کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەر هەوڵێك بۆ دەسكارى كردنى یاساى رۆژنامەنووسى رۆبەڕۆ نارەزاى تود دەبێتەوە رۆژنامەنوسێك: هەرگیز ئەوەیان لێ قبوڵ ناكەین

Saturday, 19/09/2009, 12:00


دواى ئەوەى لە چەند بۆنەیەكى جیاوازدا باس لە دەستكارى كردنى یاساى رۆژنامەنووسى كرا رۆژنامەنوسێك دەڵێت "هەرگیزى ئەوەیان لێ قبوڵ ناكەین"، وچالاكێكى كۆمەڵگاى مەدەنیش ئەو شەڕەى قسەى ئەمدوایەكرا بە وە دەزانیت كە دەسەڵات دەیەوێت بیكا بەبیانو بۆ بەرتەسك كردنەوەى ئازادى رۆژنامەنووسى.
لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا دەزگا ركابەرەكان هێرشى توندیان كردە سەریەك و وەك خاین و دز و نەخۆشى دەرونى وەسفى یەك یان دەكرد. بەڵام لەو كاتەدا چاودێرانى میدیاى لە كوردستان پێیان وابوو ئەوە پەیوەندى بەگەرمبوونى هەڵمەتەكانى هەڵبژردنەوە هەیە و بەكارێكى ئاساییان لە قەڵمەدا، بەڵام ئەوەى كە جێگاى سەرنجى چاوێرانى راگەیاندنە لە كوردستان هەرچەندە ماوەیەكى زۆر بەسەر هەڵبژاردنەكاندا تێپەریوە، بەڵام هەر هێرشەكان بەردەوامەو لەو رۆژانەدا دواى ئەوەى هەردوو گۆڤارى جیهان و بەڵگە بەتوندى هێرشیان كردە سەر سەرنووسەرەكانى یەكدى دواى ئەوە لە چەند لایەكەوە باسى پێویستى گۆڕینى یاساى رۆژنامەنووسى دەكرێت.

دیموكراسى وەك كراس
لە كۆنفرانسێكدا كە سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستان لە هەولێر سازى سەرۆ قادر بەرپرسى مەكتەبى راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماژەى بەوە كرد كە "دیموكراسى وەك كراسێك وایە كە هەر كۆمەڵگایەك بۆ بەرى خۆى دەدورێت". بۆ یە بەبڕواى ئەو ئەو یاسایە بە بەرى كوردستان ناكات هەروەها نموونەى ئەوەى هێنایەوە كە لە كوردستاندا جارى واهەیە 50ساڵ دوو بنەماڵە لەسەر یەك قسە كێشەیان لە نێواندا بەردەوام دەبێت، بۆیە بەبڕواى ئەو دەبێت سنوور بۆ ئەو بابەتە دابنرێت. كاتێكیش فەرهاد عەونى نەقیبى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان گوتى "یاساكەى ئێمە لە یاساى فەرەنسا زیاتر ئازادى داوە بەڕۆژنامەنووسان". دواتر لەوەڵامى ئەو قسەدا نیاز لاجانى بەڕێوەبەرى زاگرۆز تى ڤى گوتى "ئێمە كۆمەڵگایەكى دواكەوتوو مان هەیە ناكرێت خۆمان بە فەرەنسا بەراود بكەین".
باشترى بەرهەمى چوارساڵى پەرلەمان لە مەتریسدایە
بەڕاى چاودێرانى سیاسى باشترین كارێك كە پەرلەمانى كوردستان لە ماوەى چوار ساڵى خولى دووەمى خۆیدا ئەنجامیدابێت دەركردنى یاساى رۆژنامەنووسیە، بەڵام لە ئێستادا چەند هەوڵێك هەیە بۆ دەستكارى كردنى ئەویاسایە بە مەبەستى تەسك كردنەوەى ئازادى رۆژنامەنووسى كەلە كوردستان،
لەو بارەیەوە رێبین رەسوك چالاك لە بوارى كۆمەڵگاى مەدەنیدا گوتى "یاساى رۆژنامەنووسى لە كوردستان یاسایەكى باشە بەبڕواى من ئەو فەوزاى لە ناو رەوشى رۆژنامەنووسى كوردیدا هەیە پەیوەندى بە پابەند نەبوونەوە هەیە بە ئەخلاقیاتى رۆژنامەنووسیەوە نەك خراپى ئەو یاسایە".
ئەو باسى لەوە كرد كە هەر رۆژنامەنووسێك پابەندى ئەخلاقیاتى رۆژنامەنووسیەوە بێت رێگا بەخۆى نادا، جنێو تەشهیر بەخەڵك بكات.
ناوبراو ئەوەشى گوت كە "ئێمە دەبێت بە هەموومان كار بۆ ئەوە بكەین كە ئەو یاسایە بپارێزین، روبەڕوى ئەو كەسانە ببینەوە كە لە هەوڵى گۆڕینى ئەو یاسایەدان". رێبین گومانى لەو كەسانە هەبوو كە سنوورەكانى ئەخلاقیاتى رۆژنامەنووسى پێشل دەكەن گوتى "من وایدەبینم ئەو كەسانە هاندەدرێن بۆ ئەوەى وەزعەكە وا لێبكەن داواى هەموواركردنى ئەو یاسایە بكرێت لەوێشەوە ئازادى رۆژنامەنووسى لە كوردستان بەرتەسك بكەنەوە".
بەڵام لە لەگەڵ ئەوەشدا لاى خۆیەوە ئەو هەڵسوڕاوەى كاروبارى كۆمەڵگاى مەدەنى بەباشى دەزانێت ئەو هەڵوێستە تاكەكەسیانە كە لە نێوان چەند كەسێكدا رودەدات تێكەڵ نەكرێت لەگەڵ كۆى گشتى كارى رۆژنامەنووسى لە كوردستان چونكە بە بۆچى ئەو ئەو رۆژنامەنووسانەى پابەندى یاسا و ئەخلاقیاتى رۆژنامەنووسى نابن لە پەنجەى دەست تێناپەڕن.
لیستى رەشى رۆژنامەنووسان
رێبین رەسول پێشنیارى دروستكردنى لیژنەیەكى كرد بەوەى كە چەند كەسێكى یاسای و رۆژنامەنووسى بەئەزموون تا ئەو كەسانە دیارى بكەن و"دەكرێت لیستى رەش هەبێت ئەو كەسانەى كە پابەندى ئەخلاقیاتى رۆژنامەنووسى نابن بخرێنە ناو ئەو لیستەوە، ئەندامێتى سەندیكایان لێ وەربگرێتەوە، بۆ ئەوەى خەڵك بیان ناسێت وبزانن كێن، ئەوش دەبێتە هۆى ئەوەى كە رۆژنامەنووسەكان شوێنى خۆیان بزانن".
قبوڵى ناكەین
لاى خۆیەوە نەبەز گۆران رۆژنامەنووس سەبارەت بە ئەگەرى دەستكارى كردنى ئەو یاسایە گوتى "هەرگیز قبوڵى ناكەین لەوە زیاتر ئازادى رۆژنامەنووسى بەرتەسك بكرێتەوە" سەبارەت بە هۆكارى ئەو هەوڵە ئەو رۆژنامەنووسە پێوایە "ئەوان بە ئیتجاهى حیزب بیردەكەنەوە حیزبیش ئێستا زۆر نیگەرانە لە رۆژنامەگەرى لە كوردستان چونكە كاریگەرى گەورەى لە سەر شەقامى كوردی هەیە، بۆیە دەیانەوێت سەركوتى بكەن، ئەوەش بیركردنەوەیەكى دیكتاتۆرانەیە كە پارتى ویەكێتى بەرهەمى دووبیركردنەوەى دیكتاتۆرین".
نەبەز گۆران سەر نووسەرى گۆڤارى (جیهان)ە كە یەكێكە لەو گۆڤارانەیە كە ئاماژەى پێدەكرێتە لە شكاندنى سنوورى ئەخلاقیاتى رۆژنامەنووسیدا، گوتى "راگەیاندنى حیزبى كە راگەیاندنێكى جنێودەرى گەندەڵە بۆ خۆیان ئاساییە هەر شتێ بكەن، بەڵام بۆ ئێمە ئەگەر بەزمانى خۆیان وەڵامیان بدەینەوە، پێیان قبوڵ ناكرێت، دەگەنە ئەو ئاستەى سنوورمان بۆ دابنێن".
ناوبراو بەتوندى ئەو هەوڵانەى رەت كردەوە كە بە ئاراستەى دەستكارى كردنى یاساى رۆژنامەنووسى دەدرێت و گوتى "ئێمە هیچ ئیلتزام بەو هەوڵانەوە ناكەین، ئەم وڵاتە هى ئەوان نییە بەتەنیان تا بەئارەزوى خۆیان هەر شتێكیان بوێت بیكەن".
سەبارەت بەو هێرشانەش كە لە گۆڤارەكەى ئەوانەوە كرا، كەسانێك بەوەى دەزانن كە یەكەم جارە هێرشى لەو شێوەیە لە راگەیاندنى كوردیدا بكرێتە سەر كەسەكان نەبەز نموونەى ئەوەى هێنایەوە كە لە سەردەمى شەڕى ناوخۆدا بە یەكتریان دەگوت "نێرەموك" یان "سۆزانى" بۆیە ئەو قسانە بە بیانو دەزانێ.
گوتیشى "ئەوان لەوە دەترسن كە رۆژنامەگەرى ئازاد بگاتە ئەو ئاستە كە فەزاحەتە نزمەكانى ئەوان بڵاو بكاتەوە بۆیە دەیانەوێت سنوور بۆ ئازادیەكانى رۆژنامەگەرى كوردى دابنێن"
سەندیكا رەتى دەكاتەوە
فەرهاد عونى نەقیبى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ من رەتى كردەوە كە دەستكارى ئەو یاسایە بكرێت وگوتى "من وەك خۆم و وەك سەندیكاى رۆژنامەنووسى كوردستانیش ئەو یاسایە بە یاسایەكى گونجاو دەزانین پێویست ناكات دەستكارى بكرێت" گوتیشى"بە بڕواى من باشترین یاسایە بۆ رێكخستنى كارى رۆژنامەنووسى پێویستى بە گۆرێن نییە ئێمە وەك سەندیكا پێمان وایە ئەو كێشانەى كە رودەدەن پەیوەندى بە وەوە هەیەكە كەسانێت پابەند نەبوون بەو یاساوە".
ناوبراو رەتى كردەوە كە هیچ هەوڵێك بۆ دەستكارى كردنى ئەو یاسایە لە ئارادابێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە