کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى كۆلێژى كارگێرى و ئابورى زانكۆى سلێمانى

Wednesday, 23/06/2010, 12:00



چۆن هەموو دەزگا و دامەزراوەكانى ئەم هەرێمە خراونەتە ژێر دەستەڵاتى حیزبەوە و لە مەڵبەند و لقەكانەوە بڕیار وە دەگرن بە هەمان شێوە ئەم كۆلێژەش هەر وەك لق و مەڵبەندەكان وایە چونكە كەسێكى حیزبى كەسەر بە یەكێتیە بووە بەعمیدى ئەم كۆلێژە و ئەم كۆلێژەى كردوە بە مەڵبەند بەڵام جار جارەش برادەرانى پارتى سەردانى دەكەن و پشكێكى باشیان لەم گەندەڵیانەدا هەیە .
پێم باشە هەندێك لەو گەندەڵیانە ڕون بكەمەوە و هەموان بەوە ئاشناكەم كە چون دەستەڵات داران خەونى گەنجەكان دەبڕن و زانكۆكان بە گەنج وخوێندكاران نامۆ دەكەن وە حەرەمى زانكۆ هیچ كات بەلایانەوە گرنگ نیە و هەركاتێك بیانەوێ بەو بەو جۆرە بەكارى دێنن كە خۆیان كەیفیان پێ یەتى .
ڕاگرى كولێژ پێشتر دكتۆر ئاراس دارتاش بوو بەڵام ئستا ئەندامى پەرلەمانى كوردستانە لەسەر لیستى سەوز . ئەم برادەرە چەندین كەسى وەرگرت بۆ خوێندنى ماجستێروو دكتۆرا كە ئەسڵەن شایستەى ئەوە نین هەڵگرى بڕوانامەى بەكالێۆرۆسبن و چەندین بەڵگەى ڕاست و زیندوم لایە كە ئەم ڕاستیە ڕون دەكاتەوە . ئەمانەش گەندەلێیە ئاشكراكانن خودا دەزانێ چیتریان كردوە .

1_كەسێكى حیزبى بەناوى (ك) ئیستا لەم كۆلێژە مامۆستایە پێشتر لەسەردەمى دكتۆر ئاراسدا ماجستێرى وەرگرت بە پلەى پەسەند بەڵام ئیستا مامۆستایە و وانە دەڵێتەوە كە لەناو خوێندكاراند بە مامۆستایەكى هیچ نەزان و تەمەڵ ناسراوە .

2_ كچەكەى دكتۆر ئەرسەلان بایز كە خوێندكار بوو لە ئێواران دەى خوێند هەرچەندە دەرەجەكەى نزم بوو چل هەمین كەس بوو بەڵام بە موعید وەرگیرایەوە.

3_ كچێك بەناوى (أ) بە ئیمزاى نێچیرفان بارزانى وەرگیراوە .

4_ دكتۆر ئاكۆ شوانى كە دكتۆاى لەمێژوودا وەرگرتوە ئێستا جێگرى ڕاگرى كۆلێژە كە ئەسڵەن ئەلف و بێ ى ئابورى نازانێ.

5_ئیستا دكتۆر نزار بووە بە ڕاگر كە دكتۆراى لە زانستى كۆمپیوتەردا وەرگرتوە بەڵام ئێستا ڕاگرى كۆلێژى كارگێڕى و ئابوریە .

ئازانم ئەم یاسایانە كە دەستەڵاتى كوردى بەكارى دێنێ لە كامە وڵاتەوە وەرى گرتوە تەجروبەى كامە وڵاتە لێرە جێ بەجێ ى دەكەن .بەڵام ئەوە ڕونە كە ئەم هەموو گەندەڵیە بەرهەمى دەستەڵاتى هەژدەساڵەى كوردیە .
تێبینى ##
ئەمانەو چەندین داتاى ترم لایە لەكاتى خۆیدا بەكارى دێنم كە هەموو یان گەندەڵیەكانى ئەم كۆلێژە دەكات و كۆلێژەكانى ترى ئەم زانكۆیە ، كە هەموو داتاكانم لە كەسانێكەوە وەرگرتوە كە خۆیان لە ناو بارو دۆ خەكەدان ؟

Email:: [email protected]
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە