زۆر جار كە لە خوێندنەوەی دەقێك بوومەتەوە، پڕ بە دڵ حەزمكردووە بە هەر رێگەیەكەوە بێ پەیوەندیەك بە نووسەرەكەیەوە بكەم و شتێك بڵێم، دەستخۆشی بێ، تێبینی بێ، هەر شتێك..دەبێ بڵێم زۆر بە دەگمەن نەبێ پەیوەندیەكە ئەنجامنەدراوە، بەڵام تا ئەو ساڵانەی دوایی هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە خوێنەرێك لە دوای خوێندنەوەی...
(باڵەكانی تاوس جوانترین دەقی كراوەن) بە بیستنی ئیرەم ئیرەییم بەو شاریانە برد كە لە شارەكەیاندا ئیرەم هەیە، دوور نیە ئەو ئیرەییە پەیوەندیەكی بە شیعرەكەی مەلای جەزیریەوەهەبووبێ((گوڵی باخی ئیرەمی بۆتانم))، چارە نیە دەبێ هەر ئێستا رێی ئیرەم بگرم، لە كوێوە بۆی دەچی! پرسیم، گوتیان، بۆ گەیشتن بە ئیرەم رێی...
بۆ سوێندی بەهارانیش رێوبانان یەك چل كەسكاییان نیشانی بینایی رێبواران نەدەدا، تا خوداوەندی وەرزی پووش حەزبكات، تا بینایی بڕدەكات هەر پووش و پووش، ئاقاری گارە بە دیوی رۆژدا هەمووی پووش، هەر پووشە بە هەناسەی با دەشكێتەوەو بە پێیەكانی من كە جاروبار خەیاڵی قووڵ قووڵتر لەو دۆڵەی دەمێدی منی هەڵدایەوە سەر زەوی،...
تازە لاو بووم، هەموو هەینیان سەردانی کۆیەم دەکرد، نازانم بۆچی یەک هەینیم نەدەپەڕاند، رەنگە بۆنی شفتەکە بانگمی کردبێ، شفتەی دەستی پلکم، خزمێکی ئایشەگوڵ گوتەنی لە هیچ چێشتخانەیەکی بەهەشت کەس شفتەی وا بە تامی تام نەکردووە، دووریش نیە بە هۆی باسوخواسی ناو چایخانەکەی سەری فلکەکەوە بووبێ، ئەوەی حاجی قادری...