کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی وه‌ك شوانی درۆزنی لێهاتووه

Friday, 19/06/2009, 12:00


رۆژ به‌ رۆژ بۆ میلله‌تی كورد ده‌رده‌كوێت كه‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ نیه‌ كه‌ متمانه‌ی گه‌له‌كه‌مانی هه‌بێ. مه‌سعود كه‌ خۆی به‌ سه‌ركرده‌ ده‌زانێ به‌ڵام هه‌ موو ره‌فتاره‌كانی ده‌یان كات پێچه‌وانه‌ی كه‌سێكی سه‌ركرده‌یه‌. هه‌ر رۆژیك مۆسیقایكمان بۆ لێده‌دات و كه‌سانێكی ساده‌ش دانسی بۆ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌بێ مه‌سعود بزانێ كه‌ میلله‌تی كورد مه‌ڕو بزن نیه‌ كه‌ به‌ درۆیه‌كانی باوه‌ر بكات. مه‌سعود بارزانی كه‌ په‌روه‌رده‌ی قۆتانخانه‌ی مه‌حمود ئاغای زێباریه‌ مێژو و ناوی بارزان بۆ خۆی كردوته‌ ناسنامه‌ و خه‌ڵكی ساده‌ی پێ هه‌ڵده‌خه‌له‌تێنێ. له‌ یكه‌م دانیشتنی ڕاگه‌یاندنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌غمه‌ی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له‌ بیرو بۆچوونی جیاواز......لێ ده‌دا.
به‌راستی جێگای داخه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی میلله‌تی كورد وه‌كو گا و بزن سه‌یر ئه‌كات، كا‌تێك باسی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و ده‌وڵه‌تی قانون ده‌كات به‌ڵام له‌ ره‌فتارا فێڵبازی، درۆ ، ته‌هدیدی كاندیده‌كانی سه‌ربه‌خۆ ، ده‌ستگیر كردنی خه‌ڵكی بێتاوان، په‌ره‌پێدانی گه‌نده‌ڵی ئیداری، زیاد كردنی حوكمی تاكه‌كه‌سی ، خۆ فه‌رزكردن و دزینی سه‌رو سامانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفاله‌كان ئه‌كات.
مه‌سعود وكۆ قه‌شمه‌رێكی لێهاتووه‌ ، متمانه‌ی له‌ ناو دڵی میلله‌تی له‌ ده‌ست داوه‌. په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌بات و كۆمه‌لێك كه‌سانی قاتیل وه‌كوو كه‌ریم سنجاری له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی كۆ كردوته‌وه‌ كه‌ بتوانێت كاری جینائیان پێ بكات.
ده‌ڵین شوانێك هه‌بو له‌ ده‌ره‌وه‌ی گوندێك شوانی ده‌كرت، جارێك كردی به‌ هه‌را و بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی گوندی كرد كه‌ گوایه‌ گورگ هاتوه‌، خه‌ڵكی به‌دوایدا هاتن بۆ یارمه‌تی دانی كه‌ چی دوو جار ده‌ركه‌وت كه‌ شوانه‌كه‌ درۆ ئه‌كات، جاری سیه‌م به‌راستی گورك هات ، شوانه‌كه‌ دیسان كردی به‌ هه‌را كه‌ چی خه‌ڵكی گوندی گوتیان شوانه‌كه‌ درۆ ئه‌كات و نه‌هاتن بۆ یارمه‌تی دانی شوان كه‌ چی گورگه‌كه‌ هه‌موو مه‌رو ماڵاتی خوارد.
مه‌سعود بارزانیش وه‌كو شوانی درۆزنی لێ هاتووه‌. ئه‌مڕو له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك لیسته‌كان كوبووه‌ و دیسان نه‌غمه‌ی دیموكراسی، ڕێز گرتنی یكتری، خۆشهالی ده‌ربڕینی بۆ هه‌بوونی لیستی جیاواز لێ داوه‌ته‌وه‌. خوا ره‌حمێكمان پێ بكات چونكه‌ دوای ئه‌م نه‌غمه‌یه‌ دیسان ته‌هدیداتوو ترساندنوو نانبڕینی خه‌ڵكی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.
له‌ ته‌واوی دۆنیا هه‌بونی متمانه‌ له‌ به‌ینی سه‌ركرده‌و میلله‌ت دیارده‌یكی حیاتیه‌ به‌ڵام له‌ وڵاتی ئیمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ متمانه‌ نه‌ماوه‌ له‌ به‌ینی درۆیه‌كانی مه‌سعود بارزانی و میلله‌تی كورد چونكه‌ هه‌مو شت ئیستا وه‌ك ئاوی زۆڵال رونه‌.
باشه‌ من لێت ده‌پرسم مه‌سعود بارزانی تۆ ئه‌و هه‌مو درۆیه‌ ده‌كه‌ی ، له‌ قسه‌كردن له‌ پیش چاوی كا‌میره‌كان هیچ عه‌یبت نیه‌ و قسه‌ی زل و خۆت زۆر به‌ مرڤێكی دیموكرات و ئینسان دۆست دێنیه‌ به‌ر چاو به‌ڵام له‌ ره‌فتار پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانتی. به‌ڵام من پێت ڕاده‌گینم كه‌ باوه‌ر كه‌ هه‌مو پوله‌كانت زۆر كه‌شفن ئیتر به‌سه‌ درۆ و فێڵ بازی!! ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە