شه‌قی گۆڕان
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كوردی توشی هیستریای كردوه. له میژوی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌دا نه‌بووه كه وه‌كو سواڵكه‌ر به ده‌م خه‌ڵكی دا بچن و گوێ له گیروگرفته‌كانیان بن. به‌راستی كه سه‌یری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌م و ده‌سته‌ڵاتی كوردی ده‌بینم پیكه‌نینم پێ دێت چونكه وا ره‌فتار ده‌كه‌ن گوایه له خه‌وێكی قوڵ خه‌به‌ریان بووته‌وه. ئه‌و هه‌مو به‌ڵین و وه‌عدكاریه بیرم له سوپرمه‌ن دێنیته‌وه چونكه له‌وانه‌یه ده‌سته‌ڵاتی كوردی توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ببێت، چونكه حه‌زره‌تی فیلیش نا‌توانیت ئه‌و هه‌موو به‌ڵینانه له ماوه‌یه‌كی كورتدا جیبه‌جێ بكات.
به‌ڵام هاونیشتیمانانی ئازیز خۆتان هه‌ڵومه‌رجه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنن و خۆتان دادوه‌ر بن به‌ڵام له‌لای منه‌وه زۆر رون و ئاشكرایه كه ئه‌بێ میلله‌تی كورد هه‌تا هه‌تایه سوپاسی كه‌سێكی رۆشه‌نبیر وه‌كو كاك نه‌وشیروان بكات كه وا ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵكارانی توشی هیستریا كردوه.
به‌نده خۆم نه كاك نه‌وشیروان ئه‌ناسم و له‌رابردودا چ زانیاریه‌كم له‌سه‌ر هه‌ڵویستی سیاسی به‌ڕێزی نه‌بوه به‌ڵام كه به‌رنامه‌كه‌ی لیسته‌كه‌ی ده‌خوینمه‌وه و قسه‌كانی ده‌بیسته‌م به‌راستی هه‌ست به مورتاحیه‌كی زۆر ئه‌كه‌م چونكه ئه‌م به‌ڕێزه موسای كورده له‌م سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌و هه‌مو به‌رجه‌وه‌ندیه‌كانی تاكی به‌جیهیشتوو هاته ناو باوه‌شی خه‌ڵك، دڵنیام له‌رابدووشدا هه‌وڵی داوه به‌ڵام گوێ لێ نه‌گیراوه.
ئه‌بێ هه‌مومان بزانین كه ده‌سته‌ڵاتی كوردی مه‌ستی پاره‌و كورسیه وه ئاماده‌یه له زیاتر قورخكردنی ده‌سته‌ڵاتو گه‌نده‌ڵیه‌كانی هه‌مو ڕیگایه‌ك بگرێته به‌ر.
ئه‌وه شه‌قه‌كه‌ی مۆمی گۆڕانه كه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی تووشی هیستریا كردوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م مۆمه‌ی گۆڕان نه‌بوایه بروتان هه‌بێ هیچ كامیان به‌م شیوه‌یه شار به‌شار و گوند به‌گوند نه‌ده‌چون و گوێ له‌خه‌ڵك بگرن.
به‌داخه‌وه میلله‌تی ئێمه میلله‌ته‌كی عاتفیه وه ده‌سته‌ڵات ئه‌م خاله نازكه‌ی میلله‌ته‌كه‌مانی ئیستئغلال كردوه، وامان لێده‌كه‌ن كه له رابردوودا بژین نه‌ك له ئاینده. به‌ڵام میلله‌تی كورد له‌وه زۆر گه‌وره‌تره كه وا به‌ئاسانی فێلێ لێ بكری. به‌داخه‌وه هه‌بونی كه‌سانی هه‌ڵه‌په‌ره‌ست و ئینتیهازی رێگره‌كی سه‌ره‌كیه له به‌ره‌وپێش چونی ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌مان.
هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بێت رۆڵه‌ی خه‌باتی شاخ و شار كاكه نه‌وشیروان و هه‌مو تاكه‌كی دڵسوزی گه‌له‌كه‌مان. هه‌ر گه‌ش بێت مۆمی هیوای هه‌موو چین و توێژه‌كانی نیشتیمان.
هه‌ربه‌رده‌وام بێت شه‌قه پێرۆزه‌كه‌ی مۆمی گۆڕان كه وا ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵكارانی توشت شۆك كردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست