کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خێر و بێرەكانى ماڵى برایم احمد .!!!!!

Thursday, 03/07/2014, 12:00



خواى گەورە بەڵێن بە باوەڕداران دەدات كە لەبەرامبەر هەر خێر و چاكەیەكدا، پاداشتیان دەداتەوە و بڕى پاداشتەكانیش یەك بەرامبەر دە ، سەد ، حەوت سەد و بگرە زیاتریشە.بەڵام زۆر كەس هەر بەسەر دنیاوە پاداشتەكانیان وەردەگرنەوە و بە ئامانج و ئاواتەكانیان دەگەن. بۆ نموونە ماڵى برایم احمد لە بەرامبەر هەر چاكە و بەخشینێكدا نەك دە و حەوت سەد بگرە هەزاران جار زیاتر پاداشتیان وەرگرتۆتەوە و ڕاستتر بڵێین پاداشتیان پچڕیووە..
ماڵى برایم احمد خانووەكەیان بەخشى و كرا بە گەلەرى زاموا، لەوانەیە خانووەكە 300 یان 500 مەتر بوو بێت. لەبەرامبەردا نەك هەزاران مەتر بەڵكو هەزاران دۆنم زەوى و شاخ و ڕەز و باخیان لەسەر خۆیان تاپۆ كرد و هێشتا تێریان نەخواردووە.. ئەگەر خانووەكە بایى دەیان دەفتەر دۆلار بێت ، تا ئێستا بایى سەدان ملیۆن و ملیار دۆلار زەویان بۆ خۆیان تاپۆ كردووە... ئاخر هەر گردى سەلیم بەگ كە كراوەتە مەزارى برایم احمد، ئەگەر دابەش بكرایە بەسەر پیر و لاوە كرى َ چیەكانى سلێمانى دا بەشى نیوەى كرێ نشینانى ئەم شارەى دەكرد...
برایم احمد لە كۆبوونەوەیەكى ساڵانى شەست و حەفتا كاندا ، پاكەتە جگەرەكەى لێ بەجێ دەمێنێ و پێشمەرگە پاسەوانەكانى كۆبوونەوەكە لەنێوان خۆیاندا دابەشى دەكەن و هەر یەكەى چەند جگەرەیەكى بەردەكەوێت، لەبەرامبەر دا ئەوا زیاتر بۆ چارەكە سەدەیەك دەچێت هێرۆ ى برایم احمد دەستى بەسەر بازرگانى هەرچى تووتن و جگەرەى سلێمانى هەیە داگرتووە و لە هەر سووچ و قوژبنێكى دنیا جگەرەى ئێكسپایەر و كوالیتى نزم دەست بكەوێت كۆى دەكەنەوە و بەسەر خەڵكى سلێمانى دا ساغى دەكەنەوە....
نازانم چ جارێك شانازى برایم احمد لە دەنگى تڕومبێلى ئیڤاى سەربازى ترساوە، لەبەرامبەردا بە پلەى عمید خانەنشین كرا، سوێندتان لەسەرم نى یە، هێشتا شاناز نازانێ عمید و عقید چى یە و جیاوازیان چى یە؟؟؟؟ ئەوەندە دەزانێ پاداشتى یەك جار ترسان لە ئیڤاى عەسكەرى ، مووچەیەكى چەور و لە بن نەهاتووە.. ..
جارێكى تر ماڵى برایم احمد ڕادیۆ شڕەیەكیان لە سەردەمى شۆڕشدا فەوتاوە، ئەوتا هێرۆ لەبەرامبەر خوێنى تەنها ڕادیۆیەك بە پارەى ئەو میللەتە هەژار و خێر لەخۆ نەدیووە، كەناڵى ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى خاك و كوردساتى دەست بەسەردا گرتووە، كەس نازانێ كەناڵى كوردسات و خاك موڵكى یەكێتى یە یان هێرۆى برایم احمد؟؟ ئەوەندە دەزانن پارەكەى لە باخەڵى میللەت دەكێشرێتەوە....
وابزانم جارێكیان برایم احمد لە وەزیفەكەى دوور خراوەتەوە، ئەوەتا هەموو بنەماڵەكەیان كەس نازانێ چەند پۆست و چەند دەور و چەند مووچەیان هەیە؟؟؟ ئەوندە دەزانم بوونەتە هەموو شتێك ، بازرگان، بەڕێوەبەر ، فیتنە باز و نیشتمان هەڕاج كەر، تەزویر چى و ئەڵقەلەگوێ ى دوژمنان..
جارێكیان هێرۆ لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە ناوچەكانى ژێردەستى پێشمەرگە، بۆ وێنەگرتن و پۆزلێدان بەسەر خەڵكى ئەو سەردەمەدا، چەند شەوێك لە خانوویەكى قوڕى لادێیانەدا خەوتووە، لەبەرامبەردا نیوەى كوردیان كردە قوربانى كۆشك و تەلارو تەخت و تاراجى سەرۆك كۆمارى ، خۆ ئەگەر عەرەب ڕازى نەبوایە ئامادەبوون نیوەكەى تریش بكەنە قوربانى كورسیە شكاوێكى كارتۆنى و بێ دەسەڵات.. ئەو كورسى یەى كە ساڵ و نیوێكە بۆ مالكى و شیعە بەجێ ماوە و هێرۆ نەیهێشت كوردێكى تر سەر ئەو پۆستە.........
لەسەردەمى شۆڕشدا ماڵى برایم احمد جارێكیان تەنەكەیەك نەوتیان ڕژاوە، ئەوەتا هێرۆ دەستى گرتووە بەسەر هەموو نەوتى نیوەى كوردستاندا و لەگەڵ بنەماڵەى بارزانى ، چەند ساڵە خاكى كوردستان دەدۆشن و نیوە بە نیوە نەوتەكە بەش دەكەن و سەریشیان لە خەڵك تێكداوە، نیوەى ئەندامانى مەكتەبى ئیبتیدائى سیاسى یەكێتى دەڵێن ئاگامان لە دۆسیە و داهاتى نەوت نى یە، عیماد و هەندێكى تریان دەڵێن ئاگادارى نەوتین، هەمووشیان خۆیان گێل كردووە و چاوى خۆیان كوێر كردووە، لەوەى هێنانەوەى قوباد لە ئەمریكاوە و دروست كردنى دەزگایەكى بەناو هەماهەنگى و بەدواداچوون بۆ قوباد لە ئەنجومەنى وەزیرانى نێچیرڤان ، ئەگەر بۆ ئاگاداربوون و حیساب و كیتابى نەوت و داهاتەكەى نەبێت بۆ چى یە؟؟؟؟ سەرەنجامیش ئەوا كردیان بە جێگرى سەرۆكى حكومەت و تەنها مەبەست لێ ى پاراستنى داهاتى نەوت و دیزە بە دەرخۆنە پێ كردنیەتى.
لە كوردەواریدا دەڵێن : دەستیشم بە هەویرە، هەر ئەوەندەم لە بیرە، منیش نازانم لە سەر چ خێرو بێرێكى ترى بنەماڵەى برایم احمد و پاداشت و داهاتەكەى بنووسم؟؟... جارێ با تا ئێرە بەس بێت و تا بابەتێكى تر ماڵتان ئاوا...........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە