کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیرَكۆ بێكەس بۆ سەردەشت بێدەنگ نەبوو !

Friday, 21/05/2010, 12:00



تەنها ئەم شیعرەى شێركۆ بێكەس" كەلە ژمارە 627 رۆژنامەى هاوڵاتى كە لە 12/5/2010 بڵاوى كردوەتەوە لە لاپەرەى یەكەم "خۆى وەڵامە بۆ نوسینێكى بەرێز (لوقمان حمە رەشید) لە ژێرناوى (شێركۆ بێكەس شاعیرێكى كۆیلە)
بۆیە تكایە بەرێزان پێش ئەوەى كەس تاوانبار بكەن بەدواداچونتان هەبێت بەتایبەت ئەم شیعرەى شێركۆ لە سەرەتاى كەمپینەكە لە رۆژنامەى هوڵاتانى بڵاوكراوەتەوە كە زۆربەمان متابعەى هاوڵاتى دەكەین

بۆ سەردەشت عوسمان !
شێركۆ بێكەس
دوێنى قەڵمێك لە شێوەى كوترێكدا
بەدەم شەقژنەوە كوژرا .
دوێنى كوترێك لەشێوەى قەڵمێكدا
بەدەم نوسینەوە كوژرا .
ئاسمان گریا و
وشە گریا و
شیعریش رەنگى هەڵبژركا !!
دوێنێ درەختێ لە شیچوەى رۆژنامەدا
بەدەم جریوەوە كوژرا .
وتار پژاو
هەوڵ رژاو
ستون شكاو
خەونیش سەربەرەو
خوار كشا !.
ئەمرۆ باخان ،
لەمەرگى جوگەلەیكدا
هەرهەموویان ،
پژپۆى رەشیان
پۆشیوە .
ئەمرۆ قەڵەم ، لەگۆى زامى "سەردەشت "
ێكدا
هەرهەموویان ،بەسوور
هاژەیان نوسیوە .
شاربێ رەنگ
"با" بێدەنگ و
خوا دڵتەنگ و
تاوانیش بۆخۆى رائەكا
سلیمانى 11/5/2010

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە