رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
Monday, 25/04/2011, 12:00
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كاری و جه‌نگه‌ده‌روونییه‌ی كه‌ده‌كرێته‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رِوان نه‌كراو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاكانیوز تۆمه‌تێكی نارِه‌وا ده‌داته‌پاڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌گوایه(هه‌ندێك له‌چه‌كداره‌كانی گروپی ئه‌نسارولئیسلام هاتبنه‌نێو باره‌گاكانی یه‌كگرتوو)، ئێمه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌دڵنیاین هاوڵاتیان و جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌و جۆره‌پرِوپاگه‌ندانه‌ده‌رباره‌ی لایه‌نێكی مه‌ده‌نی ئیسلاحخوازی ناسراو و ئه‌زمونكراوی وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باوه‌رِ ناكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌و لێدوانانه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی حزبی و وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌وه‌ووتراوه، ئێمه‌له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌پێویستی ده‌زانین وێرِای به‌درۆخستنه‌وه‌ی سه‌راپای هه‌واڵه‌كه، بۆ رِای گشتی رِوونبكه‌ینه‌وه‌كه‌ئه‌م قسانه‌تۆمه‌تێكی گه‌وره‌و نامه‌سئولانه‌یه‌و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه‌رِێگه‌ی یاسایی بگرینه‌به‌ر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه، له‌لایه‌كی تره‌وه‌داواكارین كه‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسان له‌حكومه‌تی هه‌رێم سنوورێك دابنێن بۆ ئه‌م جۆره‌لێدوان و قسه‌ته‌حریز ئامێزانه‌كه‌كاریگه‌ری زۆری ده‌بێ له‌ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه‌و ئارِاسته‌كردنی قه‌یرانه‌كه‌به‌ره‌و ئارِاسته‌یه‌كی ترسناك.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
25/4/2011
أ.م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست