کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیارى نۆبەچى

Tuesday, 28/04/2009, 12:00


ئەگێرنەوە لە سەردەمەكانى پێشودا هۆزوعەشیرەتى (هەمەوەند) كە یەكێكە لە هەر هۆزوتیرە ئازاو بەناوبانگەكانى میللەتى كورد ,بە درێژایى مێژوو دووچارى چەندەها شەرو كوشتار بوون لەبەرامبەر دەسەڵاتى عوسمانیەكان وهێزەكانى ئینگلیز وە تەنانەت لەسەر دەستى دوژمنانیان دوور خراونەتەوە بۆ بیابانى لیبیا وە توانیویانە جارێكى تر بگەرێنەوە بۆ كوردستان ,بەهەر حاڵ من لێرەدا نامەوێت باسى مێژووى قارەمانیەتى ئەم هۆزە بكەم بەڵام بەسەر هاتێكى واقعى لەناو ئەم عەشیرەتەدا روویداوە ئیمرۆ لە كوردستاندا خۆى دووبارە ئەكاتەوە!!
(ئەحەى رابە) پیاوێكى هێندە ترسنۆك بووە لە سێبەرى خۆشى ترساوە ,بەناوبانگ بووە لە فیتنەیى وئاژاووە گێرى لەناو عەشیرەتى هەمەوەندا بەڵام بەهۆى زروف وزەمانەى ئەوكاتەوە ئەحەى رابە ئەبێتە پیاو ماقول ودەمراست وحەرەسى هەمەوەندەكان بۆیە قسەیەك ئەبێتە باو لەناو عەشیرەتى هەمەوەندا كە ئەڵێت (هەمەوەند نەگبەتیت بێت ,ئەحەى رابە نۆبەچیت بێت) !!
ئیمرۆش لەناو میللەتى كوردو زروفى ئێستاى كوردستان دیسانەوە ئەحەیەكى رابە قوت بۆتەوە كە بەناوبانگە بە ئاژوانانەوە وفیتنەیى ودووبەرەكى وقسە دادرێژى نەك هەر لەناو حیزبەكەى خۆى بەڵكو هیچ چین وتوێژێكى كۆمەڵگاى كوردستان نەماوە لە(كرێكار ,مامۆستا ,خوێندكارا ,ژنان ,ئەندازیار ,دكتۆر,فیتەر ...هەتا ئەگاتە مجەورى مزگەوتەكانیش) ئەم زاتە دەمى تێ نەكوتابێت و خۆى كردوە بەدەمراس وحەرەسى هەمووى بۆیە میللەتى كوردیش ئیمرۆ ئەڵێن (قولەى قاف نەگبەتیت بێت ,مەلا بەختیار نۆبەچیت بێت).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە