ڕژێمی مەلالی لە ئێران و قۆناغەکانی سڕینەوەی لە بوون
Friday, 27/07/2018, 23:32
(بۆچون و شیکردنەوە)
ئەوەی ئێستا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و خەلیجی عەرەبی وعێراق بەتایبەت ڕودەدات جێبەجێ کردنی نەخشەیەکە کە دەمێکە لەلایەن ماریا چاو شینەکانەوەکێشراوە دەرئەنجامەکەشی هەرچەن تێی بڕوانی کۆتایی دەسەڵاتی ڕژێمی مەلالیە و هیچ دەرفەتی تیانەماوە، ئەوەی ڕون ئاشکرایە[ بنەمای یاریەکان گۆڕاوە] و هەموو ئەمانەی کە ڕو دەدەن لە خۆیانەوە نەهاتوون ,بەڵکوو ئەمە زادەی سیاسەتی برایانی ماریا یە لە هەڵسو کەوتیان لەگەڵ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و خلیجی عەرەبی بە تایبەتی. ئێستا دەتوانم بۆچون و شیکردنەوەکانتان بۆ کورتبکەمەوە:
قۆناغی یەکەم:
ڕێژە یاساییەکەی(نصاب قانونی ) بە بەهاری عەرەبی تەواو بو، ئێرانی ڕاکێشایە ناو شەرێکی ووزە پروکێنەوە (استنزاف) لە عێراق و سوریاویەمەن و لیبیا و لوبنان و تیایدا بە ملیارات پارە و بەهەزاران چەکدار زەرەر دەکات .
قۆناغی دووەم:
شەڕی ئابوریە بەسەر ئێراندا و جومگەکانی دەوڵەتی ئێرانی بەتەواوی هیلاک کردوەو شەقامەکەشی و روژاندوەکە ئێستا ئێران لە دۆخێکدایە ئیرەیی پێ نابردرێ .
قۆناغی سێیەم :
دوشەقکردنی ڕیزی شیعەیە لە عێراق بە خۆنیشاندانەکانیان و بەپێی نەخشەکانشی لە ڕێی دەسیسەکانیەوە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێ و تا دەگاتە ئەوەی میلشیا چەکدارەکانی شیعە لە نێو خۆیان تێک بەردەبن و لەیەکتری دەکوژن .
ئەنجام :
1. تێکدان و وێرانکردنی ناوچەکانی باشوری عێراق ئەنجام بیابانەکانی رومادی و پارێزگا سوننە نشینەکانش پڕدەبن لە ئاوارەی باشوری(کۆچی پێچەوانە) !
2. وێرانکردنی ئێران پەیوەستە بە وێرانکردنی بەکرێگیراوەکانیەوە لە عێراق.
3. حکومەتی عێراق لە دواڕۆژەکانی نزیک بۆتەوە.
4- حکومەتێکی فریاکەوتن دروست دەکرێت بەلای کەمەوە دووساڵ بەردەوام دەبێت .
5- دادگایەکی امریکی /عێراقی پێک دەهێنرێ بۆ سزادانی ئەوانەی دەسیان بە خوێنی خەڵکی بێ تاوان سوربووە و وەهەروەها بۆ هەموو ئەو دزو تاوانبارانەی لە ۲۰۰۳ وە تا ئێستا بۆیان لواوە و ئەم وڵاتەیان ڕوتاندۆتەوە .
6-ڕژێمی مەلالی ناگات ئاهەنگی یادی شۆرشەکەی لە ئازاری ۲۰۱۹ ئایندە بکاتەوە....
------------------
٭مەلالی بۆ دەسەڵاتبەدەسەکانی ئێران بەکاردێ کە دەرچوی حوجرەوخوێندگا ئاینیەکانن.
٭٭ ماریا ناوێکی مێینەیە و لە مەریەمی دایکی عیسای پێغەمبەرەوە هاتووەو زیاتر لە امریکاوئەوروپای شەرقی بەکاردێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست