کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێکی کراوە بٶ مەسعوود بارزانی

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


بەڕێز چەند ئامٶژگارییەکم بٶت هەیە هیوادارم گوێیان لێ بگریت و سودیان لێ ببینیت. لەدواییدا سوودی بٶ گەل و نیشتمانیش هەیە.
ئامٶژگارییەکانم بێ بەرانبەرن، بێ مەبەستی سیاسی خٶمن و هەڵگری هیچ مەغزایەکی کینە ئامێز نین.
هیوادارم لایەنگرانت دڵگران نەبن، لێم زوویر نەبن، لێم نەدەن. چونکە ئێوە زٶرن. زٶرن ئەوانەی بٶ ئەوەی خٶیانت لێ بەرنە پێشەوە بە خٶشییەوە ئامادەن ئەو کارەت بٶ ئەنجام بدەن.
بەڕێز من ئەوا دوو دەیەیە لێرە لە وڵاتی سوێد دەژیم. لیرە کرانەوەی سیاسی هەیە، هیچ ڕایەکی سیاسی دەربڕینی بڤە نییە گەر لە دژی مافەکانی مرٶڤ و هەڵگری مەغزای ڕەگەزپەرستی نەبن.
بەڕێز من گلەییتان لێدەکەم کە نەتانهێشت لە هەڵبژاردنی ٢٥/٧ دا ئێمەی کوردانی دانیشتووی ئەوروپا دەنگ بدەین. بەڵام بە هەرحاڵ ئەوە چوو، ئێستە پێم باشە پێت بڵێم گەر بٶم هەبوایە دەنگ بدەم دەنگم بە بەڕێزت نەدەدا. دەنگم دەدا بە مامٶستا کەمال میراودەلی. ئەوم لە نزیکەوە دەناسی، ساڵی ١٩٧٧ مامٶستام بوو لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەو کەسێکە من بە شیاووم دەزانی بٶ ئەو وەزیفەیە، خٶ کاری سەرٶکایەتی وەزیفەیە. ئەرکە بە کەسێک دەدرێت و لێشی دەسەنرێتەوە. یان خٶی چٶڵی دەکات کە ماندوو بوو.
بەڕێزت ناناسم، ناوو ناوبانگتم هەر لە میدیاکانەوە بیستووە، ئەوانیش باش و خاپیش دەڵێن. بەڕێز
جار جار دەتبینم ماندوو دیاری، یەک جار و دوو جار نییە زٶر جارە، وابزانم تەنیا کاتێک دەحەوێیتەوە کە دانیشیت. تٶش پێویستت بە حەوانەوە هەیە، وا نییە.
بەڕێز
ئەو چەند ساڵەی لێرە ژیاوم زٶر گٶڕانی سیاسیم لە سوێد بینیوە.
دنیاش وێران نەبوو، قیامەت هەڵنەسا.
پاڵمێم بینی، کارڵ بیلت، ئینگڤار کارڵسٶن، یٶران پێرشٶن، فرێدریک رایینفێلت کە ئێستە سەرٶکە. ئێستە سۆسیالدیموکراتەکان لە دەسەڵاتدا نین نازانم دەتپەرژێ ئاگاداربیت یان نا. ئەوان تا هەڵبژاردنی دووا جاری سوید مٶنا سالین سەرٶکی حیزبەکەیان بوو. ئێوەش جار جارێک لە کٶنگرەی سٶسیال دیموکراتەکان بەشداربوونە، سٶسیال ئینتەرناشناڵ.
کە سٶسەکانی سوید لە هەڵبژاردن دەرنەچوون دەزانیت چی ڕوویدا؟ کچێکی لاو سەرٶکی ڕێکخراوی قووتابیانی سٶسەکانە لەلای خٶیەوە بە مێدیای ڕاگەیاند وا باشە پیروو کٶنە سیاسیەکانیان جێگەکانیان بخەنە ڕوو بٶ کەسانی لاوو و ئەقڵی تازە. مٶنا سالین تووڕە نەبوو، چوونکە لێرە عەیبە لە ڕووی سیاسییەوە بەوە توڕەببیت. مٶنا سەرکردەکانی نێو حیزبەکەی ئاگادارکردەوە ئامادە بن واز بێنن تا خەڵکی تر لە حیزب جێیان بگرێتەوە. باڵادەستەکانی نێو حیزبەکەی قبوڵیان کرد. ڕٶژێک دوواتر هەر هەمان کچ کە سەرٶکی قوتابیانی سٶسەکانە گووتی دەبێت مٶنا خٶیشی جێگەگەکەی بخاتە بەردەست بٶ کەسێکی تر.
مٶنا سالین ڕایگەیاند کە دەیەوێت کورسێکەی چٶڵ بکات.
دنیا وێران نەبوو، قیامەت هەڵنەسا.
دوای سٶسەکان پارتی ژینگەش داوای لاچوونی سەرٶکەکانی خٶیان کرد. ژینگەش وێران نەبوو.
بەڕێز
من نیازم وایە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ بە فرێدریک نەدەم. ئێستەش داوای لێ دەکەم واز بێنێت، جێگەکەی خٶی چٶڵکات بٶ کەسێکی سەرڕەش ببێتە سەرٶکی سوید. دنیاش وێران نابێت. قیامەت هەڵناسێت. گەر قیامەتیش هەڵسا وەڵامم پێیە.
بەڕێز
ئەدای تٶم بەدڵ نییە، تکایە واز بێنە لە سەرٶکایەتی. دەشزانم خەڵکێکی زٶر دەنگیان بٶ داویت، بەڵام ڕای من وەکو هی ئەوان نییە. تٶ بەکەڵکی ئەو جێگەیە نایەیت. تکایە وازبێنە.
بٶ؟ لەبەرئەوە نا کە توانای دیبلٶماسی و سیاسیت نییە، نەخێر، بەڵام لەبەر ئەوەی هەست دەکەم ئەوجێگەیەت زٶر خٶشدەوێت. ئەوەش باش نییە. تٶ وەکوو وەزیفەیەک نایبینیت، بە هەقی خٶتی دەزانیم هەر سەرٶک بیت. گەر وا نییە فەرموو واز بێنە.
پێشنیاریشی مەکە کەس لە نزیکەکانت ببنە سەرٶک. گەروات نەکرد لە هەڵبژاردنی دواتردا من دەنگت بٶ دەدەم.
دیموکراتی لێرە ئەوەیە هەمیشە مرٶڤ بێداربیت، نەخەویت. من لێرە نایەم تا دەژیم بڵێم وەڵڵا فڵان یان فیسار سەرٶکی سوێد باش بوو، بەڵکوو تەنیا کاتێک قسەی خٶم دەکەم کە یەکێک هەڵبژێرم یان پێشنیاربکەم دابەزێت. مافی خٶمە ئەو ممارەسەیە بکەم.
تٶش هەرچیت کرد کرددت، چیت بەدی هێنا بەدیت هێنا، ئەوە هەقی ئەوەت ناداتێ بە کورسیەکەتەوە بنوسێیت.
لەوساڵانەدا بەشێک لە سوێدیەکان دەنگیان بەرزکردەوە کە دەبێت مەلیکایەتی نەمێنێت. دنیاش وێران نەبوو. قیامەت هەڵنەسا.
لە نوێ بوونەوەی کارەکتەرە سیاسیەکاندا شتێک هەیە زٶر گرنگە، ئەویش ئەوەیە کە کەسە تازەکە کەسایەتییەکی تازەیە، رکابەرو دٶست و نادٶستەکان دیواودەر نەیان خوێندٶتەوە. ئەو دەتوانێت دەستکەوتی زیاتر بٶ گەل و نیشتمان بەدی بێنێت. بەڵام کەسێک کە ماوەیەکی زٶر لە کورسی دانیشت دیراسەی وردی کراوە، هەموو داشەکانی کەشفە. فێڵی لێدەکرێت. هیچی تازەی پێ نییە، ناتوانێت بەرهەمی باشتری هەبێت لەوەی بەدەستی خستووە.
بٶیە تازەبوونەوەو گٶڕان باشە.
ئەی تٶ بڵێیت لە خٶڕابێت دیموکراتییەکان کاتی سەرٶکایەتییان بٶ دوو دەورە دیاری کردووە.
لایەنێکی تری نێگەتیڤی مانەوەی زٶر گەندەڵ بوونە. فەرموو بەڕێزت ناوی یەکێک لە سەرکردەکانی جیهانم پێ بڵێ کە ماوەیەکی دوورو درێژ لە کورسی ماوەتەوەو گەندەڵ نەبووە. من ناونیشانی کتێبێکت پێ دەڵێم بیخوێنەوە با ڕاستی قسەکانی منت بٶ دەرکەوێت، ئەویش کتێبی
World on fire ە لە نوسینی Amy Chwa ، باسی زٶر لە سەرکردە کانی جیهانی سێمان بٶ دەکات کە زٶریان شٶڕشگێڕیش بوون و وڵاتەکەیان ڕزگار کردووە کەچی دوواتر دەسەڵات و هەنگوینەکەی گێژ و گەمژەی کردوون. گەندەڵی کردوون.
بەڕێز دەزانم بێکاری ناخٶشە. من ئێستا بێکارم. ڕٶژانە چەند کاژێڕێک تەرخان دەکەم بٶ CV نوسین، بەڵام بەختەوەریشم، چونکە دەزانم کارێک هەر پەیدا دەکەم. تٶش گەردەتەوێت ببیتە مەرجەعی خەڵک ئەوا دەست لە کار بکێشەوە. دەڵێم کار، خٶ بەڕاست سەرٶکایەتی کارە، وەزیفەیە. وانییە.
دانیشەو CV یەک بنووسە، واتە بیرەوەرییەکانت. حیکمەت و توانای سیاسیشت بخە خزمەتی کەسانی دوای خٶت. کە ڕاشت گەیاند دەتەوێت واز بێنیت ڕوو نەتگرێت کە هاوڕێکانت وتیان واز مەهێنە.
زٶر کەس لێرە وتیان نەدەبوو مٶنا واز بێنێت، بەڵام ئەو بەقسەی نەکردن هەر وازی هێنا، تٶش هەروا بکە.
لە کٶنگرەی حیزبەکەت ویسست واز بێنیت، نەیان هێشت، ڕوو گرتتی، ئەوە کارێکی باش نابوو چونکە کە لە بەر دڵی خەڵک کردت باش نایکەیت. ماندوو بوویت بەڵام نەیان هێشت بحەسێیتەوە. بەڵام تێناگەم بٶ کەسێکی ترت دانەنا بٶ جێگری خٶت، ئەوە کاک نێچیریش هەر تووشی هەمان ماندووبوون دەبێت و دوایی شەرم دەیگرێت و واز ناهێنێت. یان توشی کورسی خٶشویستن دەبێت.
لایەنێکی تری نێگەتیڤی مانەوەی زٶر لە سەر کورسی ماندووبوونی هاوڵاتییانە. کە هاووڵاتیش ماندوو بوو زٶر بێشەرم دەبن. دٶو دٶشاو تێکەڵاو دەکەن. سەیری موبارەک بکە. کەمی خەباتکرددوە بٶ میسر. کەچی بووە بە تەوقی گەردن لە میسرییەکان، دەڵێن هەتا ئەو وازنەهێنێت هیچیان پێناکرێت.
مێنتاڵیتێتی خەڵکان و میللەتان زٶر لێکنزیکە.
کوردیش وەکوو میللەتانی تر ماندوو دەبێت، گرنگ نییە ئەوکەسەی سەرٶکە چی بٶ کردوون. ئەوان کە ماندووبوون دەیانەوێت سەرٶک بگٶڕن. دواتر دەتوانن بەردەوام بن لەژیان.
لە کارەکەی پێشووم دەورەی پێشووی هەڵبژاردن کاتێک یٶران پێرشوون سەرٶک بوو زٶر شتی باشی کردبوو بٶ ئابووری سوید، بەڵام هاوڕێیەکی سوێدیم کە هاو کارم بوو ووتی دەنگ بٶ یٶران نادات، پرسیم بٶ ووتی لێی ماندووە. خٶی بەشت دەزانێت، بٶیە دەنگی دا بٶ فرێدریک کە سەرٶکی مٶدێراتەکانە و ئەو هاوڕێیەشم ئەندامی سٶسەکان بوو. دەنگی بٶ سەرٶکەکەی خٶی نەدا بەڵکو دەنگی دا بٶ سەرٶکی حیزبە نەیارەکە.
دنیاش وێران نەبوو. قیامەت هەڵنەسا.
بەڕێز
من وەکوو کورد و وەکوو مرٶڤ ماندوو بووم لە بینینتان لە سەر ساحەی سیاسی، خوازیارم خوا ئەو ئەرکەتان لێ وەرگرێتەوەو بٶ خٶتان پشویەک بدەن. ئێمەش پشویەکتان لێدەدەین و پاش ماوەیەک بیرتان دەکەین.
لەوانەیە دوایی دەنگیشتان بٶ بدەینەوەو بتانکەینەوە بەسەرٶک.
ئٶرتێگای نیکاراگووا سەرکردەی شٶڕشی گەنجەکان بوو، لە هەڵبژاردندا دٶڕانی دابەزی، دواتر لەم دواییانەدا بە هەڵبژاردن بوەوە بە سەرٶک.
من تێناگەم بٶچی ئەمە ئەوەندە کارێکی قورسە. واتە وازهێنان و دابەزین. ئێوە کە ئەوەندە ئازا بوون لە شٶڕشدا بٶچی ئێستە لە لاچونتان لە دەسەڵات دەترسن. خٶ میدیای حیزبەکەت هەمیشە بە ئازایەتی و هێژاییتدا دەڵێن. منیش خەریکە باوەڕیان پێدەکەم.
دڵنیاتدەکەم من کورد باش دەناسم، پەکی ناکەوێت، وەکو هەمو میلەتانی تری زیندوو زەمینەی باشی هەیە بٶ هێنانە کایەی کارەکتەری لێهاتوو. خەمی ئەوەت نەبێت. من سەدان قوتابی و مامٶستاو دکتٶرو کرێکارو جوتیار دەناسم کە دەتونن ببنە سیسی کارامەو وڵاتبەرن بەڕێوە.
هیوادارم ئامٶژگارییەکانم ماندووت نەکات. بە نێتی خراپ نییە.
بەڕێز
ئەوەی بەدەست هاتووە گەڕانەوەی بٶ نییە. تیا ناچێت. تازە هەر بەرەو پێش دەچێت.
کوردستان بەبێ ئێوەش هەر بەرەو پێش دەڕوات، دڵنیاتدەکەم. باشتریش بەرەو پێش دەچێت.
ئامٶژگارییەکانم زٶرن، بەڵام نامەوێت ماندووترت کەم. لێرەدا کٶتایی پێدێنم. گەر حەزتکرد، داوا بکە زانیاری زٶرترم لایە پێتببەخشم. ئەویش لە بارەی ئەوەی چٶن و بە چ شێوەیەکی بێ کێشە واز بێنیت.
بەڕادعی بە موبارەکی گووت هناک اختیارین: ارحل یا موبارک او مبارک الراحل...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە