کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز جەنابی وەزیرى داد.. سەرۆكى دەستەى داواكارێتى گشتى../ د. سەرپەرشتیارى دادی

Sunday, 25/12/2011, 12:00


چاكە خوازێك نامەیەكى كراوە بۆ///
بەڕێز جەنابی وەزیرى داد
سەرۆكى دەستەى داواكارێتى گشتى
د. سەرپەرشتیارى دادی

بەڕێزان وەك ئاگادارن كە هەر كات گەندەڵى گەیشتە سێك تەرەكانى داد و دادوەرى لە وڵات ئەوا ئیتر تەڵقین دابدەن بۆ ئەو ووڵاتە و ئیتر هیچ هیوایەك بۆ چاكسازى نامێنێت ، بە كورتى و بە كوردی بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردن لە سلێمانى قەدەرى وایە دەناڵێنێت بە دەست چەندین بەڕێوەبەرى لاواز و بێ ئەزموون و لە ژێر سایەى ئەم بەڕێوەبەرانەى دا چەندین كارى گەندەڵی ئەنجام دەدرێن ئیتر بە ئاگادارى ئەو بەڕێوەبەرەرانە بوو بێت یان بە بێ ئاگادارى ئەوان ، وا لە خوارەوە مشتێ لە خەروارێك لەو گەندەڵیە دارایی و ئەخلاقیانە دەخەینە ڕوو كە ئەنجام دەدرێن لە سایەى بەڕێوەبەرایەتیەكەی بەڕێز (ڕزگار علی قادر) :
لێپرسراوى بەشی بەدواداچوون و ئامار:
1. جگە لەوەى كە بەڕێزى دەرچووى پەیمانگایە و لێپرسراوى بەشێكى یاساییە كە بە پێی یاسای جێبەجێكردن دەبێت لانى كەم كەسێكى دەرچووى یاسا بێت بەوە ناسراوە لە ناو پارێزەرەكان و ئەو مراجعانەى كە سەردانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەكەن كەوا بەڕێزى هەر لە ژوورەكەى خۆی پارەلە هاوڵاتیان وەردەگرێت بە ناوى كرێى شارەزا و مساح و بە مزاجى خۆی بە بێ ئەوەى مراجعەكە بنێرێت بۆ بەشی ژمێریارى و بە پسوڵە پارەكەى لێ وەربگرن بێ گومان ئەمەش لە هیچ یاسایەكى دارایی و ژمێریارى دا نەهاتووە كە پارە لە دام و دەزگاى حكومى وەربگیرێت بە بێ پسووڵە و بەڕێزى هیچ پێوەرێك بەكارناهێنێت بۆ ئەم پارە وەرگرتنانە لە كاتێكدا كە وا پارەى مساح و شارەزا لە دەامەزراوە دادوەریەكان دیارى كراوە ،تەنانەت جارى وا هەیە زیاتر لە بڕی (400,000) دینار یان زیاتر لە بڕی (90,000) دینار وەردەگرێت لە یەك كشفدا و لە كاتى ئەنجام نەدانى كەشفەكەدا دووبارە پارە لە مراجعەكە وەردەگرێتەوە بۆ كەشفێكى تر وە لە هەر كەشفێكدا یەك شارەزاى دادوەرى و یەك مساح دیارى دەكات بۆ كەشفەكە ئەگەر پێویست بە مساح بكات مساح دیارى دەكات ، وە بۆ هەریەكەیان بڕی (25,000) دینار یان دەداتێ وە بۆ ئاگاداری بەڕێزتان بەرێزى لەبەرئەوەى خۆشی شارەزاى دادوەرى یە لە دادگا ئەوا چاوى لە هاوڕێ شارەزاكانیەتى و تەنها ئەوان دادەنێ كە هاوڕێى خۆین و ئەوانیش چاویان لەمە و لەوەتەى بەڕێزى لەو جێگەیەدایە تەنها چەند كەسێك دووبارە دبنەوە كەوا بەڕێزتان دەتوانن بەدواداچوونى بۆ بكەن.
2. بەرێز لێپرسراوى بەشی بە دواداچوون و ئامار كەسێكى چاو باشقاڵ و بێ ڕەوشتە تەنها كەیفى بەو بێوەژنە باڵا بەرزو جوانانە دێت كەوا خۆی ئارەزوى لێیانە و خۆی دەچێت بۆ ژوورەكانى تر تا مامەڵەكانیان بۆ بەڕێ بكات و بۆ ئاگادارى بەڕێزتان بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردن جێگەیەكە كە وا زۆربەى مراجعەكانى لەو ئافرەت و ژنانەن كەوا بارى دەروونیان ناجێگیرە و كێشەى كۆمەڵایەتیان هەیە و بۆ بەد بەختى ئەوانیش دەكەونە داوى كەسێكى چاو باشقاڵ و بێ ڕەوشتى وەك بەڕێز لێپرسراوى بەشی بەدواداچوون و ئامارەوە.
كەسایەتیەكى ترى گەندەڵكارى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى یە :
1. كەوا لەلایەن حیزبەوە دانراوە و كاتى خۆیشى كە دانرا بەڕێز بەڕێوەبەر ووت بووى كەوا ئاگادارى دانانی ئەم بەڕێزە نیە و لەسەروو ئەمەوە دانراوە كەوا دەرچووى ناوەندی یە و ناونیشانى (پیشەوەر) ەو كەمتر لە دووساڵ خزمەتى هەیە ، تاكو ئێرە لەم كوردستانە بێ نازەى ئێمە ئەم دیاردەیە بووە بە ئاسایی كەوا پۆست بدرێت بەم جۆرە كەسانە چونكە ئەم بەڕێزە یەكەم كەس نیە و دوا كەسیش نابێت كەوا پۆستیان پێ بدرێت لە لایەن كۆمیتەكانیانەوە وەك منحەیەك ، بەڵكو ئەوەى سەیرو سەمەرەیە ئەوا بەڕێزى بە ئارەزووى خۆی بوودجەى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە پەخشان و تەخشان دەكات و لە ماوەى كەتر لە دوو مانگدا مۆبیلیاتى گۆڕی بۆ بەڕێزان جێبەجێكارانى داد و ژوورێكى بۆ خۆی ڕازاندۆتەوە كەوا لە ژوورى بەڕێوەبەرێكى گشتى ڕازاوەترە و كۆمەڵێكى زۆر لە بەراد و بەفرگرە و مێز و كورسی كڕیوە بۆ قەزا و ناحیەكان كە زۆربەیان هەر جێگەشیان نیە لێی دابنێن وهەریەكە لە قەزاكان خاوەنى تەنها ژورێك یان دوو ژوورن كەس نازانێت مەبەستى بەڕێزى چیە لە كڕینى ئەم هەموو مۆبیلیاتە زیاد لە پێویستانە بە بێ هۆ؟؟؟؟؟؟؟ ئەوەى شایەنى باسە ئەم بەڕێزە بۆیە ئەم كارانەى وا بە ئاسانى بۆ بەڕێوە دەچێت یان بە زمانێكى تر بۆى لواوە كەسێكیان داناوە بە لێپرسراوى ژمێریارى كە وا بێ ئەزموونە و تەنها ساڵێكە خزمەتى هەیە ، ئیتر نازانین ئایا چاودێری دارایی یان بەڕێوەبەرایەتى گەنجینە ڕۆژانە ئەم كارە زیادە ڕۆی لە كڕینانە دەبینن بۆ ڕێككارى یاسایی ناگرنە بەر ؟؟؟؟؟ لە كاتێكدا ئەمانە بە هەدەردانى سامانى گشتى ووڵاتە.
2. كارێكى سەمەرەى ترى بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى : بە وویستى خۆی سوپاس و پێزانین و پاداشت بەرز دەكاتەوە بۆ خۆی و ئەو فەرمانبەرانەى كەوا هاوڕێى خۆین و یان لە خۆیەوە نزیكن بە بێ ئەوەى بەڕێز بەڕێوەبەر لێدوان و گفتوگۆیەك بكات لەگەڵ بەڕێزى كە ئایا بۆچى هەر ئەو فەرمانبەرانە دووبارە دەبنەوە كەوا ئەو دەیخاتە بەردەم بەڕێزى یان ئەو فەرمانبەرانە شایستەى ئەو پاداشتەن ؟؟؟
بەڕێزان هەروەك ئەوەى لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ئەمە مشتێكە لە خەروارێك كە لە بەڕێوەبەرایەتیەكى بچوكى سەر بە وەزارەتە بەڕێزەكەتان ئەنجام دەدرێت جا ئەگەر بێت و كارى یاسایی بە پەلە ئەنجام نەدەن ئەوا كارى دادگا و دادگەرى هیچ مانایەكى نامێنێت و ووڵات ئەوەندەى تر بەرەو هەڵ دێر دەڕوات.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە