تۆڵەى مالەوە لەو نەخۆشانە بكاتەوە .

بۆیە پاش چەند ساعاتێك لەو حالەتە بەرێز (دكتۆر دلشاد) هاتە دەرمانخانەو فەرمانى دا كە هیچ كەسێك گوێرایەلى ئەو دكتۆر ناعادلە نەبێت و كەوتە بەرێ كردنى نەخۆشەكان و پشكنین و پێدانى چارەسەر و دلنەوایى نەخۆشەكانیش .

ئێمە لە كاتێكدا سوپاسى ئەو دكتۆر دلشادە دەكەین لە هەمان كاتدا رەخنەى توند ئاراستەى دكتۆر عادل دەكەین و هیوادارین بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلیمانى بەدوادا چوونى بۆ بكات و رێگە نەدات چیتر رووداوى لەو جۆرە دووبارە ببێتەوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە