کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فۆرماتی مێشک و دابەزاندنی ڤێرشنی تازە

Thursday, 12/08/2021, 2:01


هەرکە لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە ئیتر هەربابایە وبەدوای دوا ڤێرشنی  هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و کۆنترۆڵکردنی مێشکیان دەگەڕێ ..
حاج کاروانی ئیخوان ، ماوەیەکە لە پەیج و واڵ و ماڵەکەی فوی پیا کردووە بۆ کۆنترۆڵ کردنی مێشکی خەڵک ، بەحوکمی تەمویل کردنی بابەتەکانشی هەروا دەکەیت لوتت بە لوتیا دەتەقێ ،  منش ڕاستیەکەی  دەم خۆم پێ ناگیرێ ، تا کۆمێنتێ  یا توانجێ، نەدەم  ، ئەم نامەیەم بۆ نارد :
 ئەرێ بەسە بێ زار و بێ تاقەت نەبوون  لەم چیرۆکانەی الف لیلە ولیلە ، تاکەی میللەت بەم خورافیاتانەوە سەرقال دەکەن ، باشتر نیە لەخەو هەڵیان سێنن و بەهۆشیاریەوە باسی دین ودونیایان بۆبکەن .. هەنێ یان با چارەگێکی عبدالرحمان سدیق ، بە هۆشیاریەوە دین بۆخەڵک باس بکەن .. چونکە بەس خەوتوەکان نازانن دین و خورافیاتەکانی تەنها بۆ بێ ئیرادەکردن و کەلەپچەکردنی خەڵکە تا کۆڵێ مەمنون ورازی بێت ، بەدەسەڵاتێ کە دەسەڵاتێ مەبەستیەتی ..
ئێوە بۆ دەسەڵاتێکتانە و ئێران بۆ دەسەلاتێک و سعودیە  بۆ دەسەلاتێک و تورکیا بۆ دەسەڵاتێک تەنانەت حیزبە بەناو قەومیەکانش  بۆ دەسەڵاتێک .. لەهەموی خۆشتر نەوەی منوێ ! کوڕەکەی بیبی خانم ( بەحیساب علمانیە) کەچی لە حیساب دەوڵەتێکی دراوسێ چەناڵێکی کردۆتەوە تایبەت بە قورئان و سوننەت ..
حاجی تۆ پیاوێ زیرەکی ئەگەر مەبەستت بێت ! بۆ نایەیت باسی هەقیقەتی دین و چۆنیەتی فەرز کردنی بە هێزی هێز بەسەر ئەو میللەتانەی خاکەکەیان داگیر دەکرا و هەرچی زاناو رۆشنبیری خۆیان هەبوو دەسوتێنران و لەناودەبران تا مێشکی خەڵکەکە فۆرماتبکەنەوە وڤێرشنە تازەکەیان بۆ دابەزێنن .. حەز دەکەم بزانێ ئێستا تۆ یەکێکی لە فۆرماتچیەکانی سەدەی بە کەرکردنی خەڵکی ، ئەگەر خەلکانێک هەبن بەڕاستی کوردایەتی بکەن دەبێت تۆ دادگایی بکرێیت لە دادگای شۆڕش و کوردایەتی ڕاستەقینە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە