نورى عوسمان 1000م زەوی دەبەخشێتە كۆنە بەعسیەك لە فندق شیراتۆنى هەولێر

Wednesday, 16/03/2011, 12:00




كۆنە بەعسیەك لە فندق شیراتۆنى دەكرێتە كوێخوا و دەم راستى شیراتۆن

هیوا دەنحا فرنسیس كە دواى ئازاد كردنى عێراق رووى كردۆتە هەولێر و سەرەتا لە رێگەى باندێكى ئافرەتى لەش فرۆشەوە توانى جێگاى خۆی لە فندق شراتۆن بكاتەوە و بەمەش بووبە سەرپەرشتیارى شەوە سور و لەش فرۆشەكانى فندق شیراتۆن و ئێستا بۆتە یاریدەدەرى بەرێوەبەر كاروبارى ئیدارى ، هیوا دەنحا لە رێگەى شیراتۆنەوە توانیویەتى د.نورى عوسمان بناسێت و هەر لەرێگەى ئەوەشەوە خۆی نزیك كردۆتەوە و چەندى سەرۆك باندنى لەش فرۆشی بە نوری عوسمان ناساندووە و لە پاداشتى ئەوەش نوری عوسمان زەوییەكى 1000م لە عەنكاوەى پێداوە و بەناوى خێزانەكەى كردووە و ماوەیەك پێش ئێستا بە 100 دەفتەرى فرۆشتووە ، جێگاى ئاماژەیە بە هۆی باندە لە شفرۆشەكانەوە توانیویەتى پەیوەندیەكى پتەو لەگەل پیاوەكانى پاراستن و ببەستێ وەك نمونە بارزان قەساب و ئاكۆ چاو شین و هێرشە رەش و هەندێك كەسی دیكە تەنانەت لە لای كارمەندێكى شیراتۆن وتبووی چیم بوێ دەیكەم ، ئێستاشی لەگەلدابێ هیوا دەنحا فۆرمى بایەعى نەگوازۆتەوە و ئیقامەشی نەكردووە كە پێویستە هەموو كەسێك كە لە بەغداوە دێت ئەم رۆتینیاتانە بكات .

ماوەیەكیشە كەوتۆتە دژایەتى كردنى كارمەندەکانی تر و قسەى ناشرینیان پێدەلێت و جوێن بارانیان دەكات و لە شەوى 19-2-2011 بەسەرخۆشی گوتبووى من هیوا نیم ئەگەر یەك موسولمان بهێڵم لە شیراتۆن و دەبێ هەموو كارمەندەكان بكەمە مەسیحى و پاكى بكەم لە ئیسلامە تیرۆرستەكان .

ناوبراو لە تەسنیع عەسكەرى لە بەشی قەلەم سڕ بووە كارو كردەوەى تەنها جاسوسی كردن بووە بۆ رژێمى بەعس ، ئەگەر ئەمە بەرهەمى ئەو ئازادیكردنەى عێراق بێ لە 2004 ئەوا بێگومان بن ئێمەش یەكێك دەبین لەو كەسانەى كە لە هەولێر خۆپیشاندان دەكەن و لەریزى پێشەوەش دەبین بۆ ئەوەى هەولێریش ئازاد بكەین لەو گەندەڵ و داوێن پیسانە وەك هیوا دەنحا.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە