کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەستەخانەى 400 قەرەوێڵەیی لە سلێمانى دەبێتەموڵكى سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتیار

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


(نامەیەكى كراوە بۆ د.شێركۆ،د.زریان،كاك عماد ئەحمد، هەموو جەماوەرى شارەكە)
بەرێزان هەموو كەس ئەزانێت خەستەخانەى 400 قەرەوێڵەیی لە سلێمانى بۆتە خەونى خەڵكى شارەكە بیبینن ئەو پرۆژە گەرەیەى شارەكەیان تەواو بێت و خزمەت بكات كە لە ساڵى2003 دەستى پێ كردووە!!
هەرچۆنێ بێت ئەوا لە ساڵى2009 دا لەوە ئەچێت بە جددى ئیشى تیا بكرێت و بە لافیتەى گەورە گەورە بە هەموو لایەكى خەستەخانەكەوە هەڵواسراوە ئامانجمان دیسەمبەرى 2009 یە .بەڵام ئایا لە پشت ئەم ئامانجە گشتییەوە هیچ ئامانجێكى تاكە كەسى هەیە؟؟ بەڵێ قوربان هەیە !!ئەویش ئامانجى تاكە سەرۆكى دەستەى سەرپەرشتیار كاكە(هێمن خالید  شەفیق) ە.ئەم بەڕێزە هەر لە سەرەتاوە خێرو بێر بارى بە سەریا كاتێك نێررا بۆ دەرەوەى وڵات و سەیارەى ئاخر مۆدێل و بەنزینى بەردەوام لە خزمەتیایە !قەیچێكە سەرۆكى دەستەیە، لەكاتێكا زۆر كەسى تر هەیە لە دەستەكە زۆر ماندوون و هیچ پاداشتێكیان نییە.
بەهەرحاڵ ئەمە ئەوەیە كە ئاشكرایە و هەموو كەس ئەیبینێ،بەڵام ئێوە ئەزانن كاك هێمنى بەڕێز بەوەش تێر ناخوات و زۆر بە جەریئى دەستى خستۆتە ناو تەندەرەكانەوەو خۆى هەركەسێكى بوێت دەبێ بۆ ئەو دەرچێت!!بەرێزان با فكرەیەكتان بەمێ لەسەر ئیشى خەستەخانەكە،ئێستا هەمو ئیشەكان دەدرێتە مقاول سانەوى و كۆمپانیا كۆریەكە خۆی راستەوخۆ جێبەجێى ناكات.كاك هێمن ئەم هەلەى قۆستۆتەوە و بۆ هەر ئیشێ كۆمەڵێ كۆمپانیا دەعوەت ئەكرێن كە هەمیشە یەكێكیان هى كاكە هێمن خۆیەتى!!بەس گرنگ ئەوەیە ئەو یەكە ئەبێ دەرچێ!ئێستا هەریەكە لە شوێنى خۆیەوە ئەڵێت ئاخر چۆن ئەتوانێت؟! وەڵامەكەى زۆر ئاسانە،هەروەك كوردەوارى ئەڵێت هەر بە نێرە...........،باوەڕتان بێت ئەم قسەیە موبالەغەى تیا نیە،چۆن؟ چەند مانگێك لەمەوبەر ئیشى بەردى حەللان كرا بە تەندەر، كۆمەڵێ كۆمپانیا بەشداریان كرد،كاتێ تەندەر هەڵبچرا كۆمپانیاییەك بۆى دەرچوو ، كاكە هێمن گەڕا گەڕا بەدواى بیانویەكا، هیچى بۆ نەدۆزرایەوە،بۆیە وتى ئەم كۆمپانیایە دەرەجە یەك نیە ،نابێت!! باشە كاكە هێمن ئەگەر تۆ مەرجێكت هەیە بۆ پێشتر ئیعلانى ناكەیت؟!ڕێك و پێك داى بە كۆمپانیاى دووەم كە برادەرەكەى خۆى بوو بەبێ ئەوەى نرخەكەشى پێ كەم بكاتەوە.هەرلێرەدا سەدان هەزار دۆلار هاتە سەر بەردى حەللان هەر بۆ خۆشى كاكە هێمن.
لەم چەند ڕۆژەى پێشوودا تەندەرى كارى میكانیكى و كارەبایی كرایەوە ،بە هەمان شێوە كۆمپانیاى یەكەم بۆى دەرچوو،بەڵام نەیدایە وتى تۆ راستە نرخەكەت كەمترینە،بەڵام نرخەكانت بە شێوەى تەفسیل پێشكەش نەكردوە،لە كاتێكدا ئەمە خۆى بیانووە،ئینجا بە پێچەوانەوە هەموو تەفسیلێكیان پێشكەش كردبوو بە كۆمپانیا كۆریەكە، هەموو كۆمپانیاكانى تریش هەروا بوون،بەڵام ئەوانى تر نوسخەشیان پێ بوو بۆلای دەستەى سەرپەرشتیار،كۆمپانیاكەى یەكەمیش وتبوى ئێستە لەسەر فلاش مێمورى پێمەو ئەگەر ڕازیش نابن رێگەم بەن لەو ژوورەى ئەودیوە لەسەر مێزەكە با بچم بیهێنم،كە چى كاكە هێمن گوتبوى نەخێر نابێت!!!!! باشە بۆ عەزیزم؟!من بیستومە لە ئاهەنگێكدا یەكێك هەڵئەستێت ئەڵێت كێ پێنج فلسیەكی لە گیرفانا بێت سەد دۆلاری ئەیەمێ ، واتە ئەبێت لەو كاتەدا پێی بێت نەك لە ماڵەوە،كاك هێمنیش وای زانیوە ئەو یارییە یە ئەبێت لەو كاتەیا پێی بێت نابێ لەو ژورەى ئەودیو بچێت بیهێنێت!!بەهەرحاڵ ئەویشى دایە كۆمپانیاى دووەم كە نێرراوى خۆى بوو ئەویش بە فەرقى نزیكەى دوو ملیۆن دۆلار!!!بۆ كاكە گیان نەتەتوانى ئەمجارە بیر لە بەرژەوەندى خۆت نەكەیتەوەو ئەو هەموو بڕە پارەیە بگێریتەوە بۆ میزانیەى حكومەت؟ تۆ پشت بە چ یاسایەك ئەبەستیت بۆ كردنەوەى تەندەر؟ هەروا بەئاسانى كێت ویست ئەبێ بۆ ئەو كەسەبێت؟؟!!تۆ نازانیت بەو بڕە پارەیەى تۆ خواردت لەو تەندەرانەیا چەنەها پرۆژەى پێ دەكرا ،چەنەها باخچەى پێ دروست ئەكرا ،چەنەها مكائنى پێ ئەكڕڕا،هتد.................
لێپرسراوانى بەڕێز تكایە تكایە بۆ جارێكیش بێ لێكۆڵینەوە بكەن لەگەڵ ئەوانەى گەندەڵى بەو شێوەیە ئەكەن،حیزب و حكومەت ڕەش بوو لەبەرچاوى خەڵك لەسەر سوودى تاكە كەسى. تكایە لێپرسینەوە بكەن لەگەڵ هێمن و ئەمسالى هێمن با چیتر پارەى ئەو میللەتە نەخۆن و نەبنە ڕێگرو كۆسپ بۆ پرۆژەكان و بۆ پێشكەوتنى وڵات،ئێوەش رۆژنامەوانانى بەڕێز چیتر هەرلەدوورەوە شت مەنوسن لەسەر ئەم گەورولێپرسراوو ئەو گەورولێپرسراوو،وەرن زیاتر بچنە بنج و بناوانى رووداوەكانەوە بزانن ئەگەر ئەوان بشیانەوێت دزى بكەن هەڵبەتە هەر كەسانى ئەمسالى هێمن بەكاردێنن، دەوەرن بزانن كێ هەیە لەپشت ئەم دزییانەوە؟
حكومەت، یاسا ، خەڵكى چاوەڕێ ی دەستى ئێوەیە،وەرن جارێك لەم خەستەخانەیە بكۆڵنەوە بزانن چى ئەبیستن ونهێنى تر چى هەیە. كاكە هێمن هیواى میللەت بە سزا گەیاندنى تۆو ئەمسالى تۆیە لە دادگا، وە دڵنیاشین هەر رۆژێك بێت ئەو هیوایەمان دێتە دى.......

*فەرمانگەى تەندروستى سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە