کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەماشا كەن جەلال تاڵەبانى و جەلال جەوهەر چى دەعبایەكیان كردووەتە ئەندامى داواكارى گشتى

Monday, 13/06/2011, 12:00


ئێستا هەوڵ لە ئارادا هەیە بۆ كاراكردنى داواكارى گشتى، ئەوەش بە گۆرینى یاساى داواكارى گشتى بەڵام ئەوەى لە ئەنجامدا ئەو یاسایانە جێبەجێدەكات ئەندامانى داواكارى گشتییە، ئەگەر ئەندامى داواكارى گشتى وەك و (على مەلەك) بێت كە جەلال تاڵەبانى وجەلال جەوهەر بۆ كەسب كردنى توركمانەكان لە دەوروبەرى كەركوك دایەنمەرزاندبوو لە سەر حسابى دەیان خەڵكى یاسایى كە بە درێژایى پاش راپەرین و پێش ئەوەش لە ژێر تۆپدا بوون و هەر رۆژەو كۆرەوێكیان بەرێوەبوو ئەوە نەبوونى باشترە، ئەم برادەرە هەموو خوێندنى بۆ دامەزراندنى بۆ داواكارى گشتى لە ناو سەیارەدا بووە لە نێوان كەركوك و سلێمانیدا كەچى ئەوەى لە بەغداد لە پەیمانگاى دادوەرى ناوى دەردەچێت ئەگەر كەسێكى زۆر زیرەك بێت پێویست دەكات یەك ساڵى رەبەق خوێندنێكى زۆر باش بخوێنێت، ئەم برادەرە بۆ یەكەم جار كە دامەزرا لە شارى كفرى لە دادگا دەخەوت كە چووبووە ناو بازار هەندێك خەڵك تەماشایان كردبوو، گەرابووەوە بۆ دادگاو لاى پۆلیسەكان وتبووى ((دوو سێ كەس ناو بازار تەماشایان كردووم منیش وتم با بگەڕێمەوە بۆ دادگا نەوەك لێم بدەن)). ئەمە دواى ماوەیە موچەى باشى پێ دەدراو خانووى حومەتى درایە كاتێك دەهات بۆ دادگا پۆلیسەكەى پێش خۆى دەنارد بۆ بەردەم دادگا كە بە خەڵك بڵێت هەمویان هەستنە سەر پێ وا حاكم هات، ئەو خەڵكە رەش و رووتەش لە سێبەرى دیوەرەكاندا لەبان زەوى دانیشتبوون، هەندێكیان ئیشى دادنووسى هابوو یان كێشەى بارى كەسێتى كە هیچ كاریان بەو نەبوو. ئەمە كورەكەى لە كەركوك مامۆستا لێى دابوو لە قوتابخانە، لە كفرى داواى لەسەر كردوو دادوەرى لێكۆڵینەوەى كفریش بریارى گرتنى بۆ ئەو مامۆستایە لە كەركوك دەركرد بۆى. لە كاتێكدا خەڵكى ناوى چەمچەماڵى نابوو تكساسى كوردستان برادەرێك تەلەفونى بۆ عەلى مەلەك كرد كە ئەو كاتە لە چەمچەماڵ بوو هەواڵى ئەوێى لێ پرسى وەزعى ئەوێ چۆنە، ئەو لەو كاتەدا سەیارەیەكى تاهۆى لە عیماد ئەحمەد وەرگرتبوو وتى ((وەڵا ئەوەندە باشە باس ناكرێت)) دیارە باش و خراپى لاى ئەو هەر گیرفانى خۆیەتى. هەروەها یەكێك لەو دادوەرانەى هەردوو جەلال دایانمەرزاندبوو بۆ كەسب كردنى توركمان، لیستى كوردستانى لە شارۆچكەكەى ئەودا تەنها(6) شەش دەنگى هێنابوو بەڵێ شەش دەنگ، جا لە دوایدا دەپرسین توخوا ئەمە دەسەڵاتى دادوەرییە لەباشوورى كوردستاندا یان گاڵتەجارى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە