بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان، خۆشباوەڕییەک زۆریان هەیە بەوە کە گۆڕان ڕەنگە باشتر بێت لە پارتیو یەکێتی! منیش پێموایە ڕەنگە هەندێ چاکسازی ڕووبدات تەنانەت ئەگەر گۆڕان بە ئۆپۆزیسیۆنیش بمێنێتەوە! هەر ئێستا لە پێشبڕکێی بەڵینداندا پارتیو یەکێتی بەرنامەی باشتر لە گۆڕان ئەخەنەڕوو. ئەو دوو حزبە تاقیکردنەوەی...
بایکۆتکردن، نەریتێکی نوێیە لەنێو پانتایی سیاسەت لە کوردستاندا. لەو ڕووەوە کە نەریتی هەڵبژاردن کۆپییەکی ناشیرینی دیموکراسی پارلەمانی ڕۆژئاوایە لەلایەن بۆرژوازی کوردستانەوە، وە بەگوێرەی لۆژیک خاوەن میلیشیاو پارەو ئیمکاناتی ماددی ئەتوانێت لەم هەڵبژاردنەدا بەشداربێتو بیشیباتەوە، بۆ پشتیوانی ئەم حوکمە...
لەژێر گوشاری ڕای گشتی جیهانو بزووتنەوەی دژی جەنگدا، لەلایەک، لەولای تریشەوە، بەهۆی ناکۆکی هاوپەیمانەکانییەوە لەگەڵ سیاسەتی وەشاندنی گورزی سەربازی- سنووردار یان بێسنوور- دژی گوایا ڕژێمی ئەسەد، سەرۆکی ناشەڕەنگێزی ئەمریکا، ئەم ڕۆژانە ئازایەتیی ئەوەی تێدا بەدیناکرێ وەکو جۆرج دەبلیو بوشی هاوڕێی، دیوە شەڕەنگێزییەکەی...
لە فەرهەنگی ئەحزابی کوردیدا لە کوێوە هاتووە؟پێموایە ئەم کەلتووری دەستوەشاندنە جێگایەکی گەورەو دیاری هەیە لەنێو گوتاری سیاسی سەرجەم حزبەکانی جووڵانەوەی کوردایەتیدا. ئەگەر وادانێین دافعو مۆتیڤی سەردەمی شاخو کێبەرکێی دوای ڕاپەڕینو هەڵمەتەکانی شەڕی ناوخۆ، بۆ خەڵک ڕوونەو بەشەیتانکردنی تەرەفی بەرامبەر ئامانجی...
بە تەنیا بەو کەسە ناووترێت کرێکار کە بە چەکوشو بزمار کارئەکات، یان بۆ کارەکەی پلایسو دەڕنەفیز بەکاردێنێت، یاخود وەک لای خۆمان باوە، تەنیا کرێکاری بیناسازی کرێکار بێت!! نا هەرگیز. چینی کرێکار، بەو هێزە عەزیمە ئینسانییە ئەوترێت کە لە پرۆسێسێکی ئێجگار ئاڵۆزی کارکردندا بە پانتایی جیهان، ڕۆژانە کار ئەکات...
کاک د. پشتیوان عەبدوڵڵا داستانی شکست و شۆکبوونی خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بە دوورو درێژی ئەگێڕێتەوە. تازە ئەوەی بڵاویکردۆتەوە بەشێکی (خیبه امل)یەتیو ڕەنگە درێژەشی پێبدات. پێئەچێت پڕۆژە شەخسییەکەی ئەو لەگەڵ گۆڕان هەرەسیهێنابێ. عاقیبەت، ژێر بەڕە کەوتە سەر بەڕە! ئۆباڵی فەشەلی پڕۆژەکەی دکتۆر لە ئەستۆی...
لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، کاتێک وەرگێڕراوی کوردی کتێبی(یەک ملیۆن پرسیار و وەڵام دەربارەی سێکس)ی نووسەری عەرەبی (فەوزیە ئەلدرەیع)، کە لەلایەن سۆزان جەمال، سەرنووسەری گۆڤاری زانستی سەردەمەوە تەرجومە کراوە، لەچاپ دەرهاتو کەوتە بەردەستی هاوڵاتیان، ئیسلامییەکان دەستیاندایە هەڕەشەو تۆقاندنو پەشیمانکردنەوەی...
مرۆڤایەتی ئەم دڕندەییو دڵڕەقییە(لینکی قسەکانی ئەبو سەقر)ی پێویست نییە!؟ بەڵام باشە بۆچی وەکو ڕێبازێک گیراوەتەپێش!؟ بڕیاربوو دیموکراسی هاوەردەکراو بۆ خۆرەڵاتی ناوین لەجێی حوکمی شمولیو دیکتاتۆرییەت، ئاشتیو ئارامیو سەقامگیریی لەگەڵ خۆی بهێنێت! بەڵام زیاد لە ٢ دوو دەهەیە وەک ئەڵێن، پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی...
پەیامێک بۆ مەراسیمی سێیەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان لە شوێنی فڕاندنی لە بەردەم کۆلێژی ئاداب لە شاری هەولێر ئەو پانتاییەی بەردەم کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، ئەو چەند مەتر چوارگۆشەیە هی سەردەشت عوسمانە. ئێستا پاش لە تیرۆری ئەو لەپای نووسینی ڕەخنەو دەربڕینی ڕایەکانی, ئیتر مڵکی گشتییەو پانتاییەکی...
ووتەیەک لەسەر ئارامگای مارکس گۆڕستانی هایگیت، لەندەن ١٧ مارس ١٨٨٣ فرەدریک ئەنگڵس ووتەیەکی پێویست ٥ی ئایاری داهاتوو ١٩٥ساڵ بەسەر لەدایکبوونی (کارڵ مارکس)، گەورەترین بیرمەندی تائێستای مرۆڤایەتی تێئەپەڕیت. بەو بۆنەیەشەوە کە لە ٢٨ ئەیلوول ١٨٦٤دا لە شاری لەندەن، مارکس وێڕای کارو بەرهەمەکانی، شانازیی دامەزراندنی...
ژنبوون، لە ئیسلامدا تاوانە! ژن لە قورعاندا سەنتێزی سوکایەتیو بەکەم سەیرکردنە! ژن لە سەرتاپای ئایدیۆلۆژی ئیسلامیدا دەرەنجام بە مرۆڤ دانانرێت. هەر لەوێشەوەیە کە ٢ دوو ژن بە یەک شاهید ئەژمارئەکرێت! ژن لە ئیسلامدا بە "حەشارگەی شەیتان" ناوزەدکراوە، بۆیە بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، یەک پیاو هەقی پێدراوە...
"عەلی باپیر: ئەمڕۆ 14/4/2013، (25) ساڵی تەواو بەسەر ئەو كۆمەڵكوژییە دڕندانەیەی ڕژێمی فەوتاوی بەعسدا دەگوزەرێ، که ناوی لێنا (ئهنفال) و لهم دهڤهرهدا بهڕێوه چوو، هیچ گومانیشی تێدا نیە كە هەڵبژاردنی ئەو ناوە بۆ ئەو كارەساتە گەورەیە ئامانجی گڵاوی جۆراوجۆری لەپشتەوە هەبوون، كە یەكیان دڕدۆنگ...
هەڵــــەبجە بۆ وای بەسەر هات!؟ چارەکە سەدەیەک پێش ئێستا خەڵکی شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بوونە کایەی سیاسی دەستی دوو دەوڵەتی شۆڤێنی بەعسو ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەلایەک، وە جوڵانەوەی کوردایەتیو حزبەکانی لەلایەکی ترەوە. ئەم شارە جوانەو ئەم دەڤەرە ئاوەدانە لەگەڵ هاوڵاتیانی سڤیلو بێدیفاعی، تەنانەت گیاندارانو...
مادام لۆگۆی خەباتی لەسەر دانراوە، مانای وایە سەرنوسەری ڕۆژنامەی خەبات ئەم ووتارەی نووسیوە. منیش حەزمکرد ناکۆکییەکی نێو ئەم ووتارە گرنگە بخەمەڕوو؛ تیتڵی ووتارەکە: (لەساڵیادى رووخانى عەقلیەتێكى شۆڤینیدا)یە. کە بەبۆنەی ١٠مین ساڵیادی ڕوخانی ڕژێم سەددامەوە نووسراوە! لە پاراگرافی ٢ دا ئەم ڕستەیە هەیە:...
ئیستیبدادی سێکسیو هەژموونی کەلتووری ڕۆژهەڵاتیو نەریتی کۆنەپەرستانەو تۆقیو لە سێکس چی وەکو چەمکێک چی وەکو دیاردەیەکی سروشتی، کارێکی وەهای کردووە کە دەوڵەتو دامو دەزگاکانی فەرمانڕەوایی ووڵات بوونەتە بەشێک لەم ئیستیبدادە کەلتوورییە. سەکتۆری پەروەردەو خوێندنیش خاڵییە لە هەر مامەڵەیەکی زانستیو هاوچەرخ...