کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بارەى ئەو نوسراوەى كە لەهەندێك سایت نوسراوە تایبەت و لە هەندێكى تر بەناوى ئالان سدیق بە ناونیشانى رەوتى هەستانەوە بڵاو كراوەتەوە.

Wednesday, 01/09/2010, 12:00


مامۆستا شوان قەڵادزەیى وتەبێژى ڕەسمى مەكتەبى سیاسى بزووتنەوەى ئیسلامى ئەم لێدوانەى ڕاگەیاند: ناوە ناوە كەسێك لەهەندێ سایت و میدیاوە بەناوى ڕەوتى هەستانەوە چەندین قسەى نا بەجێ و هەڵبستراو و تەشهیرى دژ بە بزووتنەوەى ئیسلامى و سەركردایەتى یەكەى و هەندێ لە كەسایەتى یەكانى بڵاو دەكاتەوە،ئێمە رٍاى دەگەیەنین كە ئەوەى ناوى لێندراوە ڕەوتى هەستانەوە،وجودى نى یەو تەنها كەسێكە ئەو تەشهیرو قسە ژەهراویانە بڵاو دەكاتەوە،كە ناوى (توانا محمد ئەمین)ە و ناوى لەخۆى ناوە (هێدى هەولێرى)،لەكاتێكدا ئەو كەسە بە فەرمى دەستى لەكار كێشاوەتەوە لە ڕیزەكانى بزووتنەوەى ئیسلامى چۆتە دەرەوەو ئەو دەست لەكار كێشانەوەشى لە هەندێ ماڵپەڕو دەزگاى ڕاگەیاندن بڵاو كردەوە،پێش ئەوەى دەستیش لە كار بكێشێتەوە لە مەڵبەند دەكراوەو دواتریش لە مەكتەبى ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەى (باسك)یش دەركراوە.
لەبەر ئەوە لە ڕوى یاسایى یەوە بەهیچ شێوەیەك بۆى نیە قسە لەسەر سیاسەت و پرۆسەى چاكسازى لە ناو بزووتنەوەى ئیسلامى دا بكات،هەركارێكى لەو شێوازە لەڕوى قانو نى یەوە بەكارى تێكدەرانەو گێرە شێوێنى و شێواندنى ڕاستیەكان دادەندرێت و مایەى قبوڵ كردن نى یە.
لەكاتێك دا بزووتنەوەى ئیسلامى هەمیشە دەرگاى واڵا بووە بۆ ڕەخنەو گلەیى و گازندەى ئەندامە دڵسۆزەكانى،ئێمەش پێشتر ڕامان گەیاندووە كە كەم و كوڕى هەیەو كۆنفڕانس بەمەستى چارە سەرى كێشەكان و كەم و كوڕى یەكان دەبەستین،بەداخەوە میدیاكان هەندێك جار بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕاستى و دروستى بابەت و هەواڵەكان هەر چى بۆیان ڕەوانە دەكرێت بڵاوى دەكەنەوە،بەبێ ڕەچاو كردنى لایەنى یاسایى و بارى ئاسایشى حزب و ئالیەت بوون بۆ گێرەشێوێنى و ئاڵۆزى،لەكاتێك دا ناوى ئەو كەسە دەهێندرێت كە ئەو ژەهرانەى بڵاو كردۆتەوە دژى بزووتنەوەكەمان بەدوا داچوونمان بۆ كردووەو دەنگى لامان پارێزراوە كە باس لە هەوڵەكانى خۆى دەكات بۆ بڵاوكردنەوەى ئەو تۆمەتانەى تا لە میدیاكان بۆى بڵاو بكەنەوە،بەناوى ڕەوتى هەستانەوە،كە دڵنیاتان دەكەینەوە جگە لەو كەسە دەركراوە كەسى تر بەناوى ڕەوتى هەستانەوە نیە،هەر ئەو كەسە لەبەر كارە گێرە شێوێنیەكانى لە دواى دەست لە كار كێشانەوەى لە ڕیزەكانى بزووتنەوەى ئیسلامى لە هەندێك گۆڤارو ڕۆژنامەى تریش دەر كراوەو چەندین هەوڵیش لەگەڵ خانەوادەكەیان دراوە بۆ چاككردنى سیفەتە قێزەونەكانى،بەڵام لە گوێڕایەڵى ئەوانیش دەر چووە.
لەبەر ئەوە ناچار دەبین ڕێگاى یاسایى لەكاتى خۆى دا بگرینە بەرو بەڵگە یاساى یەكان بخەینە ڕوو بەمەستى دەر خستنى ڕاستیەكان و ڕێگە گرتن لە دووبارە نەبوونەوەیان و سزا دانى كەسى پەیوەندیدار
دڵنیاشین كاروانى خوا ویستانەى بزووتنەوە بەهەوڵ و تێكۆشانى ئەندامە دڵسۆزەكانى بزووتنەوە دەگاتە مەزڵگاى ئاسایى خۆى و هیچ دەستێكى قین لە دڵ ناتوانێ بەدەمى لیكى پڕ ژەهرى زەریاى بزووتنەوەى شەهیدان و شاخ و شار شلوێ و پیس بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە