کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پارتی به‌سیناریۆکانی خشته‌ ڕزیوه‌کانی ده‌که‌ونه‌ خواره‌

Saturday, 03/12/2011, 12:00





مه‌خروریه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ سه‌ری له‌سه‌رکردایه‌تی پارتی شێواندووه‌!!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه‌ سه‌رکه‌ردایه‌تی هه‌بێت ؟؟؟؟؟؟
زۆرسه‌یره‌ ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌ چۆن ئاوا کاره‌کانی به‌ته‌واوی سپاردووه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ك که‌ده‌یه‌وێ ته‌نها خۆی حوکمی کوردستان بکات ؟؟؟ جگه‌ له‌وه‌ی کۆنترۆڵی حیزبی کردووه‌و ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش کڕنووشیان بۆبه‌رن !!!!
ئه‌م مه‌غرووریه‌ته‌ چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا ئاینی و ئه‌خلاقی و کۆموڵایه‌تیه‌کان ؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!! که‌ خۆی به‌به‌ر پرس نازانێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌رچی هات به‌خه‌یاڵی داو هه‌رچی مه‌یلی هه‌بوو بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات و ده‌یکات ؟ له‌کوشتن و سوتاندن و چه‌واشه‌کردن و ترساندنی خه‌ڵك و نه‌یاره‌کانی خۆی ؟
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له‌مێژه‌ بۆی چووه‌ته‌ سه‌ر به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه‌ ملی نه‌یاره‌کانی خۆی بشکێنێ له‌ده‌یان پارت و ڕێکخراو ڕۆژنامه‌نوس و خه‌ڵکی ئازاد و بێلایه‌ن و بوێر، که‌ڕاستیان خستبێته‌ ڕوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و، وه‌خه‌م خۆری خه‌ڵک و ئازادی بووبن .
دیاره‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ زۆر عیبره‌ت وه‌رناگرن له‌ ڕووداوه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی و ناچه‌که‌ ، وه‌ یا زۆر مه‌ستی پاره‌و گه‌نده‌ڵین و سبه‌ینێ له‌دادگاکان ده‌ترسن ،که‌ شه‌پۆلی ئازادی و یاسا سه‌روه‌ری ڕایان ده‌ماڵێ ؟
به‌ڵام من دڵنیام ئه‌م سیناریۆیه‌یان که‌ چه‌واشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه‌ ئه‌م پارتیه‌ ئینشقاقی تێ ده‌که‌وێ و پارتی به‌ره‌و لێك هه‌ڵوه‌شان ده‌بات ، چونکه‌ له‌بری چاك سازی و داخوازیه‌کانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ، پارتی شه‌ڕێکی دۆڕاو ده‌کات!!! که‌ شه‌ڕی دژی ئازادی و سه‌قام گیری و یاسا سه‌روه‌ریه‌!!
هه‌ر واش پارتی گه‌شه‌ی کردووه‌ ، له‌ تووندوو تیژیدا.وه‌دژی ئازادی و دیموکراسی و یاساسه‌روه‌ری بووه‌!! ئێستا بنه‌ماڵه‌کانی که‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدان له‌کوردستان و جیهانی عره‌ربی دا، له‌ شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌دان ..به‌ڵام مه‌خابن شه‌ڕێکی دۆڕاو پاش که‌وته‌ی مێژوو .
شه‌پۆلی ئازادی و ژیانی ئازاد، له‌هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه‌وه‌ دێت ، چی تر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر ڕای ناگرێ ئه‌گه‌ر(یه‌کگرتوو)ش له‌ناو به‌رێ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کوڕی زۆره‌ پێشکه‌ش به‌ئازادی بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ئازاد بێته‌وه‌ ....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە