کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


**سیناریۆ داڕێژراوە سپێرەكانی پاراستن **

Saturday, 12/03/2011, 12:00


لە دوا پەلەقاژێكانی مەرگی ھەموو دەسەڵاتە دیكتاتۆری یەكانی دنیادا بە كۆن و نوێ وە پەنابردن بووە بۆ بەكارھێنانی ھەموو جۆرە ڕەفتار و كردەوە خوێناوی و تۆقێنەرەكان و بە كرداركردنی ئەو بەرنامە و پیلانە قێزەوون و چەواشەكارییانە بووە كە گەردیلەیەك تروسكایی بۆ مانەوەیان ئەگەر بە خەیاڵیش بووبێت دەستەبەركردبێت.ھەر لەم ڕوانگەیەوە بە بەرجەستەكردنی ئەم بیردۆزە دیكتاتۆری یە ھەستكردنی بێ خەوش و تێگەیشتنی باشی بنەماڵەی بەرزانی لە نزیك بوونەوەی كەشتی دسەڵاتیان لە سنوورەكانی سێگۆشەی بەرمۆدەی تووڕەبوونی گەلەوە زۆر زۆر نزیكە و لە ئۆقیانووسی مێژووی ڕەشدا نوقم و گۆڕبەگۆڕ دەبن.ھەر بۆیە ئەم بنەماڵەیە لەوەتەی وەك دوومەڵی پڕ لە زەرداوی پیس و بۆگەن لە سەر لاشەی چوار پارچەكراوی ووڵاتەكەمان ھەڵتۆقیوون بۆ ساتێكیش كوردستانەكەمان تەندروستی و ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە،ھەر لە ئاژاوە نانەوە و گێرەشێوێنی و دووبەرەكایەتی و دوژمنایەتەی و دلەڕاوكێی لە نیوان تاك و ھەموو چین و توێژەكانی گەلەكەمانی ھێناوەتە بوون.ئەمەش پەرچەكرداری ئەو ترس و باوەڕبەخۆنەبوونەیە كە لە كەسێتی و دید و بۆچوون و كردارەكانی سەرانی بنەماڵە پەخش دەبێتەوە بە بنەماگرتنی نەبوونی ھیچ جۆرە ئایدلۆژیا و فەلسەفەیەكی سیاسی كە وەك مانیڤۆستۆیەك كرابێتە ڕێبازی كار و خەبات بۆ ئەندامانی خواروو دۆست و لایانگرەكانیان، جگە لە یاساكانی خێڵ و بە میكانیزمكردنی كڕینی ویژدان و دەنگ بە پارە،ھەر بۆیە لەكاتی تەنگەژەكانیاندا شڵەژاو و پەشۆكاو دەبینرێن و ڕەش بە سپی و ھەڵە بە ڕاست بە كردار دەگرن.
ھەر بۆیە پشت دە بەستن بە داڕشتنی سیناریۆ و پیلانە چەواشەكاری یەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و مانەوەیان ئەویش بە سوود وەرگرتنن لە پراكتایككردنی تاكتیكەكەانی ھوونەری(شەڕی تایبەت)، ئەمەش نەك بە زانایی و دانایی و ھۆشیاری خۆیان بەڵكو بە ھاریكاری چەند بە كرێگیراوێكی بییانی كە پرۆفیشناڵن لەم كارەدا.بۆ ڕێگرتن و پوچەڵكردنەوەی ئەم پیلانانە و دانانی دژەپیلان لە لایەن گەلەوە بە پێویستم زانی پێشبینی سیناریۆكان بكەم بەر لە ئاكشنكردنیان لە لایەن پاراستنەوە:
1) بە نیازن بەرپرسی لقی چوار(ھیوا ئەحمە)و ھەندێ لەو تاوانبارانەی پارتی كە بەشداربوون لە ڕەشبكوژی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی لە ناوبەرن بە پشت بەستن بە شانۆگەری یەك كە بزووتنەوەی گۆڕان و بە تایبەتی كاك نەوشیروانی پێ تاوانبار بكەن.بەم كارەشیان دەیانەوێت گەردنی خۆیان سپی بكەنەوە و تاوانبارانیش وەك قارەمانی پارتەكایان بناسێنن. بەم كارەش پاساو دەدەن بۆ گرتن و دەست بەسەركردنی ڕێبەرانی خۆپیشاندان.
2) بۆ گۆڕینی ئاڕەستەی ڕووداوەكان و سەرقاڵكردنی گەل و ڕاگەیاندنەكان بە چەند ھەواڵ و بابەتێكی ترەوە،بەرنامەی ئاژاوەگێڕی نێوان مەسیحی و موسوڵمان، شیعە و سونە دەھێننە ئاراوە،ئەمەش بە كوشتنی تاكە جیاوەزەكان و تەقاندنەوەی كڵێسا و مزگەوت و ئەو مزگەوتەش كە بۆ شیعە مەزھەبەكان دروستكراوە لە سلێمانی لەژێر ناوی ھێرشی تیرۆریستی دا بۆ ڕێگە خۆشكردن بۆ گرتن و ڕاپێچكردنی پێشەوایانی ئیسلام كە بەشدارن لە ناو خۆپیشاندانەكەدا،ئەگەر چی بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت. ھەروەھا بۆ ڕاكێشانی سۆزی ئەمەریكا و ئەوروپا پشتگیری كردنی ئەوان بۆ خۆیان.
3) بە لێدانی لاف و گەزافی ووڵات پارێزی و خۆشەویستی نیشتمان و دڵسۆزی بۆ نەتەوە بە نیازن بانگێشەی ئەوە بكەن كە ھەردوو دەوڵەتی ئێران و توركیا داوایان لە بنەمالە كردووە كە ھەوڵەكانیان لە دژی (پژاك)و (پ.ك.ك)بخەنە گەڕو جەنگیان لەبەرامبەردا بەرپابكەن،ئەمانیش ئەم داواكارییەیان ڕەتكردۆتەوە و ئەمەش دەكەن بە پاساو بۆ خۆپیشاندان و ڕاپەرینەكانی گەل بەوەی كە دەستی ئەو دوو ووڵاتەی لە پشتەوەیە و ئەمەش وەك پالەپەستۆیاك دادەنێن بۆ ڕازیبوون بە داواكاری یەكەیان.
4) ناردن و بەشداری پێكردنی رەگەزەكانی پاراستن بۆ ناو خۆپییشاندەران و لە دواییشدا راكێشانەوە و ھێنانەدەرەوەیان لە ڕیزەكانی گەل و بە ئەنجام گەیاندنی چاوپێكەوتنی تەلەفیزیۆنی لەگەڵیاندا بە وەی كە ئەمانە خەڵكی ناڕەزای ڕاستەقینەن وخەڵكی خۆپیشاندەری تریش ئاژاوە گێڕن،ئەمەش بە نانەوەی دوبەرەكی و ئاژاوەگێڕی.
5) تەرخانكردنی پارەیەكی زۆر و دانی بەڵێن بە بەخشینی پلە و پایە و زەوی و زار بە سەرەك خێڵەكانی دەوروبەری سلێمانی و ھەولێر بە مەبەستی كڕینی دەنگ و ویژدان.
6) لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا ھێرشەكانیان چڕ دەكەنەوە لە كوشتن و گرتن و ھه‌ڕەشەكردن بە تایبەتی بۆ سەر چالاكوانی دیاری خۆپیشاندانەكان،بەمەبەستی چاوترساندن و سنوور دانان.
7) ھەوڵ دەدەن گۆڕانكاریەك لە كەسەكانی دەسەلات و حكومەت بكەن ئەویش بە دانانی چەند كەسێكی بێ لایەنی ناودرا و ناسراو پاش كڕینیان بە پارە، ئەمەش بە نیازی ھەڵخەڵەتاندنی گەل بۆ ھێوركردنەوەی دۆخەكە.
8) ھەرزانكردنێكی كت و پری كالاكان لە بازاڕدا بە شێوەیەكی برچاو و دیار بە مەبەستی روو وەڕگێرانی خەڵك بەو ئاراستەیە.
9) بۆ جێ بەجێكردن و سەركەوتنی ئەو سیناریۆیانەی سەروەش بە شێوەیەكی زۆر دیار و چالاك دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان دەخەنە گەڕ و ھەموو تاكتیكەكانی درۆ و ھەڵخەڵەتاند و چەواشەكاری دەھێننە كار بە پێشیلكردنی ھەموو ماف و ڕێزەكانی مرۆڤایەتی.
**تێبینی
بۆ تێكدان و بە ئانجامنەگەیاندنی ئەم سیناریۆیانە دەبێ گەلی خۆپیشاندەر زۆر ھۆشیار و بە خەبەر بێت، یەك ریزی نێوانیان بپارێزن،بە ھیچ شێوەیەك باوەر بە دەسەڵات نەكەن،استی چاونەترسی خۆیان بەرزكەنەوە بە باوەڕی ئەوەی مافەكانتان ڕەوایە و بەرامبەرەكاتان تاوانبارە و پێگەكەی زۆر لاوازە.
ھەروەھا بۆ نیشاندانی یەك بوونتان لە ھەموو لە ھەموو بوار و بیر و بۆچوون و داواكانتاندا بە باشی دەزانم ھەموو بەرگی(غاندی) ببپۆشن ئەوەش بە پۆشینی بەرگی سپی یان لە خۆ ئاڵاندنی چەند مەترێك لە خامی سپی،ھەتا دەشتوانن ئارام و دان بەخۆداگر بن.
سەركەوتن زۆر نزیكە ،نەسرەون تا سەركەوتن.
/ھۆڵەندا
12/03/2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە