کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ژنبوون لە ئیسلامدا تاوانە! سەبارەت بە ڕووداوەکەی شاری مەریوان!

Thursday, 18/04/2013, 12:00







 ژنبوون، لە ئیسلامدا تاوانە! ژن لە قورعاندا سەنتێزی سوکایەتی‌و بەکەم سەیرکردنە! ژن لە سەرتاپای ئایدیۆلۆژی ئیسلامیدا دەرەنجام بە مرۆڤ دانانرێت. هەر لەوێشەوەیە کە ٢ دوو ژن بە یەک شاهید ئەژمارئەکرێت! ژن لە ئیسلامدا بە "حەشارگەی شەیتان" ناوزەدکراوە، بۆیە بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام، یەک پیاو هەقی پێدراوە لە یەککاتدا چەندین ژنی هەبێت!!
 لەکاتێکدا سەرجەمی فیکری پێشڕەو، جیهانی شارستانی، بەپانتایی گۆی زەوی ژنان بە سەرچاوەی مرۆڤبوون‌و سەرچەشمەی میهرەبانی‌و وەفاو دڵسۆزیی تەماشائەکەن! بەمپێیە کەواتە ئیسلام مادامەکی بەوجۆرەی باسکرا تەماشای ژنان ئەکات، ئەکەوێتە ناکۆکی جددییەوە لەگەڵ ئینسان، لەگەڵ مێژووی درەخشانی مرۆڤ، لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی ئینسانی تەندرووست! هەموو ئەمانەش پێمانئەڵێن؛ تەوهین‌و سوکایەتیکردن بە ژنان، بێئەملاولا تەوهین‌و سووکایەتیکردنە بە پیاوانیش، تەحقیرکردنە بە ئینسانییەت! بەهیچ وێناکردنی مانا گەوهەرییەکانی ژیانە! کەواتە مەرجی سەرەکیی ڕزگاریی ژنان هەڵگرتنی دەستی ئایینی ئیسلامە بەسەر سەری ژنان، مناڵان، بەسەر سەری پەروەردەو فێربوون‌و بەسەر سەری کۆمەڵگاو دەسەڵاتەوە! جیایی ئایین لە دەوڵەت‌و لە پەروەردەو فێربوون، دروشمێکی پڕاوپڕ ئەمڕۆژی‌و نەوعدۆستانەو ئازادیخوازانەیە!
 ژنان‌و پیاوان پێکەوە ئەتوانن کۆتاییبێنن بە هەڵاواردنی نێوانیان. کردەنییەو حەیاتیشە، ژنان‌و پیاوان بەرامبەر بە تەحقیرو سوکایەتیپێکردنیان، لەلایەن هەر هێزو ئاراستەیەکی سیاسی‌و ئایینییەوە بێت، هاوڕاو هاوڕێ‌و یەکگرتووبن! ڕزگاری ژنان لە کۆیلایەتی پیاوان، نوخشەی ڕزگاری پیاوان‌و کۆمەڵگاکانیشمانە!

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە