کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


برادەرە ئەلیكترونییەكانم

Friday, 05/02/2010, 12:00


ئەو دڵە راوكێ و گرژییەى دووچارى خەڵكى ئەم وڵاتە بووە وەك ترس لە تارمایى نادیار لە دەریایەكى توڕەى بێ ئەمن و ئاسایشدا و هەستكردنى بەردەوام بە دووركەوتنەى ناچارى لە روخسارەكانى ژیان وایلێدەكات بە دورودرێژى لەبەردەم ئامێرى كۆمپیوتەر دابنیشێت ، ئەویش بە مەبەستى سود وەرگرتن نییە لەو تۆڕە جاڵجاڵۆكەییە مەزنە ، بەڵكو ببێتە راوچییەك و راوى ئەوانە بكات بە دڵییەتى ،تا چەند سەعاتێك بە پێكەنین و رابواردن بە ئەوانى تر رابوێرى ، ئەمەش حیكایەتەكەیە :
پێى وتم : جیهانى وتوێژ لە ئامێرى كۆمبیوتر بە راستى جیهانى سیحراوییە ، خەڵكانى جیاواز و نوێ دەناسیت ، بە بێ شەرم گفتوگۆ دەكەیت لەسەر هەموو بابەتەكان ، من ئالودەى قسەكردن بووم ، هاورێى زۆرم پەیداكرد لە ژن و پیاو ، بۆ هەفتەیەك توشى شۆك بووم كاتێك بۆمدەركەوت یەكێك لە برادەرە ئەلیكترۆنییەكانم ژن نییە بەڵكو پیاوە بەڵام ئەوەم جێى سەرسوڕمان بووم بەلامەوە ئەم یارییەم خۆشبو بەلاوە .
بڕیارم دا برۆمە ناو ئەم سەرچڵییەوە ، ناوێكى ژنانەم بۆ خۆم هەڵبژارد و چوومەجیهانى چەلەحانێوە ، پەنجەرەیەكى زۆرم بۆ كرایەوە و داواى خۆ ناساندنیان دەكرد ، هەڵبەت ئەم پەنجەرانە خاوەنەكانیان پیاو بوون ، بە ڕاشكاوى چێژم لەو یارییە بینى ، هەستم بە كات نەدەكرد لە بەرامبەر كۆمپیوتەرەكە ، زۆربەى ئەو پیاوانەى دەهاتنە پەنجەرەكەمەوە ، زوو بە زوو شەیدام دەبوون ! سامانوبانگهێشتى دەرەوەیان بۆم دەخستە ڕوو ، منیش لە ناخمدا پێیان پێدەكەنیم و پرسیارم دەكرد : راستە پیاو لە بەرامبەر ژناندا خاوەن ئەم هەموو لاوازیییەیە كاتێك لەگەڵ یەكێكیاندا قسە دەكات و نازانیت راستییەكەى چییە ، هەموو بێ هەڵاوێردن دادى تەنیایى و دەست بە تاڵییان هەیە ، سەیرەكە لێرەدا ئەوەیە جیاوازى نیە لە نێوان ژندارو بێژن ، كوڕە عازەبەكان داواى پەیوەندىزیاتر دەكەن و ژنداریش ژنەكەى بەشى ناكات ! لێرە منى ژن پیاو لە ناخمەوە پێكەنینم دەهات بە داواوپارانەوەكانیان بۆ ئەوەى گوێیان لە دەنگم بێت یا كامێراى كۆمپیوتەرەكەمهەڵكەم تا بمبینن ، دەپرسم پیاو چى لێدێت كاتێك ژنێك بۆى دەنوسێت و بۆ بەو رادەیە لاواز دەبێت بەرامبەرى ؟ ئایا هۆكارەكەى دەرەنجامى ئەو چەپاندنەیە تیایدا دەژین بە هۆى هاوسەرگیرى زۆرە ملێ وە بە بێ هەڵبژاردنى خۆمان ، ئەوەى بەسەر منى پیاو ژن دێت لە كاتى گفتوگۆكردن شتێكى باوەڕى پێناكرێت ، هەندێكییان سكاڵاى تەنیاییان هەیە ، هەندێكى تر كێشەى سیكسى و بەشێك كێشەى كەم وێنە ، لێرەوە دەپرسم : منى پیاو دەپرسم بۆ ئەم هەموو دەمامكە دەپۆشم بۆ گللەیى و سكاڵاكانمان بۆ براو برادەرەكانمان روون نەكەینەوە ئاى كێشەى پیاو لەم دونیایەدا بە تەنیا ژنە ؟ بۆ پیاوەكان دادەبەزنە نزمترین ئاست كاتێك كە ژنێك دێتە ژوورى چەلەحانێوە ؟ بەربەست چییە لە بوونى دیالۆگێكى بێ پێچ و پەنا ؟ بۆ هەڵس و كەوتمان عەقڵانیتر نەبێت لە جیاتى ئەوەى تەنها وەك جەستە لە ژن بڕوانین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە