کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەتاى دووكەرت بوونى حیزبە كوردیەكان لە برەو دایە "هێڵكى هاوبەش لەپشتى هەموو ئیشقاقاتەكانەوە هەیە"

Saturday, 19/09/2009, 12:00


ئەم ساڵ رێگاى ئەنتەرنێتەوە بە شێوەیەكى هاوشێوە لەناو هەریەك لە حیزبى شوعى كوردستان و یەكگرتووى ئیسلامى و حیزبى سۆسیالیستى دیمكراتى كوردستاندا بەیاننامەى ناڕەزاى ، دووبارە دروستكردنەوەى ئەو حیزبانە دەركراو رایەكیش پێوایە "كەسانێك هەن دەیانەوێت وەك بەعس حیزى سێبەر دروست بكەن".
خاڵە هاوبەشەكان
لە چەند مانگى رابردودا گروپێك لەناو حیزبى شوعیدا بەناوى (دەستەى دامەزراندنەوەى حیزبى شوعى كوردستان) بەیاننامەیەكیان دەركرد لەو بەیان نامەیەدا رەخنەیان لە سەركردایەتى حیزبى شوعى دەگرت و باسان لە دووبارە دروست كردنەوەى ئەو حیزبە دەكردە وە، پاش ماوەیەك دەستەیەكى دیكە هەر لەرێگاى ئەنتەرنێتەوە بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە بۆ ئیمەیلى بەشێكى زۆر لە رۆژنامەنووسانیش نێردرا باسى دامەزراندنەوەى حیزبى سۆسیالیستى كوردستانیان دەكردن خۆشیان بە دەستەى دامەزرێنەوەى ئەو حیزبە ناساند، بەڵام ئەوانیش هەر بە نهێنى مانەوە لە هەفتەى رابردویشدا لە رێگاى رۆژنامەكان و سایتەكانى ئەنتەرنێتەوە گروپێك بەناوى رەوتى گەشە پێدان لە ناو یەكگرتووى ئیسلامیدا خۆیان راگەیان. لەناو هەرسێ رەوتەكەدا چەند خاڵێكى هاوبەش هەیە لەوانە جگە لەوە حیزبەكان ئینكارى بوونى شتى لەو شێوەیە دەكەن لە ناو خودى رێكخستنەكانیاندا هەروەها هەرسێ حیزبەكە حیزبى مەدەنین و خاوەنى هێزى چەكدار نین بۆیە ئەو كەسانە دەیان توانى بە ئاشكرا ئەو بەیانانمانە دەربكەن، بەڵام هەرسێكیان بەنهێنى مانەوە.
"وەك بەعس حزبى سێبەر دروست دەكەن"
لاى خۆیەوە عەبدوڵاى حاجى مەحمود كارگێڕى مەكتەبى سیاسى حیزبى سۆسیالیستى دیموكراتى كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (میدیا) سەبارەت بەو رەوتەى كە بەناوى دەستەى دامەزراندەنەوەى حیزبى سۆسیالیستى كوردستان خۆیان راگەیان گوتى "ئەوە هەوڵێكى پیلانگێڕى نەزۆكى فاشلى بەرنامە بۆ دارێژراون، لەلایەن كەسانێكى دۆڕاو دژ بەحیزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان بەڕێوەدەچن" ناوبراو پێى وایە كە "ئەو جۆرە كردەوانەى كە ئێستا دووبارە دەبنەوە كردەوەى حیزبى رەفتار فاشى بەعسى روخاوە كە دەهات حیزبى سێبەرى و كارتۆنى دروستدەكرد".
حسدك: فیكەى خۆمان تێدەگەین
ئەو كارگێڕى مەكتەبى سیاسى حسدك پێوایە كاریگەریەكى لە سەر جەماوەرەكەیان نابێت گوتى "ئێمە ئەوكارانە بە هاشوو هوش دەزانین و كاتى خۆى جوابیشمان نەدایەوە".
لاى خۆیەوە باسى لەوەكرد كە ئەوان هەمیشە دەرگاكانیان كراوە بووە بۆ هەر ئەندامێكى تازە بۆ دەركردنى بەیاننامە لە سەر ئەنتەرنێت بە كارى تێكدەران هەوڵى نەزۆك دەزانێت بۆ تێكدانى حیزبەكەیان چونكە وەك خۆى گوتى "لە ناو حیزبى ئێمەدا دەرگا لە كەس دانەخراوە".
ناوبراو ئاماژەى بەوە كرد كە دەزانن ئەو دەستە كێیە كە لە پشتى ئەو جۆرە كارەوەیە، گوتی "ئێمە لە فیكەى خۆمان تێدەگەین و دەزانین كێ لە پیشت ئەوە كارەوەیە". بەڵام رەتى كردەوە كە دەستەكان ئاشكرا بكات.
ماوەتى: موفرەداتیان لە هى یەكگرتوو ناچێ
دواى ئەوەى لەسەر رێگاى رۆژنامەو سایتەكانى ئەنتەرنێتەوە رەوتێك خۆیان راگەیاند كە لە ناو یەكگرتووى ئیسلامیدا كاردەكەن بۆ چاكسازى كردنى ئەو حیزبە بەناوى (رەوتى گەشە)
لاى خۆیەوە حەمە رەشید ماوەتى ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان هەر لە بنەڕەتدا گومانى لە دروستبوونى رەوتێكى لەو شێوەیە كرد، چونكە ئەو پێواییە ناكرێت بەنووسراوێك بڵێن رەوتێك لەناو حیزبێكدا دروست بووە.
بەڕاى حەمە رەشید ماوەتى یەكگرتوو خاوەنى ئەدەبیاتى تایبەتى خۆیەتى، بەڵام بە بۆچونى ئەو لە خوێندنەوەى بەیاننامە و نووسینى ئەوانەى خۆیان بەو رەوتى گەشە دەناسێنن هەست بەوە ئەدەبیاتە ناكرێت "چونكە هەندێك موفرەداتیان پێیە كە لە موفرەداتى یەكگرتوو ناچێت".
هەرچەند گوتى "نامانەوێت بە ئەقڵێكى موئامەرەیانەوە لە و بابەتە بڕوانینى بڵێین دەسیان لە پشتەوەیە، بەڵام ئەوەندە دەڵێن ئەوە لە ئەدەبیاتى یەكگرتوو ناچێت، ئیحتیمالە لە دەرەوەى یەكگرتووەوە بن".
ئەو پێیوایە بۆیە دەنگدانەوەى ئەو رەوتەى كە لەناو یەكگرتودا دروستبوو لە چاو حیزبەكانى دیكەدا زیاتر بوو، چونكە "كاریگەرى یەكگرتوو لە مەیدانى سیاسەتدا لە كوردستان زیاترە بۆیە دەنگدانەوەى ئەو ڕەوتە لە چاو هى ناو حیزبەكانى دیكەدا زیاتر بووە".
شوعى خۆى بە دیموكراسى دەزانێ
ئەحمەد شیروانى ئەندامى سەركردایەتى حیزبى شوعى كوردستان و بەرپرسى كۆمیتەى پارێزگاى هەولێرى ئەو حیزبە سەبارەت بەوە بابەتە گوتى "لەناو حیزیى شوعى خەڵك ئازادە بچێتەو ناو حیزب یان بچێتەدەرەوە هەوەها ئێمە بە پێى پەیڕەوەى ناوخۆ باوڕمان بە دیموكراتى هەیە و ئەندامى حیزبى شوعى دەتوانێت هەم لە كۆبووەوەكاندا و هەم لە رۆژنامەكانى حیزبدا هەر رەخنەو پێشنیارێكى هەیە بینوسێت".
ئەو دژایەتى خۆى بۆ دەركردنى بەیاننامەى لەو شێوەیەى دەربڕى وگوتى "ئێمە لە بچوكترین تا گەورەترین یەكەى حیزب هەڵبژاردن دەكەین هەركەسێك دەیەوێت دەتوانێت لەو رێگەیوە بێتە پێشەوە بۆچوونى خۆى دەرببڕێت نەك بە دەركردنى بەیاننامە دژى حیزب".
ئەحمەد شیراونى باسى لەوە كرد كە هاوڕكانیان دەتوانن بە ئازادى هەرشتێكیان بوێت باسى بكەن بۆیە گومانى لە و جۆرە بەباننامە نهێنیانە دەربڕى لەوەى و گوتى "رای جیاواز لە هەموو بوارەكاندا دەبیندرێت و كارێكى ئاساییە، بەڵام ئەو رەوتەى كە لە ئەنتەرنێت راگەیاندرا بەهێچ شێوەیەك لەناو ئەندامانى ئێمەدا نییە بەتایبەتى لە ناو كۆمیتەى پارێزگاى هەولێر".
حیزبەكان وەك بەكتری زیاد دەكەن
لەم ساڵانەدا حیزبە كوردیەكان وەك بەكتریا زیاد دەبن بە دوو كەرتەوە، جگە لەو سێ بەیاننامەیە كە ئەم ڕاپۆرتە باسى كرد هەر لەم ساڵانەدا یەكێتى نیشتمانى كوردستان بوو بەدوو بەشەوە حیزبى زەحمەتكێشانیش هەمان كارى كرد و ئەوە جگە لەوەى كە هەركام لە حیزبەكانى دیموكرات و كۆمەڵەى رۆژهەڵاتى كوردستان ساڵى پار بوو بە دووبەشەوە . ئێمەش چاوەڕوانى داهاتوو دەكەین بزانین پارچە پارچەبوونەكان زیاد دەكات یان نا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە