کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ ئاگایى (بەڕێوەبەرێتى گشتى پەیمانگەكان) ى وەزارەتى پەروەردە لەسیستەمى نوێ ى خوێندن

Monday, 28/12/2009, 12:00


پاش كۆنگرەى پەروەردەبى 2007 كۆمەڵێك گۆڕانكارى كرا لە سیستەمى خویندتدا و بەناو سیستەمێك داڕێژرا بۆ قۆناغەكانى خوێندنى (بنەرەتى وئامادەیى) بە پێ ى ئەو سیستەمە نوێ یە پێویستە قۆناغى بنەرەتى لەپۆلى یەكەم تا پۆلى نۆیەم مامۆستاكانى خاوەنى بروانامەى زانكۆى بن واتە بڕوانامەى بكالۆریوسیان هەبێت لە بوارى پەروەردەدا ، وەزارەتى پەروەردە لەو ڕوانگەیەوە بڕیارى داخستنى سەرجەم پەیمانگا مەڵبەندیەكانى پێگەیاندنى مامۆستایانى دا لەكوردستاندا بەپاساوى ئەوەى دەرچوانى پەیمانگا شیاوى پیشەى مامۆستایى نین لەم سیستەمەدا،دەبێت لەمەودوا تەنها دەرچوانى زانكۆ/ بەشە پەروەردەیەكان دابمەزرێت بە مامۆستا ، بەڵام بەڕێوەبەرێتى گشتى پەیمانگەكان و وەزارەتى پەروەردە بێ گوێ دانە سیستەمەكەى خۆیان وەك دەڵێن (بانێكە ودوو هەوا) ساڵانە كۆمەڵێكى تر لە پەیمانگا لەشارو شارۆچكەكانى كوردستان دەكاتەوە بەناوەكانى( وەرزەش و كۆمپیوتەر وهونەرەجوانەكان)كەخوێندكار و قوتابى لەپاش خوێندنى بنەڕەتى وەردەگرن و پاش تەواكردنى ئەم پەیمانگایانە بەپیشەى مامۆستا دادەمەزرێن ، ئەمە چى دەرچوو ؟؟؟ .....؟من لێرە لەوەزارەتى پەروەردە دەپرسم ئەم بێ سەرەو بەرەیە چیە؟ داخستنى پەیمانگاكانى مامۆستایان لەچى وكردنەوەى كۆمەڵێكى جۆروجۆرى ترلە پەیمانگاتان لەچى.

بڕوانە پلانى ستراتیجیەكەیان لەم خاڵانە.

1. تەنها لەم ساڵى خوێندندا 2009-2010 ب گ پەیمانگاكان ، نزیكەى 2000 خوێندكاروقوتابى وەرگرتوە لە پەیمانگاكانى وەزارەتتان كەپاش 5ساڵى تر بەبروانامەى دبلومەكەیانەوە داواى دامەزراندن دەكەن بە پیشەى مامۆستا لەسیستەمە تازەكەى وەزارەتدا.
2. ئەو هەمووپەیمانگا زۆرو بۆرەى لە شارو شارۆچكەكاندا هەیە هیچ پێویستى سیستەمى نوێ ى پەروەردەنین بەڵكوو لەدواڕۆژ سەرێشەى پەروەردەن.
3. بۆ نموونە لە زۆر بەى شارو شارۆچكەكان بەشى كۆمپیوتەر بێ تام بووە ، چوونكە لەم شوێنا نە هەیە وەك (پەیمانگاى كۆمپیوتەرى وەزارەتى پەروەردە ، بەشى كۆمپیوتەر لە ئامادەییە پیشەیەكان، بەشى كۆمپیوتەرلە پەیمانگاتەكنیكیەكان ،بەشى كۆمپیوتەر لەكۆلیجەكانى پەروەردە و بنەرەتى و لە كۆلیجى ئەندازیارى).
4. زۆربەى (وانەبێژەكان) مامۆستایانى پەیمانگاكانى وەزارەتى پەروەردە دەرچووى پەیمانگان لەوانەهەیە دەرچووى هەمان پەیمانگایە كە وانەى تیا دەڵێتەوە ؟ .
5. هەمان جۆرى پەیمانگا هەیە لە سێ وچوار شاروشارۆچكەى زۆرنزیك لەیەك ، هەریەكەیان 30-40 خوێنكارو قوتابیان هەیە بەتایبەت پەیمانگاى هونەرە جوانەكان، ژمارەى مامۆستاوكارمەند لە خوێندكار زیاترە تەماشا لەڕوو دارایەوە چ زیانێك لەداهاتى وڵات ئەدات .

ئەگەر وەزیرى نوێ پەروەردە لەڕێگاى شارەزایانى دڵسۆزى بوارى پەروەردەوە بە سیستەمى پەروەردە وبێ سەرەو بەرەى پەیمانگاكاندا نەچێتەوە ، ئەوا لە چەند ساڵى داهاتوودا وەزارەتى پەروەردە هەمان كێشەى زۆرى دەرچوانى پەیمانگا مەڵبەندیەكانى مامۆستایان دووبارەدەبێتەوە كەتاكووئێستاش چارەسەر نەكراوە و بەردەوام خۆپیشاندان دەكەن بەمەبەستى دامەزراندن ، وەساڵانە ڕوبەڕووى خۆپیشاندانى خوێندكارانى دەرچوانى ئاست نزمى پەیمانگاتازەكان دەبنەوە كەداواى دامەزراندن دەكەن بەپیشەى مامۆستا ،كەئەمەش تەواو پێچوانەى پلانى ستراتیجى پەروەردەیە بۆئایندە.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە