سیناریۆیەكی پەشۆكاو و درۆكاری یەكی ترسنۆكانەی پاراستن
Thursday, 07/04/2011, 12:00
پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكان و مەزنبوونی ڕێژەی ترس، پەشۆكاوی و سەرلێشێواوی یەكی سەرتاسەری لە بنەماڵەی بەرزانیدا بە چەشنێك پێش خستووە كە ڕوو لە ھەڵدێرەكانی درۆ و چەواشەكاری دیار و ئاشكرا بكەن بێ گوێ دانە پێوەرەكانی شەرم و ڕیسوابوون.وای لێكردوون ملی ھەر ڕێگەیەكی دەربازبوون دەگرن دەیانھێنێتەوە ھەمان مۆڵگەی دەستپێك.بە دەوری فولكەیەكی داخراودا لە سوڕانەوەی بەردەوامدان و ئەو فولكەیەش ھیچ جۆرە ڕێگەیەك وە یان توولە ڕێگەیەكی لێنابێتەوە كە دەربازیانكات لە سوڕانەوەكە.
گەلی ھۆشاری ووڵاتەكەم ،ئەگەر تێڕامانێك و خوێندنەوەیەك بۆ ئەو چەواشەكاری یە درۆزنانەیە بكەین كە لە ڕوونكردنەوەیەكدا بە ناوی بەڕێوبەرایەتی ئاساییشی ھەولێرەوە لە ڕاگەیاندنە رووزەردەكانیاندا بڵاویانكردۆتەوە،فیشاڵی ئەوە دەخەنە بەردەست كە گوایە ئەمان ئاگایان لەوتەقەكردن و ڕێگرتنە نەبووە كە بەرامبەر ژمارەیەك لە دانیشتووانی سلێمانی كراوە كە بەنیازی چوونیان بۆ دەرەوەی كوردستان لە ڕێی فڕۆكەخانەی ھەولێرەوە بەرەو ھەولێر كەوتبوونە ڕێ،كە لە دوایی دا ناچار دەكرێن بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی ،ئەمەش پاش سەرزەنشتكردن و ھاڕەشەلێكردن و جنێو و قسەی ناشرین و سوكایەتی یەكی زۆر پێیان.ئەمڕۆش ھەر وەك پیشەی ھەمیشەیی خۆیان لە سیناریۆیەكی درۆ ئامێزادا ڕایانگەیاند كە ئەمان پەیوەندییان بەم ڕووداوەوە نی یە وبۆ ئەو مەبەستەش ھەوڵەكانی خۆیان خستۆتە گەڕوبە دواداچوونیان لە سەر كردووە و لە ئەنجامیشدا چەند كەسێكیان بە مەبەستی لێكۆڵینەوە بنچاو كردووە.
لەم بنەماڵە گێل و خەڵەفاوە وایە ھەموو كەس گێلە و باوەڕیشیان پێ دەكەن،ئاخر نازانن كە :
1)ھەرخۆیانن بە ئاشكرا و بە ئاگاداری ھەموو لایەك و بە بەرچاوی میدیاكانەوە ھەموو خاڵ و دەرگاكانی چوونە ژوورەوەی ھەولێریان داخستووە و ڕێگە نادەن لە دانیشتوانی ھەولێر زیاتر كەس بچێتە ناو ھەولێرەوە.
2) چۆن ڕێگەتان لە خوێندكارانی زانكۆی ھەولێر گرتبوو،كە لێنەگەڕان بگەڕێنەوە ھەولێر و دەست بە خوێندن بكەنەوە ،بە تایبەتی ئەوانەی كە دانیشتوانی ناوچەكانی دەرەوەی شاری ھەولێرن،ئەمەش لە ترسی بەشداری كردنیان لە خۆپیشاندانەكاندا.
3)ھەر ئێوە بوون ڕێگریتان كرد لە گەڕانەوەی ھەندێ لە ئەندام پەرلەمانەكان، ئەوانەی كە لە سلێمانی یەوە ھاتبوون بە مەبەستی جێ بە جێكردنی كارو پیشەی ڕۆژانەی خۆیان و بەشداری كردنیان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان.
لە بەشێكی تری ڕوونكردنەوە چەواشەكاری یەكەدا لە دەستگیركردنی پێنج كەس دەدوێن كە بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە ڕاپێچ كراون،شیكاركردنیش بۆ ئەم بەشەی سیناریۆكە پێ دەچێ:
1)ئەو پێنج گیراوە لە كۆیلە ومقاشەكانی خۆیان بن ،ئەگەر وابێ:
ا)پێشترلەناو یەكێك لە پارتەكانی ئۆپۆزۆسیۆن چاندرابن بە مەبەستی بەكارھێنانیان لە كاتی پێویستدا،ئێستاش لەوانەیە بۆ چەواشەكردن و سەپاندنی تاوان بە سەر گەل و ئۆپۆزۆسیۆندا وەك تاوانباریش نمایشیان بكەن،بەمەش دەیانەوێت ڕووی خۆیان سپی بكەنەوە،راستی یەكانیش بشێوێنن.
ب)ئەگەر وانەبێت،ئەوا كارێكی ئاسای یە كە بە سیناریۆیەك و بە قوربانی كردنی چەند ئەندامێكی ساویلكە و بێ كەڵكی خۆیان لە پێناوبەرژەوەندی بنەماڵەوگەڕانەوەی ئابرووی تكاو و گۆڕینی ئاڕاستەی بۆچوونەكان بە خۆڵكردنە چاوی گەل بە كار بگرن.بە مەش دەیانەوێت دادوەری و وویژدانێكی زیندوو نیشان بدەن،ئەمەش خۆی لەخۆی دا گەمەیەكی دۆڕاوە بەوەی ھەتا ئێستا جەللادان و بكوژانی شەھیدانی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەكەی حەڤدەی شوباتیان ڕادەستی دادگا نەكردووە،ئەمە بێجگە لە ھێشتنەوە و بەرگریكردن لە تاوانبارانی گەندەڵ وخیانەتكار و چەتەكانی داھاتی نەتەوەیی و جاش و ئەنفالچی یەكان و سیخوڕەكانی دوژمن لە ڕیزەكانیاندا.ئەم بۆچوونەش خەیاڵی یە و ئەگەری كردنی مەحاڵە،چونكە ئەم كارە تەواوی سەرانی بنەماڵە و سەر و خواری ئەندامانی پارتەكەیان دەگرێتەوە.
2)ئەو پێنج گیراوە كەسانێكی بێ لایەن بن و ھیچ جۆرە پەیوەندی یەكی سیاسییان نەبێت،بەڵام كەسانێك بن لاواز و خۆپەرست و ھەلپەرست بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و دەسكەوتنی بڕێك پارە وویژدان و ژایانیان فرۆشتبێت،ئەمەش بۆ لابردنی ئەو تاوانە لە سەر بنەماڵە و كۆیلەكانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست