کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌م له ‌کورد یان له ‌قومار..!

Saturday, 31/01/2009, 12:00


ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئاینده‌ی هه‌رێم به‌دژوارترین ڕۆژه‌کانی ژیانیدا گوزه‌ر ده‌کات به‌پێی زۆرێک له‌شیکاره‌کان ده‌سکه‌وته‌کان وه‌ک میزی حوشتر هێواش هێواش به‌ره‌و فه‌نابوون هه‌نگاو ده‌نێت ، خه‌ڵکانێکی گه‌‌مژه‌ش هۆکاره‌کای بۆ نادیمۆکراسیه‌تی (مالکی) ده‌گێڕنه‌وه ، ناپرسن کێ‌ سه‌رکردایه‌تی دۆزی کوردی له‌ئه‌ستۆیه‌؟ ئایا ئه‌و گێله‌پیاوانه به‌ڕاستی سه‌رکرده‌ن یان قومارچی ....

که ‌ده‌ڵێم قومارچی فه‌رموون مشتێک له‌خه‌رواری شه‌وه‌کانیان..

ئه‌مڕۆ له‌ته‌ک یه‌کێک له‌پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌کانی (ع.س) به‌ته‌له‌فۆن قسه‌مانده‌کرد ، ئه‌و ووتی نازانم میلله‌ت چاوه‌ڕوانی چیده‌کات له‌م (مانگایانه‌) مه‌به‌ستی سه‌رکرده‌کانی‌(ی.ن.ک) بوو ، ئه‌رک و کاریان بۆته‌ قومار شه‌و تابه‌یانی و ده‌بێت ئێمه‌ش له‌به‌ر سه‌رما هه‌ڵله‌رزین ، ووتی دوێنێ شه‌و له‌جێیه‌ک کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و عیماد ئه‌حمه‌د و دلێری سه‌ید مه‌جید و نه‌وزادی نوری به‌گ تا به‌ره‌به‌یان قوماریانکردووه، عیمادی فایل قه‌ترانیش ووتوویه‌تی من‌ ده‌توانم تا دوو سبه‌یش هه‌ڵنه‌سم و درێژه به‌قومارکردنه‌که‌م بده‌م، هه‌رله‌م سه‌رو به‌نده‌دا یه‌کێک له‌و ئه‌شره‌فی شه‌ریفانه‌ی سه‌ره‌وه ووتوویه‌تی ئه‌ی کاک عیماد حیمایه‌کانت وه‌خته‌ ڕه‌ق ببنه‌وه‌ ئه‌ویش زۆر بێ ئه‌ده‌بانه‌ ده‌ڵێت جا ئه‌وه‌ که‌ی خه‌می منه‌ ئه‌وان پاره‌وه‌رده‌گرن !

بێ ڕه‌ووشتی سه‌رکرده‌کانی کورد له‌ترۆپکدایه و نه‌فامی گه‌لیش له‌سه‌رووتر ئه‌گه‌رنا بۆ ده‌بێت ئێمه‌ئه‌م نا لێپرسراوانه‌مان ئه‌وه‌نده بۆ گرنگ بێت ، ئاخر عیماد به‌پاسه‌وانه‌کانی که‌کوڕی فه‌قیرو هه‌ژارن ده‌ڵێت که‌ی موشکیله‌ی منه‌ سه‌رمایانده‌بێت ئه‌وانه پاره وه‌رده‌گرن ئه‌دی عیماد تۆش پاره‌ی میلله‌ت ده‌دزیت گه‌لحۆ تۆ بۆ کاری خۆت وه‌ک ئینسان به‌ڕێ ناکه‌یت ، تۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ناسیاسی (ی‌.‌ن.ک)یت وه‌زیریشیت له ئیمبراتۆریه‌ته‌ مافیاییه‌که‌ی نێچیردا سه‌رقاڵی له‌ته‌ک دلێره‌ ناموباره‌کی دۆستتدا له‌ته‌نده‌ره‌کانی (نۆکان) له‌م کاته‌ی که‌زۆرترین ئه‌زمه ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته ناقانوونیه‌که‌تان بووه‌ته‌وه تۆ ده‌بێت وه‌ک (‌ئالوده‌)بوو له‌خه‌می شه‌وه‌کانی خۆت و هاوڕێ نا ڕیفۆرمچیه‌کانتدا بیت.

له‌ کۆتاییدا دووباره به هاونیشتمانه‌کانم ده‌لێم ئه‌رکی ئێمه گه‌لێک له‌ڕۆژگاری به‌عس سه‌ختتره ، ئه‌وان به‌ڕاستی ناویان دیکتاتۆربوو به‌رنامه‌شیان قڕکردنوو توانه‌وه‌ی کورد بوو له‌بۆته‌ی عه‌ره‌بیدا به‌ڵام ئه‌مانه‌ ناوی خۆیان ناوه دیموکرات و کوردن ده‌یان شه‌وی وه‌ک دوێنێ ئامانجی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە