کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کان

Saturday, 18/04/2009, 12:00


له‌ ڕۆژی 08/04/2009 کاتژمێر 12:45 به‌ کاتی ئه‌وروپا که‌سێک به‌ ناوی
(بیلال سه‌نگه‌سه‌ری) بابه‌تێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ له ‌ماڵپه‌ڕی هیوا و ماڵپه‌ڕی سه‌رقه‌ڵا، ناوبراو تاوانی سێکسی خستۆته‌ پاڵ لۆکه‌ زاهیر و ده‌شنێ موڕاد، که‌ گوایه‌ هه‌ڵکه‌وت زاهیر ڕاوێژکاری هونه‌ری سه‌رۆکی حومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بردوونی بۆ به‌رپرسه‌ حکومیه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌ڵیت محه‌مه‌د شکاک و ده‌رباز یونس کاری سێکسیان له‌گه‌ڵ لۆکه‌ زاهیر و ده‌شنێ موراد ئه‌نجام داوه‌ وه‌ له‌ ژورێکدا بوون به‌یه‌که‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی جلیان له‌ بردا بێت پاشن داواشیان له‌ کارمه‌نده‌که‌ی کۆره‌ک تیڤی کردووه‌ که‌ به‌شداری بکات له‌ سێکس له‌گه‌ڵیاندا که‌ کارمه‌ندێکی کۆره‌ک تیڤی به‌ چاوی خۆی بینیوویه‌تی‌.
تاوانبار (بیلال سه‌نگه‌سه‌ری) به‌ پێی ماده‌ی (432) له‌ یاسای سزادانی عێراقی سزا ده‌درێت، به‌ تۆمه‌تی ناو زڕاندن و بوختان و پرۆپاگه‌نده‌ کردن بۆ خه‌ڵکی.
ئێمه‌ ده‌زانین که‌ ناوبراو له‌ ئه‌وروپا ده‌ژی و له‌ کوردستان نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پۆلیسی ئه‌نته‌رپوڵ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی که‌ سه‌ندیکا پێشکه‌شی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کراوه‌، وه‌ هه‌روه‌ها داوای یاسای له‌سه‌ر نابراو پێشکه‌شی دادگا کراوه‌ وه‌ دادوه‌ر تۆمه‌ته‌که‌ی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات هه‌تا له‌وێش ڕاپێچی یاسا ده‌کرێت، له‌ ماوه‌ی 24 کات ژمێر نابراو (بیلال سه‌نگه‌سه‌ری) هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ خۆی با پیشانی بدات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ ده‌بێت تاوانبار چاوه‌ڕێی دادگا بکات که‌ وه‌ڵامه‌که‌ی له‌ ڕۆژنامه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ به‌م زوانه‌.
له‌ خواره‌وه‌ لینکی بابه‌ته‌که‌ی ناوبراوه‌ که‌ نوسیویه‌تی و چه‌ند کۆپیه‌کی له‌ به‌رده‌ستی دادوه‌ی لێکۆڵه‌ر داریه‌

http://serqela.net/meko/viewtopic.php?id=6911

زانیاری ته‌واو له‌ خواره‌وه‌ ببینن‌
http://www.hiiwa.com

پارێزه‌ری یاسایی
مه‌عروف به‌دره‌دین محه‌مه‌د
هه‌ولێر/ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە