ئاگادارییەك بۆ شۆڕشگێڕان من وەكو مامۆستایەكی زانكۆ بەپێویستی سەرشانی خۆمی دەزانم لەم پیلانانە ئاگادارتان بكەمەوە
Monday, 21/02/2011, 12:00
ماموَستایەكی زانكو
1- خوێندكارانی زانكۆی سڵمانی جوامێرونەبەرد چیتر رێگە مەدەن سەرۆكی زانكۆ علی سعید بێتە ریزەكانتانەوەو قسەتان بۆ بكات ، چونكە خۆی رەگ و ریشەی گەندەڵیە لە زانكۆ ئازیزەكەماندا ، بۆزانیاریتان یەكەم پیاوی مەلا بەختیاری ریسوایە ، ئیستاش بە فیتی مەلا بەختیارو حیزبەكەی هاتۆتە ناوتان تا شۆڕشەكەتان لەباربەرێت ، دەنا ئەو كەی روژێك ئامادە بووە ئێوە ببینێت ، بۆیە لەمڕۆ بەدواوە ریسوای كەن و لە زانكۆ دەریكەن تا دەستی مەلا بەختیارو حیزبەكەی لە ناوزانكۆدا نەمێنێت .
2- رێگە مەدەن ئەندام پەرلەمانە بەكرێگیراوەكانی یەكێتی وەك سالار محمود و سەروەر چیتر بێنە زانكۆو ریزەكانتانەوە ، هەروەها رێگە مەدەن كادرە مشەخۆرەكانی یەكێتی تێكەڵی ریزەكانتان ببن ، چونكە دڵنیا بن ئەوكەسانە مشەخۆرو خۆفرۆشن ، جا تكایە ئاگادار بن شۆڕشەكەتان لە بارنەبەن .
3- هەموو هەوڵێكی یەكێتی ئەوەیە شۆڕشەكە بچووك بكاتەوە وا پیشانی خەڵكی بدات كە ئەمە كێشەی لقی چوارە لەگەڵ خەڵك ، بۆیە قارەمانان گەندەڵی و ریسواییەكانی یەكێتیتان لە یاد نەچێت و بازنەی شۆرشەكەتان فراوان كەن و پەلاماری بارەگاكانی ئەمنەسەوزەكەش بدەن شانبەشانی بارەگاكانی ئەمنەزەردەكە.
4- پارتی ویەكێتی پلانی ئەوەیان داناوە ، كە هەموو شۆڕشەكە تەنها لقی چواری پارتی بگرێتەوە ، ئەمەش بە ئاشكرا لە هەڵسوو كەوت و لێدوانەكانی لقی چوارو سەركردەكانی هەردوو حیزبەكە بەدەردەكەوێت ، جا پێویستە زۆر ئاگادار بن ، تا شۆڕشەكە لەبارنەبرێت ، جەماوەری بەشەرەفی كوردستان ئەمە شۆڕشێكی گشتگیرە دژی ستەم و گەندەڵی ، لەسلێمانیەوە مەشخەڵەكەی هەڵكراوە ، تكایە ئێوەش راپەڕن و یارمەتی براو خوشكەكانتان بدەن لە سلێمانی تا قورسایی لەسەرسلێمانی كەمبێتەوەو شۆڕشەكە لەبارنەبرێت ، ئەمەهەلێكەو لەدەستی مەدەن .
5 ئۆپەزسیون پێویستە بەئەركی سەرشانی خۆی هەستێت و بانگەوازی شۆڕش بكات لەهەموو شاروشارۆچكەكانی كوردستاندا ، وەكو لە هەموو ووڵاتانی ناوچەكە دەیبینین ، هەروەها پێویستە لەسەرنوێنەرانی سلێمانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەو پێودانگەی وەكیلی سلێمانین لە دادگای فیدرالی دەعوا لەسە پارتی بەرز بكەنەوە ، حاكم شێخ لەتیف خۆی یاساییەو خەڵكی چاوەڕیی تۆن ، تكایە ئەركی نیشتمانی خۆت بە جێ بهێنە .
6 بەرهەم سالح و دەسەڵاتدارانی دیكە خۆڵ نەكەنە چاوتانەوە ، بەدرۆی لیژنە دروستكردن داواكاریەكانتان زیندە بەچاڵ نەكەن ، چونكە خۆتان ئەزانن كە تا ئیستا هەر لیژنەیەك دروستكرابێت ئەندامەكانی مشەخۆری خۆیان بووە هیچ ئەنجامێكی نەبووە ، دادگا هەیە و پێویستە رۆڵی خۆی بگێڕێت ، بە هەموو جۆرێك لیژنە دروستكردن رەت بكەنەوە.
سەربەرزی بۆشۆڕشگێڕان
بڕوخێ ئەمنە سەوزەكەوئەمنەزەردەكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست